۴\١\٢٠١٠
سەرەتای2010،
سەرەتای داواکارییە ''نهێنییەکانمان''!

سەلام عەبدوڵا
لەگەل
هیوا و چاوەڕوانییەکانمان، بەسەر پردی زەمەنی ئاەوناڵە، جەنگ و تاوان و
چەوساندنەوەمان بەرەو ساڵی2010تێپەڕین و هەر لەسەرەتاوە دووبارەی ئەم
داواکارییە سەرەتایی و نهێنییان دەکەین کە هێشتا دەسەڵاتداران نە
بیستوویانەو نە زانیویانە:
ئاشتی و ئازادی بە نرخی هەژاران، لەناوبردنی بێکاری و گرانی بازاڕ،
خانوو، کارەبا، ئاوی خواردنەوەی پاک و فێرکردن و خزمەتگوزاری
تەندرووستی بە خۆڕایی بۆ هەمووان، راگەیاندنی یاسای کار، بوژاندنەوەی
کشتوکاڵی سرووشتی، کۆتاییهێنان بە پشتگوێخستنی داخوازی زیندانییە
سیاسییەکان و پێشمەرگە دێرینەکان، ئیمساڵ بکرێت بە ساڵی گەشەپێدانی
هەمەلایەنەی ئاواییەکان(هەوڵی لەناوبردنی جیاوازی لەنێوان شارو لادێ).
ئاخر باگردێن و تەکنەلۆژیای هاوچەرخیان وتووە؛ (مۆل)ەکانی
هەولێرو(گەوڕِەکان)ی گەرمیان پێکەوە دێنەوە؟!
ئێستا لە کوردستان و ئیراق ئەم بانقانە کاردەکەن(بانقی وەرکا- 37لق-،
بانقی شەرق ئەلئەوسەت ئەلعراقی بۆ سەرمایەگوزاری-12لق، بانکی
بەغدا-20لق-، بانقی بیلادی ئیسلامی بۆ سەرمایەگوزاری و
پارەدارکردن-2لق-، بانقی دار ئەسەلام بۆ سەرمایەگوزاری-13لق-، بانقی
بەسرەی نیودەوڵەتی بۆ سەرمایەگوزاری-10لق-، بانقی شیمال بۆ پارەدارکردن
و سەرمایەگوزاری-2لق-، بانقی قەرزپێدانی عیراقی-12لق-، بانقی کوردستانی
نێودەوڵەتی بۆ سەرمایەگوزاری و گەشەپێدان-1لق-، بانقی خەلیجی
بازرگانی-8لق-، بانقی موسل بۆ گەشەپێدان و سەرمایەگوزاری-8لق-، بانقی
سەرمایەگوزاری عیراقی-20لق-، بانکی بازرگانی عیراقی-9لق-، بانقی ئاشور
نیودەوڵەتی بۆ سەرمایەگوزاری-1لق-، بانقی ئەقتێادی بۆ سەرمایەگوزاری و
پارەدارکردن-8لق-، بانقی مەنسور بۆ سەرمایەگوزاری-2لق، بانقی بابل-5لق،
بانقی دجلەو فورات بۆ گەشەپێدان و سەرمایەگوزاری-1لق-، بانقی یەکێتی
هاوکاری ئەقلیمی و ئیسلامی بۆ گەشەپێدان و سەرمایەگوزاری-1لق-، بانقی
عەبرە ئەلعیراق-1لق-، بانقی سۆمەری بازرگانی-6لق-، بانقی ئەهلی
عیراقی-4لق-، بانقی ئەلموتەحد بۆ سەرمایەگوزاری-6لق-، بانقی هودا-1لق-،
بانقی عیراقی ئیسلامی بۆ سەرمایەگوزاری و گەشەپێدان-9لق-، بانقی ئیلاف
ئەلئەسلامی-1لق، بانقی ئەلئەتحاد ئەلعراقی-1لق-، بانقی میللی ئیرانی لە
عیراق-1لق-، بانقی وەتەنی ئیسلامی-1لق-، بانقی دەزگای عەرەبی
مەسرەفی-1لق-، بانقی کشتوکاڵی تورکی-1لق-، بانقی بیبیلۆسی
لوبنانی-1لق-، بانقی ئەمیراڵ-5لق-، بانقی جیهان بۆ سەرمایەگوزاری و
پارەدارکردنی ئیسلامی-2لق-، بانقی ئینتەر کۆنتینێنتال-1لق، بانقی
رافیدەین-160لق-، بانقی رەشید 165لق، بانقی عیراقی بۆ بازرگانی-3لق-،
بانقی کشتوکاڵی هەرەوەزی-40لق-، بانقی عەقاری-15لق-، بانقی
پیشەسازی-5لق-، بانقی عیراق-5لق-).
ئایا داواکارییە ساکارەکانمان لەگەل نیازو ئارەزوو و ئەقلییەت
ودەسەڵاتی ئەو هەموو چاوچنۆکە ئەهلی و حکومییانە و سەدان کۆمپانیای
ئەهلی و حکومی و دەرەکی، یەکدەگرنەوە؟!
بەدڵنیاییەوە ئەگەر بزانین زۆربەی ئەم بانقانە چۆن و کێ دایمەزراندوون،
ئەو پرسیارە ناکەین!
گەنجێکی لەنگەفرۆش لەتەنیشت کاڵاکەی راوەستابوو و هاواری دەکرد: (پیاوی
هەژار وەرە، ماڵتان لێرەیە...پیرەژن وەرە بۆ ئێرە...). ئەم شێوە
ئاخافتنە لەنێو هیچ خێزان و کەسێکی ئەریستوکرات، ئاغا، شێخ و خاوەن
سەروەت بەکارناهێنرێت. بۆچی هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگە لەسەر ئاستی
زمانیشدا شێوازی تایبەتی قسەکردنی بەخۆیانەوە هەیە؟!
چەند ژنێک لەگەل منداڵەکانیان لەسەر پاچینەی بەردەم(راین مۆل)،
دانیشتبوون وچاوەڕوانی"رەحمەت"یان دەکرد. ئایا هەژارەکانی شاری هەولێر
دەتوانن کاڵاکانی ئەم بازاڕە بکڕن؟!
تاریکایی داهات، لەسەر رێگام بۆ ماڵەوە، پۆلیسێکی هاتووچووم بینی، لە
شوێنی کارەکەی، لەتەنیش ئاگری ناو تەنکەی رۆنی(راعی) راوەستاوەو
ئەرکەکەی بەجێدەهێنێ، واتە: کاتێ بۆ سەر کارەکەی دەڕوات، دەبێ بیر لە
دارو شخاتە بکاتەوەو لەگەل خۆی بیانبات، یان پەیوەندی لەگەل
سەوزەفرۆشێک بەهێز بکات تا سەنوقە تەختەییەکانی سەوزەواتەکانی لێ
وەربگرێت... پۆلیسی هاتوچوو بەبێ ئەو دوو شتە، شارەزاییەکەیشی دادی
نادات و کارەکەی لەدەست دەدات:
ئەرێ دارو شخاتەو رێنماییکەری هاتووچوو"کوجا مەرحەبا"؟ دنیایەکی سەیرە!
بەرپرسی رێکخراوێک وتی: ناوی هەموو خێزان و کەسە نەدارو بەدبەختەکان
ئامادە بکە تا پێکەوە بۆ لای بەرپرسەکەم بڕۆین و بە بەدڵنیاییەوە
کۆمەکیان دەکات. ئەم هەواڵە دڵی خۆشکردووم و هیوام وایە رەنجەکەم بە
فیڕۆ نەڕوات. لەپێناو گەڕاندنەوەی بزەیەک بۆ سەر لێوی منداڵە هەژارەکان،
نەک بۆ لای بەرپرس، بەڵکو سەر بە کونی ماریش دەکەم!
هەروا چەندین جار بە نامە و هەندێ جار لەودیو سەمماعەی مۆبایلەکەوە،
یەکێک پرسیار دەکات: چیت کرد بۆ کارەکەم؟!
دڵسۆزێک لە لەندەنەوە پەیوەندی کردو وتی: تۆ من ناناسی، بەڵام من زۆر
بەباشی تۆ دەناسم. من200دۆلارم ناردووە بۆ مەکتەبی ێەیرەفەی نەورۆز و
دەبێ تۆ وەریبگریت و بیدەی بەو خێزانە کە کچێکیان لە پۆلی سێی
ناوەندییە.
برا من چەندین جار نووسیومە(نامەوێ پەیوەندیم بە گەیاندنی کۆمەکی
مالییەوە هەبێت. لەبەر ئەم خاڵە، لە نووسینەکانم ژمارەی تەلەفۆنی
هەژارو لێقەوماوەکان بڵاوکردووەو دەکەم تا راستەوخۆ پەیوەندییان پێوە
بکەن و خۆتان لەنێو خۆتان مەسەلەکە چارەسەر بکەن.
بەهەر حاڵ ئەو خۆشەویستە ناچاری کردووم و منیش هەر گەڕامەوە بۆ خانەقین،
خوشکی ئەو برادەرەو برادەرێکیتر بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە لەگەل خۆم
دەبەم. لێرەوە دووبارە تکا لە هەمووان دەکەم جارێکی تر ئەم کارەم پێ
نەسپێرن، بەڵام کەس زوێر نەبێت و بەباشی لێم تێبگەن.
هەموو ئەو دیمەن و پەیوەندی و هەست و بۆچوونانە پەیوەندییەکی پتەویان
لەگەل یەکدی هەیە و لە دەستپێکی ساڵی تازە وەم چرای رێگا رۆشنکەرەوە
داگیرسان و منیش لەبارەیانەوە دەڵێم: ئایا ئێمە دەمانەوێت وەک
زەرەرمەندانی ئەم سیستێم و دەسەڵاتە، دەست لەناو دەستی یەکتری وپەنا بە
هوشیاری و ویژدان و کەرامەتی ئینسانیمان، لەپێناو عەدالەتی کۆمەڵایەتی
رێگای هات و نەهات بگرینە بەر؟
هیوادارم بەم بۆنەیەوە هەموو گۆرانی و تابلۆ و وتار و کاریکاتۆر و
راپۆرتێکمان ئاوێنەی باری واقعی ژیانی کوردستانیان و داخوازی و
ئاواتیان بێت، واتە لە هەموو شارو لادێ و وقوژبنێکی وەڵاتەکەمان روو لە
ماڵی هەژاران و چەوساوەو بەشمەینەتەکان(رەنج دزراوەکان) بکەین و لە
نێوانیانەوە رووی قەڵەم و وێنەکان ئاراستەی رای گشتی و ئەو حکومەتە
بکەین کە خۆی بە خاوەنیان نازانێ.
07701929872
dwaroj@yahoo.de
|