٣٠\٧\٢٠١٩
سەرم لێ دەرناچێ..
خاڵ سەری دێر.

ئارام ئازاد
سەرم
لێ دەرناچێ:
پزیشکە و پاڵپشتی ''مەلا عەلی''ە؟
خاڵ سەری دێر: خاوەنی یەکێک لە گیادەرمانەکانە!
سەرم لێ دەرناچێ: لایەنگری ''مێسی''ە و هاندەری پورتوگالە؟
خاڵ سەری دێر:
لەوە ئەچێ خزمێکی باڵیۆزی عێراق بێ لە پورتوگال!
سەرم لێ دەرناچێ: کەشتیەکەی ئەمەریکا دوو بست لە ئێمەوە دوورە کەچی
هەڕەشە لە ئێران ئەکا؟
خاڵ سەری دێر: زۆر ئاسایی واتە پێگەی خۆت بزانە!
سەرم لێ دەرناچێ:
مەلایەکەی لای ماڵمان دەنگی زۆر ناخۆشە بە
نا''شوکر''یی نەبێ؟
خاڵ سەری دێر:
پێی بڵێ وازبێنە ئەتکەین بە وەزیر،
پاکانە لە مزگەوت و
باوکیشی ئەکا!
سەرم لێ دەرناچێ: ئەیانگوت دوێنێ خەوتنی تۆ و کارەبا ''حەشر''یان کردوە،
هەر یەکەتان ٢٤ کاژێر خەوتن؟
خاڵ سەری دێر: باوە گیان پێیان رابواردوی دوێنێ تۆ بیست خولەک خەوتووی
کارەباش هەر ئەوەندە سەری لێداین!
سەرم لێ دەرناچێ: دەستی شکاوم لە هەڵبژاردنی رابردوو دەنگەکەی خۆمم
لەدەست دا ئەوە نائاسوودەی کردووم؟
خاڵ سەری دێر: دڵنیام ئەوانیش نائاسوودەیی تۆیان لەبەرچاو گرتوە!
سەرم لێ دەرناچێ: دڵۆڤانییەکی هەمیشەییمان لەگەڵ وڵاتی دەوروبەر هەیە؟
خاڵ سەری دێر: دڵۆڤانییە بنچینەییەکەمان بۆ مێوانخانە و مەیخانە و کچە
جوانەکانیانە و دیمەنی جوانیشمان کردۆتە بیانوو بۆ گەیشتن بەو
ئامانجانە!
سەرم لێ دەرناچێ: دراوسێیەکەم هەر رۆژەی پێنج جار نوێژی خۆی دەکا کەچی
لە خانووی کرێدایە و بەرامبەرەکەی ''ئەبوجەهل'' سەرخۆشی وەک خۆی نییە
کەچی ئاسوودە لە خانووی خۆی دایە؟
خاڵ سەری دێر: چونکە خواستێکی چاک و پاکی هەیە و دڵ پڕ لە باوەڕە!
سەرم لێ دەرناچێ: سەرم لێ دەرناچێ؟
خاڵ سەری دێر: باشترە سەرت لێدەربچێ و خۆتڕابێنی لەگەڵ بارودۆخ نەبادا
ببیتە خاڵ و پەندی سەری دێر!
aram.galaly95@gmail.com
|