٢٣\٧\٢٠١٥
سه‌رنج و
پیشنیارێک سه‌باره‌ت به کەمپینی واژۆكۆكردنه‌وه.
رێبوار عارف
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه ریكخراوی سیكۆلاری
كوردستان ده‌ستیداوه‌ته‌وه کەمپینێکی واژۆكۆكردنه‌وه كه له‌زۆربه‌ی
شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان پیشوازیكی به‌رچاوی لیده‌كری و
پیشكه‌وتنیكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه. به‌لام تا ئه‌و شوینه‌ی
به هه‌نده‌ران ده‌گه‌ریته‌وه هیشتا میكانیزم و ریگه‌یه‌كی گۆنجاو
دانه‌نراوه، كه به چه‌ند ده‌لیل نه‌ده‌بوو به‌و شیوەیە بی!
یه‌كه‌م: ئامانجیكی سه‌ره‌كی ئه‌م ریكخراوه داكوكیكردنه له ماف و
ئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستان، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه ئایا ئیسته له
كوردستاندا ده‌ژین یا نا. له‌م باره‌وه ئه‌گه‌ر بۆ حیزبه‌كانی
ده‌سه‌لات و په‌رله‌مان هه‌ر جاره‌ی به یانوو و پاساویكه‌وه سه‌دان
هه‌زار مرۆڤ له‌م ولاته‌تانه له‌و مافه واته مافی ده‌نگدان
بێبه‌شده‌كه‌ن، ئه‌وا بۆ ئیمه به پیچه‌وانه‌وه‌یه و را و مافی
ده‌نگدانی یه‌ك هاولاتیمان بۆ گرنگه!
دووه‌م: ده‌زانم و ئاگادارم كه له رِیگه‌ی ناو تۆماركردنی
كۆمیپوته‌ره‌وه به‌شیك له كاری ئه‌م كه‌مپینه و واژۆ
كۆكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ركراوه. به‌لام هه‌قیقه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه
كه ئه‌مه زۆر کەم و فۆرمالیه كه ره‌نگه له سنووری چه‌ند هه‌زار
واژۆیه‌ك زیاتر كۆنه‌كریته‌وه. بۆیه زۆر گرنگه هه‌لسوراونی ئه‌م
ریكخراوه‌و کەمپینه‌كه هه‌ولبده‌ن له ریگه و ره‌وشتیتر سوود
وه‌رگرن. بۆ نموونه كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كان ، خۆپیشاندان و
ناره‌زایه‌تیه‌كان، ته‌نانه‌ت بازاڕ و بنكه‌ی دەروەیان، ناوه‌نده
كلتوورییە‌كان و له هه‌مووشی گرنگتر په‌یوه‌ندیه
كۆمه‌لایه‌تیه‌كانمان و دیدار و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی رۆژانه‌مان.
كه دیاره بۆ ئه‌م كاره ده‌كریت له هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌كدا كه‌سانیك
و دۆستدارانیكی ئه‌م جولانه‌وه‌یه ئاماده‌بكریت و به‌گه‌ر بخرین بۆ
ئه‌م ئامانجه . كه به‌دلنیایی له هه‌موو شار و شارۆچكه‌یه‌كدا
كۆمه‌لیك مرۆڤی سیكۆلار و ئازادیخوازی تیدایه كه پیشوازیی له‌وه‌ها
كاریك ده‌كا و ده‌توانی رۆڵێکی هه‌بیت له شار و ناوچه‌كه‌ی خۆیدا.
بۆیه هیوادارم به‌رپرسانی بۆردی ریكخراوی سیكۆلار به ده‌م ئه‌م
پیشنیار و بانگه‌وازه‌وه‌بن.
وێنەیەک لە فۆڕمی
واژۆکۆکردنەوەکەمان.
ئه‌وه‌ی كه باسی ده‌كه‌ین دیاره ئیمه وه‌ك ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری لقی
فنیلاند هه‌فته‌ی رابردو یه‌كیك له
باسه‌كانمان ئه‌مه بوو وه‌بریارماندا كه ده‌ست بۆ وه‌ها كاریك
به‌رین. كه له ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینه‌كه‌ی ئه‌مرۆی شاری هیلسنیكدا
خۆشحالانه نزیك به ٧٠ كه‌س پیشوازییان له‌م كاره‌كردو واژۆیان كرد.
rebwar.arif@hotmail.com
|