په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٩\٣\٢٠١١

سەرنج و وەڵامێک دەربارەی

نووسەرەکان و میکرۆفۆن بەدەسەکانی مەیدانی ئازادی.


ئەنوەر فه‌تاح محه‌مه‌دئەمین


ئەم رووداوی بەرهەلستیەی خەلکی شاری سلیمانی لە 17 شباتەوە بە هەر ئاراستەیەکدا رۆیشتبیت وە یان بروات ئاکامیکی بیگەرانەوەی رووداوەکانەو بوویش بە بەشیکی میژووی ئەم ناوچەیە، وە هەر لیرەشەوە بۆتە خالیکی وەرچەرخانی ئەم سەردەمە.


هەرچەندە ئەم بەرهەلستیەی خەلکی هیشتا زۆری بەسەردا تینەپەریوە هەربۆیەش ئامانجەکانیشی بە تەواوی دیار نیە، بەلام خەلکی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی خۆی دەکات دژی دەسەلاتیکی بەزەبروزەنگ و گەندەل وە لە پیناو بەدیهاتنی ئەو مافانەی کە دەیەوێ و خوازیاریتی کە ئەو داوایانەش بەندە بە هیزو توانای خۆپیشاندەرانەوە.


لە میژوودا بەرهەلستی خەلک بۆ داواکانی زۆرجار بەلادا براوەو دەبریت و دەکەویتە دەست ئەو کەسانەی کە لە بناغەوە دژبەداوای خەلکین و سەربەدەسلاتن و بەلام دلگرانن لە دەسەلات و دەیانەویت سواری شەپۆلی خەلکی بن و قۆرخی بکەن لەرێ ی بەلاغە حەماسیەکانیانەوەو کۆنترۆلکردنی مایکرۆفۆنیک و بەشەکانی تری بلاوکراوەکان تا زیاتر دەرگای مفاوەزەکانیان بۆ بکاتەوەو ببنە شەریکە بەشی گریبەستە نهینیەکان و پاشان فتوادان بە حەلاڵکردنی ئیمتیازاتەکان کە لە حیزب و حکومەتی وەردەگرن. وە دەشی بینن چۆن بە زەلکاوی گەندەلیشا دەچنە خوارەوە. وە لەبری ئەوەی ببنە خزمەتکاری کۆمەلگا، دەبنە خواوەندیکی پیرۆزی کۆمەلگا.


ئیمە باوەرمان وایە بزووتنەوەی خەلکی خۆپیشاندەر لەویست و داخوازیی خەلکەوە هاتووە کە پەیوەندیەکی توندو تۆلی بە ژیانی رۆژانەو ئایندەی ژیانیانەوەیە، هەربۆیە خوێنیان بۆ رژاند لەسەر شەقامەکاندا. کەچی وا مفاوەزەچیەکان داواکانیان داوەتە دەست قەزاوقەدەرو مفاوەزاتی ژیر بەژیر. بەشیک لە ختابی نارەزاییەکان دراوەتە ئەو نووسەرانەی کە لەلایەک سەر بە دەزگای بلاوکردنەوەی سەردەمی سەر بە یەکێتین و مووچەی بالاو ئیمتیازاتی فرەیان وەرگرتووەو لە لایەکی ترەوە سەر بە شەپۆلی گۆرانن و وەک ئەختەبووت پەلیکیان کیشاوە بەسەر داوای خەلکیداو هاوار دەکەن: بە ئاشتی بە ئاشتی. کە ئەمە سیاسەتبازیی مەسلەحچیانەیەو دەیانەویت جاریکی تر میللەت تالان بکەنەوە.


ئیمە پیمان وایە بەدەنگەوە نەهاتنی حکومەت وحیزبی دەسەلات لەوەوە هاتووە کە دەیەویت کەمترین شەریک بۆ خۆیان دروست بکەن، ئەمەش مانای وا نیە کە مفاوەزەچیەکان و بزووتنەوەی گۆران و ئیسلامیەکان و حیزبە دەسەلاتدارەکان سەنگەریان لە یەکتری گرتبیت، بەلکو هەموویان لەیەک سەنگەردان بۆ کپکردنەوەی هەلچوونی خەلکی دژ بە دەسەلات و بەناو ئەزموونە کوردیەکەی. هەموو ئەوانەی یادمان خستنەوە لە فەلەکی هەمان مانگەشەودا دەسوورینەوە لە لایەک بۆ ئیمتیازاتی خۆیان و شەریکە بەش، لەلایەکی ترەوە بۆ ئەوەی بەرهەلستکاریی خەلکی، لەژیر دروشمسازی و هەلاو هاواردا، سڕ بکەن.


ئیمە دەلیین هەر شکستیک لیرەدا بەهۆی مفاوەزەچیەکانەوە، تەنها پشوویەکە بۆ راپەرینیکی ترو گەرانەوەی خەلکی لە ئاستیکی بەرزتردا، چونکە ئەوەی مفاوەزاتی لەسەر دەکرێ خواست وداخوازیەکانی خەلک نیە، بەلکو پیلانگیریەو بەشیکیشیان هەر لە قوتابخانەی پیلانگیریەوە هاتوون و هەمیشە دژ بە داوای خەلکی بوون.


ئیمە وای بۆ دەچین مفاوەزەچیەکان و نووسەرەکانی (دەزگای سەردەم) و بزووتنەوە پەرلەمانیەکەیان، دەیانەوێ کۆنترۆلی داوا چینایەتیەکانی خەلک بکەن. ئەوان لە بزووتنەوەیەکی پر لە حەماسەوە، خەلکیان کردووە بە گوێگرە بەریزەکان و چەپلە لیدەری هات و هاوارو غەڵبەغەڵبی خەتیبەکانی حکومەت وپەرلەمان و حیزبی رسواو دروستکردنی دوژمنی وەهمیی بۆ خۆیان کە دەلین دەمانگرن، دەمانکوژن. بەلام ئیمە مژدەی ئەوەیان دەدەینێ کە دەسەلات نایانکاتە پاڵەوان. وە دلنیاین خەلکی خۆپیشاندەری راستەقینەو دژی دەسەلات دەگیرێن و وون دەکرێن نەک (فاروق رفیق و خیزانەکەی) و دەوروبەرەکەی –خەتیبە بەناوبانگەکانی مایکرۆفۆن- کە هەر لە ئیستاوە ئیدیعای ئەوە دەکەن هەرکەس بە فلتەرەکەی ئەواندا تینەپەریت، لەبەرەی گەلدا نیە، وە هەرچی ریکخراوو تاکەکەسی تر هەیە، هیلیکی راست وچەپی بەسەردا دەکیشن، هەروەک ئەوەی مافی معارزبوون بەدەست ئەوان بیت.


جیگەی داخیکی ئیجگار گەورەیە دەیانەویت ئەم خۆپیشاندانە بە ئاراستەیەکی خراپدا ببەن بۆ بەرژەوەندی شەخسی و گەیشتن بە کورسیەکانی دەسەلات. بەلام ئەبی بزانن ئەمجارە میژوو رەحمیان پیناکات و زۆر بە خیراییش داری شکستیان ئەداتەوە دەست، وە بۆ هەمیشە ڕۆلی مفاوەزەچیەکان لە گۆڕ دەنێ، چونکە ئەو کارە تەعبیر لە گیروگرفت و بیدادی و نەهامەتی جەماوەر ناکات. ئەوان لە باشترین حالدا دەبنە ئامرازیکی تری گەندەلی بۆ ئاسوودەیی رۆحی نوخبەیەک لە نووسەران و گۆران و ئیسلامیەکان. میژوویش شایەد حالە لە رابووردووە تا ئیستاو بەرەو داهاتوویش.
 


anwar.amin2011@hotmail.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک