٢١\١٠\٢٠١٠ سه‌رژمێری و پیلانێکی نوێ.
ره‌زا شوان
دوای ئه‌وه‌ی ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان ،دڵنیابوون له‌وه‌ی که له‌به‌رده‌م یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگی ویه‌کهه‌ڵوێستی و ده‌نگهه‌ڵبڕینمان، له ڕووی ئه‌و نیاز و مه‌رامه گڵاوه‌یان ،هه‌وڵدان بۆ دابڕینی برایانی ئێزیدی و شه‌به‌ک وفه‌یلیمان له کورد شکستی ده‌هێنێت وسه‌رکه‌وتوو نابێت،ئه‌وه‌ش ده‌زانن سه‌ره‌ڕای هێنانی هه‌زاران خێزانی تری عه‌ره‌ب بۆ شاری که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی ترمان بۆ هاوسه‌نگیکردنی قه‌واره‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی کورد دا،له‌وه‌ش دڵنیان که تا ئه‌مڕۆش ڕێژه‌ی کورد له ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب و تورکمان زیاتره و سه‌رژمێری داهاتووش ئه‌گه‌ر ساخته و فێڵی تیانه‌که‌ن ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت. بیریان له پیلانێکی تازه کرۆته‌وه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که خانه‌ی پرسیاری«نه‌ته‌وه»ت چییه ؟ له فۆرمی سه‌رژمێری لابه‌رن، بێگومان مه‌به‌ستیشیان ڕوون و ئاشکرایه له‌م فڕوفێڵ و(شێر و ڕێوییه) که دژی ئاشکرابوونی ژماره‌ی ڕاستیی کورده له که‌رکوک و ناچه داگیرکراوه‌کانی ترمان، تا به منه‌تیشه‌وه که‌مترین بودجه‌ی ساڵانه بۆ پارێزگای که‌رکوک دیاری بکه‌ن،بێجگه له‌مه‌ش گه‌لی مه‌رامی سیاسیی تریشیان له پشت ئه‌م هه‌وڵ نیازه‌وه‌یان هه‌یه.
ئه‌گه‌رچی وه‌زیری پلاندانانی عێراق«عه‌لی بابان» خۆی کردووه به خاوه‌نی بڕیارده‌ری ئه‌م نیازه ، به‌ڵام من دڵنیام که ئه‌م نیازه له‌سه‌ر داخوازی چه‌ند لایه‌نێکی ئاشکران که به لای ئێمه‌ی کورده ناسراون که کێن.یه‌کسه‌ر پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نجێفی پێخۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌م لێدوانه‌ی عه‌لی بابان و وتی:«ئه‌مه بڕیارێکی دروست و ڕاسته»، عه‌لی بابان بۆ ڕاگه‌یاندنی«العالم» ئه‌وه‌شی وتی «من ئاماده‌م سه‌د جاری تر پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دوابخه‌م» ، بێگومان عه‌لی بابان سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌زاندووه و ئه‌و ئه‌و مافه‌ی نییه که بڕیارێکی وا بدات ، ئه‌مه پێشێلکردنێکی ئاشکرای ده‌ستووری عێراقه و دژی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی «١٤٠»یشه..
وه‌کو وتیشمان ئه‌مه پیلانێکه له دژی کورد، بۆیه به هیچ کلۆجێک کورد نابێت به‌م بڕیاره ڕازیبێت.. پێویسته بێده‌نگی کورد نه‌قۆزنه‌وه، حکومه‌ت و په‌ڕله‌مان و هه‌موو لایه‌ن وپارتییه کوردستانییه‌کان له ڕووی ئه‌م هه‌وڵه‌دا بوه‌ستن و هه‌موو ڕێیه‌کی یاسایی بگرنه‌به‌ر بۆ سه‌رنه‌گرتنی چونکه ئه‌وان له هه‌وه‌نته ئه‌م قسه‌یه ناکه‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش عه‌لی بابان ده‌خاته ژێر پرسیار و گومانه‌وه..؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م پیلانه سه‌ربگرێت، باشتر وایه که ئیمه‌ی کورد بایکۆتی سه‌رژمێری بکه‌ین و بێده‌نگیش.
١٩\١٠\٢٠١٠
- نه‌رویج
|