١٩\١٠\٢٠١٠
سەرژمێرى،
ئەم گەمەیە نەکردنى باشترە لە کردنى.

کامیل ژیر
- بۆ؟
+ چونکە سەرژمیرى لەژێر دەسەلاتیکى گەندەلدا ئەنجامەکەشى هەر
گەندەلئەبێ.
- کام دەسەلات؟
+ هەموو دەسەلاتە گەندەلەکانى ئەمسەر تا ئەوسەرى ئیراقە فیدرالییە
نافیدرالییە دیموکراتییە نادیموکراتییەکە .
- ئاخر سەرژمیرى گیراوەیەکە بۆ چاکردنەوەى سەرى کەچەل و گەندەل .
+ بەمەرجێک ئەو سەرە دانەڕزابێ و بۆگەنى نەکردبێ.
- بەڵگە ؟
+ فەرموو خۆت بۆنى بنى پییان بکە.
- بنى پێ !؟
+ بەلێ . بزانە بۆگەنەکە نەکەیشتۆتە بنى پێشیان ؟
- پفففففف . کاسبووم ! لەگەلئەوەشدا روونکردنەوەو وەلامى زیاترم ئەوێ
.
+ زۆرباشە . ئەم سەرژمیرییە ئەگەر بکریت :
کاتێ ئەکرێ کە گزییەکانى عەرەب بەسەر دەسەلاتى نوستووى کوردا تیپەڕێ.
یا
وەک هاورێ باخەوان لە وتاریکیدا ئەلێ
- دواخستنى سەرژمیرى پیلانە،
عەرەب
بەشیوەیەکى سیستماتیک هەولى زورتر بەعەرەبکردنى ناوچە دابراوەکان
دەدات {واتا تا
ئەبن بە زورینە } دەسەلاتى کور دیش هیچ خەمێکى بەم
پیلانە نیە
- یا ئەشێ کاتێ ئەو سەرژمیرییە بکرێت کە دەسەلاتە شەق و
شڕەکەى بەغدا ببووژێتەوەو وەک مارەکەى شیخ هومەر لەگەردنمان بئالێت و
نەک هەر ناوچە دابراوەکان نەداتەوە بەلکو ئەنفالیکیتریشمان بکات. ئنجا
گریمان لە هەندیک لەو ناوچانەدا کوردەکە زورینە دەرچو ، ئەوسا ، بەر لە
راپرسیەکەى مادە کڵۆڵەکەى 140 هەلمەتیکى دڕندانەى بەعەرەبکردنىتر
دەسپیئەکاتەوە وەک ئەوەى دواى سەرژمیرییەکەى 1957.
ئەم سەرژمیرییە ئەگەر نەکریت :
جارێ گۆمەکە ناشڵەقێ ، ئەشێ خواو هیمەتى مشایەخان غیرەت بدەنە بەر
دەسەلاتى کوردى و
بۆماوەیەک بە سامانە زورە تالانکراوەکانى کوردە
رەشورووتەکە ئەمانیش زەوى و خانوبەرەکانى
عەرەبە هاوردەکان بکرنەوەو رەوانەى زێدى خۆیانیان بکەنەوە و کوردە
ئاوارەکان بخەنەوە لانەى باووباپیریان . یا وەک پشکۆ ئەمین لە
وتاریکیدا پیشنیار ئەکات : خومان لە هەریم و
لەو ناوچانەشدا
بەسەرپەرشتى UN سەرژمیریی خومان بکەین و دوژمنى ناحەزیش لە داخا با
یەخەى خۆى دادڕێ.
- ئەى
چۆن رەوایەتى بدەین بەو سەرژمیرییە تا UN و خاوەن بریارە
نێودەولەتیەکان بەدەنگمانەوە بێن ؟
+ بەبریاریکى هاوبەشى پەرلەمانى هەلبژیردراوى هەریم و ئەنجومەنى
هەلبژیردراوى کەرکوک و
شاروچکە کوردییە دابراوەکانیکە و بۆنى خۆشى دەریانەوتەکەى ژێر خاکى
کوردستان !
- ئەگەر ئەم خەونانە نەهاتنەدى و کەرکوکیشمان لەدەسچو ؟
+ ئەوسا ئەرکى کوردە بەهەموو تویژو جورو باوەرەکانیەوە نەیەڵن روژئاواو
موژئاوا بەئارامى و بەئاسانى نەوتى کوردیان بوبگاتە دەریاى ناوەراست .
جابزانە ئەوسا چۆن ملئەدەن بۆ داخوازییەکانمان . پروژەیەکى لەوجورەش
قوربانییەکى زور کەمترى ئەوێ وەک لە فشەمافیکى وەک ئوتونومى .
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|