٢٧\٥\٢٠١٥
سەرکەوتنمان لە
یەک ریزییمان دایە.

شە ماڵ عادل سەلیم
لە
کات و ساتێکدا کە گەلی کورد و هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە یەک
سەنگەردا دژی تێرۆریستانی داعش شەر دەکەن و کوردستان لە هەموو کات
زیاتر پێویستی بە یەک رێزیی و یەک وتاریی و یەک دەنگی یەک هەڵوێستی
هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان هەیە، به‌ره‌به‌یانی ٢٤\٥\٢٠١٥
شه‌ڕێکی نه‌خوازراو له نێوان پارتى كرێكارانى كوردستان پەکەکە و حيزبى
ديموكراتى كوردستانى ئێران له ناوچه‌كانی خنێره و كێله‌شین روويدا.
وێرای ئەوەی کە به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م شه‌ڕه‌ی نێوان هه‌ردوولا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه،
بەڕاشکاویش دەڵێن : هەر جۆرە شەرو پێکدادانێک بێگومان ته‌نها، تەنها ده‌وڵه‌تانی
داگیركه‌ری كوردستان سوودى لێده‌بینن، دەبێ ئەوەش باش بزانین کە
كوردستان موڵكی هه‌موو لایه‌كمانه‌و پێویسته لایه‌نه كوردستانییه‌كان
بۆ سه‌رخستنی خه‌بات و تێكۆشان له‌هه‌موو پارچه‌كان پشتيوانى يه‌ك بین
و به‌رگری له‌یه‌كدى بكه‌ین و هاوكار بین بۆ سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان،
و شەری کاوڵکاری و برا کوژی باشوری کوردستان بهێننەوە بەرچاومان، کە لە
دوژمنانی کورد زیاتر کەسی تر سوودی لێ نەبینی...
هەروەها وەک میدیاکارێک داوا لە رۆژنامەنووس و میدیاکارانی کورد دەکەم،
کە بە شێوەیەکی پرۆفیشیۆناڵ و بێ لایەنانە کار و ئەرکی خۆیان ئەنجام
بدەن بە تایبەتی لەم کات وساتە ناسکەدا، پابەندی ئیتیکی کارەکانیان بن
چی دی بەناوی (سەرچاوەی بێ ناو و بێ بنەما) هەواڵی هەڵبەستراوی
چەواشەکارانە بڵاو نەکەنەوە و بانگەشە بۆ شەر و پف لە ئاگری خۆکوژیی
نەکەن...
لێردەا زۆر بەکورتی و بە کوردی چێرۆکێکی زۆر سادە و ساکار دەگێرمەوە کە
لە زاری مامۆستا عەزیزی مەڵا رەشم بیستووە و بۆ ئەمرۆمان چەندین پەند و
سوود تێدایە:
دەگێرنەوەو دەڵێن کاتی خۆی پەڕەسێلکە بە گوپان ئاوی بەسەر رابە
ئاگرەکەی حەزرەتی ئیبراهیم دا دەکرد، قومقومۆکیش پفی لە ئاگرەکە دەکرد،
حەزرەتی ئیبراهیم فەرمووی: ئاگرکە نە بە قومە ئاوی پەڕەسێلکە
دادەمرکێتەوە، نە بە پفی قومقومۆکیش گەشتر دەبێت بەڵام قسە و کردەوەی
چاک هەر چاکە و خەراپەش هەر خەراپە...!!
لە کۆتایدا رووی دەمم ئاراستەی رۆشنبیران و چاڵاکوانان و دلسۆزانی هەر
چوار پارچەی کوردستان دەکەم و دەڵێم: پێویستە لە سەرمان هه‌نگاوی دروست
بۆ پاراستنی گيانى برايه‌تى نێوانمان بنێین و ئاماده‌ی هه‌موو جۆره
هاوكارییه‌ك بین بۆ خامۆشکردنەوەی ئاگری خۆکوژی و،هەر هەمووماشمان لە
ئامادەباشی دابین بۆ دروست کردنی پەرژینی سپی (پەرژینی ئاشتی) بۆ رێگا
گرتن لە پەرەسەندنی ئەم شەرە نەگریسە ،کە خەریکە جارێکی تر یەخەی کورد‌و
کوردستانی لەخاچ دراومان دەگرێت و، گەنجی کورد دەکاتە خۆراکی شەرێکی
نەخوازراوی نێوان دوو برا...
بەڵێ ئەمرۆ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیمان بە یەک گرتن و، بە یەکێتی
و، یەک ڕیزی و، یەک دەنگی، یەک وتاری و، یەک هەڵوێستی ، یەک هێزی هەیە
و، داواش لە هەموو کوردێکی دڵسۆز لەهەرچوار پارچەی کوردستان دەکەم ، کە
هه وڵی زیاتریان هەبێت و، هەموو هێزوتوانای خۆیان بخەنەگەڕ لەپێناو
سەقامگیرکردنی ئاشتی و لەگۆرنانی ئەو و پیلانە قێزەوەنانە ، کە لە دژی
گەلی کوردمان ئەنجام دەدرێن.
پێویستە ئێمەی کورد زیاتر وریابین و ئەوە بزانین، کە سەرکەوتنمان لە
یەک ڕیزییمان دایە، نەک لە جیاوازیی و
ئاژاوە و دووبەرەکیی...
دەبا له جیاتی ئه‌وه‌ی لووله‌ی تفه‌نگه‌كانمان له‌یه‌كتر بكه‌ین، با
ئاراسته‌ی تفه‌نگه‌كانمان روو له دوژمن بێت و نەهێڵین پیلانە
گڵاوەکانیان سەربگرێ...
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم
|