٣\١٠\٢٠١٧
(سەرکردایەتی
سیاسیی کوردستان - عێراق) رەوایی لە کوێوە ھێنا؟؟؟

عەلی مەحمود محەمەد
ئەمرۆ یەکشەمە ١ی تشرینی یەکەم دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای گشتپرسیی
پێک ھات، لە کۆتادا ناوی خۆیان گۆڕی بۆ سەرکردایەتی سیاسی کوردستان-
عێراق، دەبوایا ئازایانە یەک پەیامیان بۆ گەلی قارەمانی کەتەلۆنیا
بناردایە، لە کاتێکدا جەماوەری کوردستان بە تایبەت ئەو ٩٢،٧٣٪ی
دەنگدەرانەی کوردستان کە دەنگی بەڵێیان بە سەربەخۆیی دا، چاوەڕوانی
ئەوە نەبوون ئەو بەڕێزانە گوایە لە دوا چرکەکانی پەیوەندیدان لەگەڵ
عێراق، ئەم داش عێراقە بۆ ناوە تازەکەیان ھەڵبگرن، چیرۆکی داش عێراق
ھەندێک برادەری ناو ئەنجومەنەکە خۆیان کارەکتەری سەرەکی بوون لە
ھەشتاکان خۆش و درێژە.
سەرەتا بزانم ئەم بەڕێزانە پرسی پارتە سیاسییەکانی خۆیان پێ بوو، وا بە
دەست بەرزکردنەوەیەک ئەو بڕیارەیان دا؟؟ ناوی خۆیان و ئەرکەکانیان
گۆڕی، کێ دەستووری بەوان داوە؟؟؟؟ خۆ پێشتر حشک و ینک لە بری
سەرۆکایەتی ھەرێم پرۆژە و داواکاریی وایان پێشکەش کرد کەس گوێی لێیان
نەگرت.
ئەم گۆڕینی ناوە بێ گەڕانەوەی نوێنەران بۆ حیزبەکانیان دەربڕی راشکاو
نەبوونی ژیانی حیزبایەتییە لە کوردستان، دەنا نابێ بێ بڕیاری بە کۆمەڵی
حیزبەکان رێگا بە ئەندامبوونی ئەو کەسانە لەو ئەنجومەنە بدرێ، بێ ئەوەی
بەرنامە و پەیرەوی ناوخۆ و بارەگای دیاریکراو بێ.
دواتر ئەم ئەنجومەنە دەسەڵات لە کوێوە دەھێنێ؟ دەسەڵاتەکانی چین؟ ئەرک
و کاری چییە لە ئایندە؟
ئایا ئەنجومەنەکە دەبێتە ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش، کە زۆر ناوەکانی
نزیکە لە یەکەوە، لە کۆتادا دەڵێم، خەریکە سبەیش لە دوێنێ دەچێ.
alimahmud2001@yahoo.com
|