١٩\٢\٢٠١١
سه‌رکردایه‌تیی
کورد و پیلانی دوژمنان!

جه‌ماڵی عه‌ڵیاڵی
مێژووی بزاوی نه‌ته‌وه‌یی کورد له سه‌رده‌می نۆێدا تێکه‌ڵاوی
لێک‌دابڕان و چه‌ند به‌ره‌کیی ده‌ستکردی نه‌یارانی کورده، به‌ڵام ئه‌وه
نابێ ببێته به پاساوێک بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ی کورد چ وه‌کو تاک، چ وه‌کو
سازه‌ی سیاسی ئه‌رکی خۆمان له بیر بکه‌ین. به پێی هه‌واڵه‌کان ئه‌وڕۆ
له کاتی خۆپێشاندانێکی سیاسی‌دا له سلێمانی باره‌گای پارتی دێمۆکراتی
کوردستان که‌وته به‌ر هێرشی به‌رد و وڵامی گولله‌ی پاسه‌وانه‌کانی
باره‌گا بۆ خۆپێشانده‌ران. نووسه‌ر لێره‌دا هه‌وڵ ئه‌دا به لێکدانه‌وه‌یه‌کی
خێرا و به‌په‌له ئه‌و ڕووداوه له ڕوانگهیهکیترهوه بخاته ژێر
تێڕوانین به‌و هیوایه که خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و بسپۆرانی شاره‌زا بابه‌ته‌که
به پوختی بخنه ژیر تاو و تۆێژ بۆ ئه‌وه که ئه‌وه ڕووداوه نه‌بێته
ده‌سپێکی براکووژێکی تر که مێژۆی بزاوی نه‌ته‌وه‌یی کورد شهڵاڵێتی.
هێنانه سه‌ر زار و باس کردن له "حکۆمه‌تی هه‌رێم" مایه‌ی شانازی گشت
کوردێکه، پێم وایه گشتی ئێمه گه‌ز گه‌ز پێی بڵیند ده‌بین به‌ڵام
گشتی ئێمه باش ئاگاداری کهموکۆریهکانی حکۆمه‌تی هه‌رێم له باشووری
کوردستان هه‌ین. ئه‌وه‌ش نابێ ببێته به پاساوێک بۆ هه‌ڵکوتانی "دوژمنانه"
له سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم، ته‌نیا و ته‌نیا به هۆی ئه‌وه که هه‌ر ئه‌و
حکومه‌ته بۆته به چقڵی چاوی دوژمنانی کورد.
بۆ سرنجدانه و لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕووداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆی سڵێمانی،
ده‌بێ سهیرکهینه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڕووداوه که له درێژایی مێژوودا
به ره‌نگ و حاڵه‌تی جۆراوجۆر وه‌ک دیارده‌یه‌کی ئاشکرا جار به جار
هاتۆته ئارایه‌وه. ئه‌و "جاربه‌جار"ه به هه‌ڵکه‌وت نیه به‌ڵکوو به
جێ ورێ، له لایه‌ن دوژمنانه‌وه ئاماده‌کاری بۆ کراوه، ئه‌و کاته که
کورد سه‌رکه‌وتنێکی له بوارێک‌دا وه‌ده‌ست هێناوه دیارده‌ی له‌و شێوه‌یه
به شایه‌تی مێژوو هاتوونه‌ته ئاراوه. نیشانه‌ی ڕووداوی له‌و شێوازه
له شه‌ڕی چاڵدڕانی عوسمانیه‌کان له گه‌ڵ ئێرانیه‌کان دا به‌دی ده‌کرێ،
له تێکدانی قه‌ڵای دمدم دا به‌دی ده‌کرێ، زۆر پاش ئه‌وه له کاتی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی
سه‌ید ره‌زا و شێخ سه‌عید و شێخ مه‌حمود و کۆماری سابڵاخ و ئه‌وانی تر،
ته‌نانه‌ت له به‌شه‌کانیتریش که به هۆی سه‌رده‌ستی دوژمنان تا ئێستا
نه‌هاتۆته ژێر لێکۆڵینه‌وه.
له مێژووی نۆێدا له‌و به‌شه له سه‌رهه‌ڵدانی باشوور که به شۆڕشی
ئه‌یلول ناسراوه هه‌ر ئه‌و دیارده‌یه ده‌بینین که ئه‌وڕۆ به شێوه‌یه‌کی
نۆێ له سلێمانی هاته ئارایه‌وه. نزیکه‌ی 30 سال له‌مه‌و به‌ر له هه‌مان
کاتدا که حکومه‌تی ئیسلامی له هێزه‌کانی چه‌پی وڵاته‌که‌ی ده‌دا،
هێزه‌کانی یێکێتی هێرشێکی خۆێناویان برده سه‌ر حیزبی شیوعی ئێراق،
ماوه‌یه‌ک پاشتر له سه‌ده‌ی 20 دا دیسانه‌که دیارده‌که به شێوه‌یه‌کی
زۆر دڵته‌زێن خۆی به سه‌ر ژییانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی داسه‌پاند و بوو به
ده‌رئه‌نجامی کووژران و بێ سهرووشۆێن بوونی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی پارتی
و یێکێتی که هه‌ر به‌وه کۆتایی نه‌هات و به ره‌نگێکی تر سه‌ری هه‌ڵداوه
ئه‌مجاره‌یان پارتی و یێکێتی هه‌وکات له گه‌ڵ سه‌ربازه‌کانی تورک
هێرشیان برده سه‌ر هێزه‌کانی په‌که‌که. ئه‌وانه له قازانجی کێ بوون؟
له مێژووی نۆێدا هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چه‌ند جاران هه‌ر ئه‌و
دیارده ڕه‌شه به‌و په‌ری نهگریسیهوه خۆی نیشاندا به ده‌رئه‌نجامی
به‌رچاوی کووژران وبێ سهروشۆێنی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه.
له مێژووی نۆێدا له باکووری کوردستان هاوکات که‌گه‌ڵ ئه‌وه که
تورکه‌کان ڕاوهکوردیان دانابوو، هه‌ر ئه‌و دیارده‌یه له شێوازی شه‌ڕو
پێکدادانی په‌که‌که و لایهنهکانیتری سیاسی له ده‌یه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی
ڕابووڕدوودا هاته به‌رچاو. ئه‌وانه له قازانجی کێ بوون؟
ئه‌و دیارده‌یانه گشتیان یه‌ک ناوه‌رۆکیان هه‌یه، گشتیان به یه‌ک مه‌به‌ست
هاتونه‌ته ئاراوه، گشتیان هه‌بوونی کورد و داخوازیه ره‌واکانی
کوردیان کردۆته ئامانج به‌ڵام راسته که هه‌ر جاره له گۆێره‌ی هه‌لومه‌رجی
سیاسی ڕۆژ، به شێوه‌یه‌ک خۆ ده‌نوێنن هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه
که زۆر له ئێمه که‌متر بایخ بده‌ینه سه‌ر ڕیشه‌ی دیارده‌که. باسه‌که
ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک ساز بدرێ که ڕیشه‌ی دیارده‌که بخاته ژێر
ئامانجی ته‌وژم به مه‌به‌ستی داهێنان و چاکسازی. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین
هێرش به‌رینه سه‌ر ڕیشه‌ی دیارده‌که ئه‌و سا ناتوانین گه‌ردنی خۆ له‌و
دیارده نگریسه ڕزگار بکه‌ین، با له خۆمانی نه‌شارینه‌وه، ئه‌گه‌ر
پارتی و یێکێتی لێک ناده‌ن هۆکاره‌که‌ی "شه‌قی زه‌مانه‌یه" که له
قۆڵی ئه‌مریکاوه هاته ده‌ر، ، ئه‌گه‌ر ئێستا دێمۆکرات و کۆمه‌ڵه لێک
ناده‌ن هۆکاره‌که‌ی لاوازی ئه‌و دوو لایه‌نه‌یه و ئێستا ئه‌وان تووشی
"شه‌قی زه‌مانه" نه‌هاتوون. له ناو گشتی ئه‌م لایه‌نانه‌دا ئێستاش خه‌ڵکێکی
زۆر هه‌یه که تینووی خۆێنی سه‌ری یه‌کترن. کی له‌وه قازانج ده‌کات؟
ئایا ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی کورده؟
به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی باسه‌که ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باشوور. پ د
ک له لێدوانێکدا به بۆنه‌ی هه‌واڵه‌که‌ی سلێمانی، داوای لێژنه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌ی کرد. ڕاسته! ده‌بێ لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه پێک بێ! به‌ڵام
نه‌ک هه‌ر بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕووداوه به‌ڵکوو بۆ زۆر ڕووداویتر و
له گشت پارچه‌کاندا! ده‌بێ بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر گه‌نده‌ڵی، له
سه‌ر چاره‌ڕه‌شی ژنان، له سه‌ر برسێتی زۆربه‌ی خێزانه‌کان، له سه‌ر
نه بوونی خزمه‌تگوزاری، له سه‌ر گۆڕانی ڕۆخساری سیاسی حکومه‌تی هه‌رێم
بۆ سه‌ر ڕوخساری حیزبایه‌تی، له سه‌ر دابه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌کان له
ناو گه‌لدا و له سه‌ر زۆر بابه‌تێکیتر ده‌بێ لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه پێک
بێت.
به کورتی ده‌بێ لێژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه پێک بێ بۆ ئه‌وه‌ی که سیاسه‌ت و
فه‌رهه‌نگی دوژمنان له هه‌موو پارچه‌کاندا له قاو بدات چۆنکه ئه‌و
دیارده‌یه به درێژایی مێژوو هه‌ر دووپات و بگره چه‌ند پات کراوه‌ته‌وه.
دوژمن له‌و بواره‌دا زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه. یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ سڕینه‌وه
و ڕیشه‌کێش کردنی ئه‌و دیارده‌یه، ناسینی دیارده‌که‌یه له ڕێگه‌ی
دانپێنان و تاوتۆێ دیارده‌که‌یه، ئه‌و کات ده‌کرێ ده‌رمان و ڕێگه
چاره‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه. ئه‌وه ڕاستییه حاشا هه‌ڵناگرێ که فه‌رهه‌نگی
دوژمنان هه‌رگیز له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کورد نه‌بووه و نابێ.
ڕووداوه‌که‌ی سلێمانی جاریکی تر سه‌لماندی که سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌لێکی
باشی بۆ هاتۆته پێش بۆ ئه‌وه‌ی که کارامه‌یی سیاسی خۆی له گۆڕه‌پانی
خه‌بات نه‌ک هه‌ر له کوردستان به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له ئاستی خه‌باتی
دێمۆکراسی ناوچه‌که‌دا بنوێنێ.
17\2\2011
jamal6483443@hotmail.com
|