سه‌رکرده‌ی تۆقیو .

م . حه‌مید عه‌زیز
به‌رد هاته قسه‌و گۆ
په‌یڤێکی سپیت بۆ نیشتمانی ڕه‌ش و بێ په‌رژینت نه‌بوو
خه‌ڵک و باڵداری ووڵات سه‌رگه‌ردانی کۆچن
مه‌ڕو قورئان و منداڵی کورد له‌خوێندا گه‌وزان
که‌چی تۆی خه‌واڵو مێشیک میوانت نه‌بوو
دووژمنانی گه‌ل و هۆزت جه‌سته‌ی ووڵات له‌خاچ ده‌ده‌ن
تۆ جێی شاهانت لامه‌به‌سته
خه‌می خاک و نه‌ته‌وه‌ی دڵ شکاوت هیچ نه‌بوو
سه‌رکرده‌ی بنده‌ستی هزرو هۆشت سه‌ر به‌ماڵی دووژمنه
بۆ خاکی شه‌قارکراوو نه‌ته‌وه‌ی په‌رته‌وازه
هه‌ستی مه‌ردانه‌ت پێشتریش هه‌ر تیانه‌بوو
مێژووت ڕه‌شه و بۆ ناحه‌زانی ووڵاتی هه‌میشه
تۆی به‌تاڵ و هیچ له‌بارنه‌بوو
له‌خه‌م زیاتر هیواو ئاواتی کوردانه‌ت هه‌رنه‌بوو
Hamid773@hotmail.com
Hamid774@yahoo.com
www.hamiid.com
|