٤\١١\٢٠١١
سەرکردەیەکی سەیر.
وهرگێڕانی لە فارسییهوە: ئازاد نهجم
موعەمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا ، لە ساتەوەختی کودەتا بە ناوبانگەکەی
خۆیدا کە لە دژی مەلیک ئدریسی سنوسی لە ساڵی 1969 ئەنجامیدا ، بەردەوام
لە هەوڵی ئەوەدا بو وەکو سەرکردەیەکی جیاواز سەیری بکەن ، خوی بەوەوە
گرتبو هەر خێرا هۆڵی کۆبونەوەکان جێبێڵێ.
هەمیشەگرینگترین شوێنی دەرکەوتنی جیاوازیەکانی قەزافییش کۆبونەوەی
سەرانی وڵاتانی عەرەبی بو و توانیبوشی نازناوی پاڵەوانیەتی ئەم
کۆبونەوانە وەدەست بێنێ.
بەر لە پەلاماری هێزەکانی ئەمریکا بۆسەر عیراق لە کۆبونەوەی وڵاتانی
عەرەبیدا لە شەرمەشێخ قسەکانی بە شا عەبدوڵای شای سعودیە بڕین و بە
توندی ڕەخنەی لەسیاسەتەکانی سعودیە گرت.
هەمیشە لە کۆبونەوەکانی وڵاتانی عەرەبیدا ڕوژنامەنوسان و پەیامنێران
چاوەڕوانی قسەسەیرەکانی بون ،بەردەوامیش پێشبینیەکانیان وەڕاست دەگەڕا.
لە یەکیک لە کۆبونەوەکاندا لە کاتی قسەکردنی سەرۆکەکاندا جگەرە
دادەگیرسێنێَ و لە کۆبونەوەیەکی تردا بەر لە کۆتای کۆبونەوەکە لە
بەرئەوەی ئەوانی دی لە گەڵیدا هاوڕا نین و بیرو بۆچونە کانی ئەو پەسند
ناکەن، هۆڵی کۆبونەوەکە جێدێڵێ.
لەم دواییانەشدا هەندێک قسەی کردن کە سەرسوڕمانێکی زۆری دروستکرد.
جیهان ، هەرگیز قسە کەرێکی وەک قەزافی لە کۆبونەوەی نیۆیۆرکی ساڵی 1999
ی سەرانی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتوەکانی لەبیر ناچێ ، کاتێ
بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتوەکانی دڕاند و بەرەو لای دەستەی سەرۆکایەتی
فڕێیدا و بوە مایەی پێکەنینی سەرانی وڵاتان و دیپلۆماتەکان.
لە کۆبونەوەی سەرانی وڵاتانی عەرەبی لە ساڵی 2009 ی دەوحەی پایتەختی
قەتەر لە ناکاو قسەی بە یەکێک لە سەرۆکەکان بڕی و کاتی میری قەتەر کە
کۆبونەوەکەی بەڕێوەدەبرد ، ویستی ڕێگا بە قسەکردنی نەدات کە لە دەرەوەی
کارەکانی کۆبونەوەکە بون ، قەزافی توڕە بوو هەندێک ناوو نازناوی سەیری
بۆخۆی داتاشین وەکو ( ئەرشەدترین سەرۆک ،سەرۆکی لیبیا ، شای شایانی
ئەفریقیا ، ئیمامی موسڵمانان).
لە سەفەرێکیدا بۆ ئیتالیا کە گوایا بۆ کاری بانگخوازی بۆ ئاینی ئیسلام
دەچێت و لە بارەی ئیسلامەوە قسە بۆخەڵک دەکات ، گوتبوی هەمو ئەوانەی کە
بڕیارە ئامادەی قسەکان من بن دەبێ کچ بن و باڵاشیان لە 170 سانتیمەتر
کورتتر نەبێت ، ئیدی ئەوەبو دوای تەواو کردنی قسەکانی هەمو کچێک و 200
دۆلار و قورئانێکی بە دیاری دانێ.
یان سەردەمێک سور بو لەسەر ئەوەی کە گوایا باراک ئۆباما بەڕەگەز عەرەبە
و ناوی ڕاستەقینەشی (ئهبو عەمامە)یە.
زۆربەی قسە سەیرەکانی قەزافی و بۆچونە جیاوازەکانی لە بارەی کێشە
ناوچەیی و نیودەوڵەتیەکانەوەیە بۆنمونە لە بارەی چارەسەر کردنی کێشەی
فەلەستینەوە پێشنیار دەکات دەوڵەتێکی فیدراڵی بەناوی ( ئیسراتین) بە
هاوبەشی جولەکە و موسڵمان دروست بکریت. کە ئەم ئیسراتینەی لە سەرەتای
وشەی ئیسرائیل و کۆتایی وشەی فەلەستینەوە وەرگرتبوو.
قەزافی بۆ هەمو کێشەکانیش ڕێگا چارەی خۆی پیشنیار دەکرد و قسەی لەسەر
دەکرد وەک کێشەی کورد و ئێرلەندای باکور و تبتی چین.
وەهەروەها لە بارەی دیموکراسییەوە گوتویەتی: ( دیمونە الکراسی). کە بە
واتای مانەوە لەسەر کورسی دێت.
هەروەها لە ساڵی 1975 دا کتێبی سەوزی نوسی کە بریتیە لە بیر و
بۆچونەکانی خۆی و تا مردیش بنەما و بنچینەی هەمو هەڵسوڕان چالاکیەک بو
لە لیبیادا.
هەروەها لە یەکێک لە وتارەکانیدا ڕو بە خۆپیشاندەران گوتبوی: چەندی
پێتان خۆشە خۆپیشاندان بکەن بەڵام بە هیچ شێوەیەک نامەوێ بێنە نێو
گۆڕەپان و شەقامەکان .هەروەها گوتبوی ( زۆرێک لەوانەی وا لە
شەقامەکاندا لە کاتی خۆپیشانداندا دەکوژرێن ، پە شیمان دەبنەوە).
هەروەها لە سەرەتای خۆسوتاندنەکانی تونس و وڵاتانی تری عەرەبی گوتبوی
ئەوەی خۆی بسوتێنی دەبی پێنج ساڵ زیندانی بکرێ.
هەروەها لە بارەی ژنانیشەوە هەندێک قسەی سەیری کردوە وەک ئەوەی: ( ژن
مافی خۆکاندید کردنی هەیە جا چ نێر بێت چ مێ) لە شوێنێکی تریشدا دەڵێت
( جیاوازی نێوان ژن پیاو ئەوەیە پیاو نێرە و ژن مێ). هەروەها لەم
دواییانەشدا گوتبوی: ( من دیکتاتۆر نیم بچم فەیسبوک فیلتەر بکەم بەڵام
ئەوی ئەو سایتە بکاتەوە دەیخەمە زیندانەوە).جارێکی تریش لە بارەی کەمتر
بەکارهێنانی کارەباوە گوتبوی (ئەگەر کارەبا نەبوایا دەبوایە بە تاریکی
سەیری تەلەفیزیۆن بکەین).
گەرچی لە بارەی شیکردنەوەی باری دەرونی قەزافیدا بیرو ڕای جیاواز زۆرە
، بەڵام هەموان لەسەر ئەوە کۆک و هاوڕان کە کەسێکی سەیرو سەمەرە بو.
سەیرو سەمەرەیەک کە چل ساڵ زیاتر درێژەی کێشا.
________________________
سەرچاوە: سایتی
www.98fun.com
رانیه
nagmkaya@yahoo.com
|