سه‌رکرده‌یه‌کی تۆراو ئاشتکرایه‌وه!
موحسین که‌ریم
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی چاو‌دێر، جه‌وهه‌ر نامیق سالم- ئه‌ندامی پێشووی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی- پاش چه‌ند ساڵ له دوورکه‌وتنه‌وه له پارتی، دیسانه‌وه گه‌ڕایه‌وه ناو پارتی و له هه‌مان پۆستی مه‌کته‌بی سیاسی دانرایه‌وه!
جه‌وهه‌ر نامیق که تا چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هیچکه‌س بێجگه له‌خۆی و سه‌رکردایه‌تی پارتی نه‌یده‌زانی بۆچی که‌ناری گرتوه، ره‌خنه‌و گله‌یی له چ شتێکی پارتی هه‌یه، ده‌رگای بڵاوکراوه ئه‌هلیه‌کانی کوردستانی وه‌کو که‌سایه‌تیه‌کی موعته‌به‌ری ئۆپۆزیسیۆن بۆخرایه سه‌رپشت! له‌م دواییانه‌شدا و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ نزیکبونه‌وه‌ی واده‌ی"هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان"دا، ناوبراو زیاتر گێچی ئۆپۆزیسیۆنبوونه‌که‌ی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی توند کرده‌وه تا کار به‌و راده‌یه گه‌یشت ناراسته‌وخۆ، که هه‌موو که‌سیش ده‌یزانی مه‌به‌سته‌که کێیه، فازیل میرانی- ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی- وه‌کو پینه‌دۆزی ده‌یانساڵه‌ی پارتی که له کوونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه، وه‌سفی بکات!
خۆشخه‌یاڵیی رۆشنبیرانی ناسیۆنالیستی کورد به "گۆڕان" له ده‌سه‌ڵاتی سه‌روو خه‌ڵکیی ناسیۆنالیزمی کورددا له‌ناو خودی بنه‌ماڵه‌ی بۆرژوازی کورده‌وه، جه‌وهه‌ر نامیقی وه‌کو یه‌کێك له پایه‌کانی ئه‌م گۆڕانه له‌پاڵ نه‌وشیروان مسته‌فای کۆنه سه‌رکرده‌ی یه‌کێتی نیشتمانیدا کۆ کرده‌وه. ئه‌م ده‌زگایانه بوونه بڵندگۆی پڕوپا‌گه‌نده‌ی ناوبراو بۆ فشارخستنه سه‌ر پارتی تاسه‌ره‌نجام ده‌رگای ئاشتبونه‌وه‌یان لێکرده‌وه و ئیتر ئاوکرا به ئاگرا!
ره‌نگه بوونی جه‌وهه‌ر نامیق له پێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆندا ئومێدی نه‌وشیروانی به‌هاتنه‌دی خه‌ونه‌که‌ی بۆ سه‌پاندنی داوا‌و مه‌رجه‌کانی به‌سه‌ر یه‌کێتی و پاریتیدا زیاترکردبێت، به‌ڵام جێهێشتنی که‌مپی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌رون بنه‌ماڵه‌یی ناسیۆنالیستی کورد له‌لایه‌ن جه‌وهه‌ر نامیقه‌وه، بێگومان پرۆژه‌که‌ی نه‌وشیروانیش سه‌ختتر ده‌کاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و دوانه؛ جه‌وهه‌ر نامیق و نه‌وشیروان، به‌پێچه‌وانه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانیه‌وه که توانیویانه له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان خۆیاندا رێك بکه‌ون، نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر دابه‌شکردنی میراتی ئۆپۆزیسیۆن بوونه‌که‌یان رێبکه‌ون، بۆیه جه‌وهه‌ر نامیق، پاش کردنه‌وه‌ی ده‌رگای لێبورده‌یی و دڵفراوانی بارزانی، که‌مپه‌که‌ی نه‌وشیروانی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو لانه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی خۆی. ئیتر نه‌ك پێویستی به‌وه نه‌ما‌وه که موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌سه‌ر هاوه‌ڵه‌کانی تا دوێنی خۆیدا بکات و خۆی وه‌کو ره‌خنه‌گری سیاسی پارتی ویه‌کێتی و پشتیوانی خه‌ڵك نیشان بدات بکات، به‌ڵکو له‌مه‌ودوا له هه‌مان پله‌و پایه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌وانه ده‌وه‌ستێته‌وه که باسی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی ده‌که‌ن و خۆشی له‌و نازو نیعمه‌ته به‌هره‌مه‌ند ده‌بێته‌وه که ره‌نگه چه‌ند ساڵێکه به‌پێێ پێویست لێی به‌هره‌مه‌ند نه‌بووبێت.
به‌هه‌رحاڵ، پارتی توانی یه‌کێك له شه‌خسیه‌ته دیاره‌کانی خۆی که ماوه‌یه‌ك بوو لێی تۆرابوو، به‌رێته‌وه ژێرباڵی خۆی، هه‌روه‌کو پێشتر سامی عبدالرحمن ی برده‌وه‌ژێر چه‌تری پارتی و بارزانی! پێده‌چێت مه‌سعود بارزانی له ته‌جروبه‌ی باوکی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا ده‌رسی وه‌رگرتبێت ونه‌یه‌وێ ئه‌و سه‌رکردانه‌ی لێی ده‌تۆرێن به ته‌واوه‌تی لێی یاخی ببن! تائێستاش واده‌ره‌ده‌که‌وێ که له‌و روه‌وه سه‌رکه‌وتوبوبێت. به‌ڵام ئایا نه‌وشیروان هێشتا له قۆناغی تۆراندایه که ده‌کرێ تاڵه‌بانی ئاشتی بکاته‌وه وبیباته‌وه ژێر خێمه‌که‌ی یه‌کێتی، یان گه‌یشتۆته راده‌ی یاخی بوون که ره‌نگه خۆی و تاڵه‌بانی ناچاربن له‌ژێر دوو چادردا کۆببنه‌وه بۆ به‌شکردنی میراتی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی یه‌كیتی، ئه‌گه‌ر شانسی ئه‌گه‌رێکی وا بڕه‌خسێت، ئه‌مه‌یان داهاتوو وه‌ڵامی ده‌داته‌وه. به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌ی که پێش ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی له خه‌و بێداربێته‌وه‌و که‌مێك ته‌ئه‌مولی پێوه‌بکات، به‌تاڵ بوه‌وه، وه‌همی رۆشنبیرانی نارازی ناسیۆنالیستی کورد بوو به گۆڕان له‌ناو هه‌مان خانه‌واده‌ی ناسیۆنالیزمی کورده‌وه به رابه‌رایه‌تی نه‌وشیروان و جه‌وهه‌ر نامیق!
3-06-09
|