٢٦\٧\٢٠١١
سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و
دوو تاوانه ده‌که‌ین که ده‌رهه‌ق به نه‌رویج کران.
دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ ، ڕۆژی هه‌ینی «٢٢\٧\٢٠١١»
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی زۆر به‌هێز شاری« ئۆسڵۆ »ی پایته‌ختی نه‌رویجی
هه‌ژاند ، که قوربانیه‌ک و چه‌ندین بریندای لێکه‌وته‌وه و ، زیانێکی
ماددی زۆریشی به‌ر کۆشک و ته‌لاره‌کانی ده‌وروبه‌ری شوێنی
ته‌قینه‌وه‌که که‌وت ، دوو کاتژمێریش له دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ،
تیرۆریستێکی نه‌رویجی به ناوی « ئاندرێس بێرینگ برایڤیک »ی ته‌مه‌ن سی
و دوو ساڵ به به‌رگی پۆلیسیه‌وه چووبووه نێو کا‌مپیکی مێردمنداڵ و
لاوانی سه‌ر به ئه‌ڕبایده پارتی « پارتی کرێکارانی نه‌رویجی » ی
ده‌سه‌ڵاتدار که له دوورگه‌ی « ئۆتئۆیه »ی نزیکی شاری « درامین »
بۆیان سازکرابوو ، نزیکه‌ی شه‌ش سه‌د و په‌نجا که‌سی لێ‌بوو .. به
چه‌کێکی ئۆتۆماتیکی ده‌ستڕێژی لێکردن و نه‌وه‌ت و یه‌ک مێردمنداڵ و
لاوی کوشت و ، ژماره‌یه‌کی زۆریشی بریندار کردوون ، تا ئێستاش
ژماره‌یه‌کیشیان بێ سه‌ر و شوێنن ، له‌وانه‌ن که بۆ خۆڕزگارکردن ملیان
به ده‌ریاکه‌وه ناوه و ، له ئاوده‌که‌دا خنکابن و
نه‌دۆزراونه‌ته‌وه .
ئه‌م دوو تاوانه قێزه‌وه‌نه ، نه‌ک ته‌نها برینێکی قوڵی له دڵی
گه‌لی نه‌رویجدا کرد ، به‌ڵکو وێژدانی سه‌رجه‌م گه‌لانی ئاشتیخوازی
جیهانیان ته‌زاند .. ئه‌م دوو تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی نه‌رویج
کران ، دوو تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی ، ده‌ژ به که‌سانێکی بێ تاوان و
بێوه‌ی و بێ ئاگا.. دوو کاری تیرۆریستین له دژی ئارامترین وڵاتی جیهان
.
له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه ، نه‌رویج کاره‌ساتێکی وه‌های
به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.. نه‌رویج که جوانترین و قه‌شه‌نگترین وڵاتی
جیهانه ، گه‌لی نه‌رویجیش گه‌لێکی هێمن و مرۆڤدۆستن و زیانیان بو هیچ
گه‌ل و لایه‌نێک نه‌بووه.. ژماره‌یه‌کی باشیشی له هه‌موو
نه‌ته‌وه‌کان وه‌کو په‌نابه‌ر وه‌رگرتووه ، له‌وانه‌ش ژماره‌یه‌کی
باشی کوردی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانی تیدان .. نه‌رویج پێشره‌وی
وڵاتانی جیهانه له به‌رقه‌راربوونی ئازادی و دیموکراتی و یه‌کسانی و
دادپه‌روه‌ری و مافی مرۆڤ و ئاشتیدا .. وڵات و گه‌لێکی هه‌میشه
ئاشتیخوازن .. هه‌میشه‌ش پاڵپشتی کێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مانن و
له‌گه‌ڵ باشووری کوردستانیشدا ، په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌کی
هه‌مه‌جه‌شنه‌ی باشیان هه‌یه .
بۆیه به ناوی کۆمه‌ڵه‌که‌مانه‌وه ، کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد / له
نه‌رویج . به توندی ڕسوا و سه‌رکۆنه‌ی ئه‌م دوو تاوانه ده‌که‌ین و..
خۆمان به هاوخه‌می خانه‌واده و که‌سوکاری شه‌هیده‌کان ده‌زانین و ،
داوا له یه‌زدانی مه‌زن ده‌که‌ین ، که ئارامییان پێ ببه‌خشی و به
زووترین کاتیش شفای برینداره‌کان بدات و.. تاوانبار « ئاندرێس » و
هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له پشتی ئه‌م دوو تاوانه‌وه‌ن به سزای ڕه‌وایان
بگه‌یه‌نن و ببن په‌ند بۆ تیرۆریستان.
کۆمه‌ڵه‌ی منداڵانی کورد / له نه‌رویج
٢٣\٧\٢٠١١
|