١١\٦\٢٠١١
سه‌رکۆنه‌ی
زیندانییکردن و بەزۆرناردنەوەی په‌نابه‌ران دەکەین.
له درێژه‌ی سیاسه‌تی دژی په‌نابه‌ری حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا به
تایبه‌تیش به‌ریتانیا دژ به په‌نابه‌رانی کورد وعیراقی، هه‌ڵمه‌تێکی
گرتن و زیندانیکردن و به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان له رێگه‌ی فرۆکه‌خانه‌ی بهغداوەو
به‌هاوکاری حکومه‌تی به‌غدا، ده‌ستیپێکردۆته‌وه. ماوەی چەند رۆژێکیشە
حکومەتی بەریتانیا ده‌یان په‌نابه‌ری دەستگیرکردوە کە زۆربەیان خەڵکی
کوردستانن‌و له ناویاندا ژن و منداڵ و که‌سانی که‌مئه‌ندام هه‌ن، دهستگیرکردوەو
له‌ناو گرتوخانه‌کاندا رایگرتون تا لەلایەن ئەو وەفدەی حکومەتی
عێراقیەوە کە بۆ ئەو مەبەستە هاتوە شوناسنامەیان بسەلمێنرێو پاشان
بەزۆررەوانەی کوردستانیان بکەنەوە. وەکو نارەزایەتی بەرامبەر بە
بەزۆرناردنەوەیان ماوه‌ی سێ رۆژه 24 په‌نابه‌ری کورد له گرتوخانه‌ی
ئۆکسفۆرد له به‌ریتانیا مانیان گرتوه.
ئێمه وه‌ک چه‌تری ئازادی له له‌نده‌ن ئه‌م سیاسەت و هێرشانه‌ی حکومه‌ته‌کانی
ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تیش به‌ریتانیا دژ به په‌نابه‌ران و گرتن و ده‌ستبه‌سه‌رکردن
و به‌زۆرناردنه‌وه‌یان سه‌رکۆنه ده‌که‌ین و داوا ده‌که‌ین که ده‌ستبه‌جێ
ئه‌و سیاسه‌ته دژی مرۆڤایه‌تیانه دژ به په‌نابه‌ران رابگیرێ. هه‌روه‌ها
دوا له سه‌رجه‌م ریکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان و لایه‌نگر له‌مافه‌کانی
مرۆڤ و په‌نابه‌ران ده‌که‌ین که ده‌نگی ناره‌زایه‌تی هه‌ڵبرن و رێگه
نه‌ده‌ن که سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی
ئه‌وروپاوه به هاوکاری حکومه‌تی به‌غدا جێبه‌جێبکرێ.
له‌هه‌مان کاتدا پشتیوانی خۆمان بۆ که‌مپینی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران
دژ به‌م سیاسه‌ته‌و داواکاریه‌کانی راده‌گه‌یه‌نین و داوا له‌سه‌رجه‌م
ئازادیخوازن و لایه‌نگر له مافه‌کانی په‌نابه‌ران ده‌که‌ین که به‌هه‌ر
شێوه‌یه‌ک که بۆیان ده‌کرێت ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببرن و به‌شداری
ئه‌م که‌مپینه ناره‌زایه‌تییه بکه‌ن چ له کوردستان و چ له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، به مه‌بەستی ریگه‌گرتن له ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه
و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بریار وسیاسه‌ته دژی په‌نابه‌رییه.
چه‌تری ئازادی - له‌نده‌ن
10\6\2011
|