١٦\١٢\٢٠١٠
سه‌رکوتی
نه‌یارانی ئێران و سیاسه‌تی رژێم له ئێران به‌تایبه‌تی کوردستان.

محه‌مه‌د حه‌کیمی
له ساڵانی رابردوودا کاتی ده‌سه‌ڵاته دڕنده‌کانی رژێمی تاران ئازار و
ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵکی بێ توانیان بێ ده‌سه‌ڵاتیان له ڕاده به‌ده‌ر تێده‌په‌راند،
ئه‌وا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له نێو خۆدا تووشی هه‌ره‌س هێنان و درزی تێده‌که‌وت
و دوای ماوه‌یه‌کی کۆرت ده‌رووخا و شار به شار و ئاوایی به ئاویی ڕادهپهرین
و دژ به‌و ده‌سه‌ڵاته نگریسه کان ده‌رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان یان به
شێوه‌ی شه‌ری چریکی به دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رخۆدانیان ده‌کرد و له
ئاکامدا خه‌ڵک به سه‌ر زۆردا سه‌ر ده‌که‌وتن و ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتانه‌یان
ده‌خسته زبڵدانی مێژوه‌وه و شاره‌کانی ئێران جمه‌یان ده‌هات .
خه‌ڵکی ڕاپه‌ریو که به هه‌موو شێوه‌یه ک له لایه‌ن لیباس شه‌خسی و
ئیتلاعاتیه‌کانه‌وه سه‌رکوت کراون و رێبه‌ره‌کانی ئه‌و ڕاپه‌رینه ئێستا
له نێو خانوه‌کانیاندا ده‌سبه‌سه‌ر کراون و ئیزنیان پێ نادرێت ته‌نانه‌ت
سه‌ردانی دوستان و ناسیاوانیان بکه‌ن، ئه‌و رێبه‌رانه‌ی که خۆیان به‌شێکی
بوون له دروست کردنی ئه‌م حکومه‌ته دڕنده‌یه و به‌شێک بوون له جنایه‌ته‌کانی
ساڵ 67 و ساله‌های شۆرش له ئێران، هه‌ر ئه‌مانه بوون که به سه‌دان و هه‌زاران
له ڕۆڵه تێکۆشه‌ره‌کانی گه‌ڵی کوردیان به‌ره‌و په‌تی سێداره برد و
ئێستاش خۆیان بوون به قۆربانی هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نگریسه .
ئێستا ئه‌م به ناو رێبه‌رانه کاتێ زانیان شوێن پێیان له‌ق بووه ده‌ستیان
دایه نارزایه‌تی و باسیان له گزه‌ی هه‌ڵبژاردن کرد ئه‌و پرسه‌ی که ده‌یان
ساڵه له ئێران بووه و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره بۆ چی جه نابی مووسه‌وی
ساڵه‌کانی رابردوو باسی له‌و گزانه نه‌ده‌کرد و ده‌یان شتی‌تر ، به
بروای من ئه‌م کێشه‌ی که ئه‌مڕۆ مووسه‌وی و که‌روبی باسی لێوه ده‌که‌ن
کێشه‌ی ناو ده‌سه‌لاتی حاکمیه‌ته و رۆژ له گه‌ڵ رۆژ ئه‌م کێشانه گه‌وره‌تر
ده‌بێت و به‌ره‌ی مووسه‌ی و کهرۆبی و ئه‌وانیش رۆژ له گه‌ڵ رۆژ
لاوازتر ده‌بێت ، و خامنه‌ی و ئه‌حمه‌دی نژادیش هه‌موو هه‌وڵی خۆیان
خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تیه‌کی یه‌کده‌ست پێک بێنن و به هه‌ره‌شه
و گۆرهشه توانیویانه مووسه‌وی و کهرۆبی و زۆر له نه‌یارانیان له کۆن
نێن و خۆیان ببن به یه‌که‌تازی مه‌یدان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه
ئه‌وه‌یه که ئه‌وان خه‌ڵکیان له بیر چوه‌ته‌وه ، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که کاتێ
ڕژانه سه‌ر شه‌قام ، هه‌موو تارانیان گرته ده‌ست، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له
وڵاتیه‌کی دیکتاتۆردا ئه‌وه‌یان سه‌لماند که ده‌توانن پایه‌کانی هه‌ر
حکومهتیهک ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی نه‌بێت بله‌رزێنن یان بیرۆخێنن ئه‌مه ئه‌و
سناریویه که حکومه‌تی دڕنده‌ی رژێمی کۆماری ئیسلامی لێی ده‌ترسێ و
ئێستا بزانین بۆ چی ئه‌و گه‌رم و گۆریه‌ی شۆرش که بوو ئێستا زۆر رووی
له کزی ناوه یان هه‌ر نه‌ماوه و ته‌نیا ناوه‌که‌یه‌تی که ماوه.
ئه‌گه‌ر چی رژێمی ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه زیاتر نه‌چێته ژێر پرسیار و
به‌ر بگرێت به هه‌ر ده‌نگێکی جیاواز ده‌ستی دایه سه‌رکوتی دژبه‌رانی و
به ترۆر و بۆمب دانانن له شوێنه گشتیه‌کان شاره‌کانی یه‌ک له دوای یه‌ک
میلیتاریزه کرد و له زۆر شوێن خه‌ڵکی سیاسی و مه‌ده‌نی له ناو برد و
ڕێک ئێرانی گه‌رانده‌وه دۆخی ساڵه‌کانی 1357 و هه‌ر وا که ئه‌م رژێمه
به ر له هاتنه سه‌ر کاری سه‌دان و هه‌زاران لاوی شۆرشگیری کرده
قۆربانی سیاسه‌ته بگریسهکانی خۆی ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین که تازه
خه‌ڵکی ئێران ناگهرنهوه ئه‌و دۆخه و هه‌ر چه‌ند هه‌موو ئێران
میلیتاریزه بێت، ره‌نگه ئه‌وان بتوانن بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ماوه ڕاپه‌رینی
جه ماوهری وه‌دوا بخه‌ن و سه‌رکوتی بکه‌ن .
ده‌بێ ئه‌وه‌ش له یاد نه‌که‌ین که ئه‌م رژێمه له ناو خۆدا درزی تێ که‌وتووه
وهه رۆژ ئه‌م درزه گه‌وره‌تر ده‌بێت و ئه‌م رژێمه به‌ره‌و داڕمانێکی
هێدی ده‌بات ، هه‌ر وا که دییمان ئه‌حمه‌دی نژاد موته‌کی له سه‌ر کاره‌که‌ی
لا برد کێشه‌ی نێوان ره‌فسه‌نجانی و خامنه‌یی یان کێشه‌ی لاریجانی و ئه‌حمه‌دی
نژاد، ئه‌مانه هه‌موو نیشانه‌ی داڕمانی رژێمی کۆماری ئیسلامیه له ناو
خۆدا.
رژێمی کۆماری ئیسلامی خه‌ریکه ده‌یان پلان به‌رێوه ده‌بات که برێکیان
بریه‌تیه له ترۆری رێبه‌رانی سیاسی و که‌سانی خۆشناو خراپ کردنی
رۆخساری ئه‌و که‌سانه له ناو خه‌ڵکدا جا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، و هه‌ر
وه‌ها ئه‌وان به قه‌یران نانه‌وه له کوردستان و سیستان و بلوچستان وه‌ک
بۆمب دانانه‌وه ده‌ستی پێکردوه .
ئه‌گه‌ر چی هه‌ر وا دییمان له مهاباد و سنه و شاره‌کانی تری کوردستان
ده‌یان کاری له‌و شێوه‌یان کرد و ده‌ستیان کرد به گرتن و ڕاوه دوونانی
هه‌ڵسووراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی و کوشتن و گرتنیان بووه هۆی ئه‌وه به
ده‌یان لاو روو بکه‌ن له هه‌رێمی ئازادی کوردستان و بۆ درێژه دان به
خه‌باتی گهڵکهیان، هه‌ر وه‌ها رژێمی تاران له درێژه‌ی سیاسهتهکیدا
ده‌ستی دایه میلیتاریزه کردنی شاره کورد نشینه‌کان و ئه‌وان باش ده‌زانن
که کوردستان سه‌رچاوه‌ی ئێران بۆ ڕاپه‌رین و شۆرش هه‌ر بۆیه له
کوردستان چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی له سێداره دا وه‌ک شه‌هید ئیحسان و
فه‌رزاد و هه‌موو ئه‌مانه بۆ تۆقاندنی خه‌ڵکی کوردستان بوو ، ئه‌مه به‌شێکه
له سیاسه‌تی رژێم و ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه ئه‌م سیاسه‌ته هێدی هێدی به‌ره‌و
تاران ده‌چێته پێشه‌وه و هه‌ر وا که دییمان مووسه‌ویان خانه نشین کرد.
serko_azadi@yahoo.com
|