سه‌رکوتی خوێناوی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خه‌لیفان تاوانێکی گه‌وره‌یه‌و پاساو نادرێ.
حه‌مه‌غه‌فور
سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کاتێک سه‌دان که‌س له هاوڵاتیانی گوندی سرێشمه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی خه‌لیفان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رامبه‌ر بڕیاری گۆڕینی ئاراسته‌ی پرۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گونده‌که‌یاندا، خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان سازکرد بۆ به‌رده‌م ئاسایشی خه‌لیفان، وه له‌وێشه‌وه بۆ به‌رده‌م ناحیه‌ی ئه‌و شاره که هه‌موو یه‌که ئیدارییه‌کانی ئه‌و سنووره له‌و باره‌گایه‌دا کۆکراونه‌ته‌وه، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ پێش ده‌رگای ناحیه‌ی خه‌لیفان، له‌سه‌ر بان‌و له‌ناو باخچه‌ی ناحیه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاماده‌و دامه‌زراوه‌وه بۆ سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌که، به ده‌سڕێژی گوله پێشوازیان لێکردن، که هه‌ر له‌وێدا دوو که‌س به ناوی (ئه‌حمه‌د ئیبراهیم حه‌سه‌ن ته‌مه‌ن 17ساڵ‌و محه‌مه‌د حسه‌ینه ڕه‌ش) کوژران‌و شه‌ش هاوڵاتی دیکه‌ش بریندار بوون. به‌م کاره‌ش خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و ئیداری ڕه‌وشی ئاسایشی شاره‌که‌یان تێک‌داو ترس‌و دڵه‌ڕاوکێیان خسته ناو خۆپیشاندهرانو خه‌ڵکی ناوچه‌که‌وه‌و ده‌نگی ڕه‌سای جه‌ماوه‌ریان له قوڕگیاندا خنکاند.
ئه‌م کاره‌ساته‌ی که ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی پارتی له شارۆچکه‌ی خه‌لیفان به‌رپای کرد له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ئاسایی‌و خۆپیشانده‌راندا، تاوانێکی گه‌وره‌و ده‌ست ئه‌نقه‌ست‌و نه‌خشه بۆ داڕێژراوه که به مه‌به‌ستی سهرکوتو کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیانی سڤیل ئه‌نجامیان دا. ئه‌م تاوانه پاساو نادرێ‌و وه‌کو په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی دیکه ده‌خرێته سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ئه‌ستووری ڕهشو پڕ له تاوانی حه‌ڤده ساڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌ردوو حیزبی عهشیرهتیو چهکبهشانو سه‌رکوتگه‌ری کوردی که به‌رده‌وام به مه‌به‌ستی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا پیاده‌یان کردووه.
ئه‌م تاوانه‌ی که ئه‌مڕۆ له وه‌ڵام به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی له خهلیفاندا بینیمان، ئه‌م برینه بهسۆیهی ئه‌مڕۆ له ویژدانی هاوڵاتیانی بێبهشو خه‌ڵکی به شهرهفو سته‌مدیده‌ی کوردستاندا هه‌ڵیانکه‌ند، نیشانی دا که ئه‌م حیزبانه‌و ده‌سه‌ڵاتیان چه‌نده نامۆ‌و ناکۆکن له‌گه‌ل ههستو نیستو خواست‌و ئاره‌زووه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا. ئه‌م چهقۆکێشیو شهقاوهچێتیو خوێنڕێژییه‌ی که یهکێتیو پارتی به‌بێ هیچ سڵکردنه‌وه‌یه‌ک به هه‌مان ڕهوشتو ڕێبازی ڕژێمی به‌عسی فاشیست بۆ پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتی گهندهڵو سه‌روو خه‌ڵکی خۆیان پیاده‌یانکردووه، وا ئه‌مڕۆش جارێکی تر له دژی هاوڵاتیانی سڤیل له شارۆچکه‌ی خه‌لیفان ئهنجامیاندایهوه، وه پێشتر له هه‌ڵه‌بجه‌و که‌لارو سلێمانی‌و کهرکهکو ڕانیه ده‌ستی بۆ براوه له پێناو بێده‌نگکردنی خه‌ڵکی ناڕازیدا، نه یه‌که‌م جاره‌و نه دوایین جاریش ده‌بێ. ڕه‌وشتی سیاسی‌و کارنامه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی حیزبی‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌م دوو حیزبه ناسیونال-عه‌شیره‌تییه کوردیه سه‌ره‌ڕای تهخشانو په‌خشانی هه‌ر درۆ‌و فڕوفیشاڵێکیان سه‌باره‌ت به دیموکراسی‌و مافی مرۆڤ، چ له ڕێگای ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیانه‌وه بێ یاخود له ڕێی ڕووکهشکردنیهوه بووبێت به وههمو خورافه‌ی نهتهوهپهرستانهیانهوه، به‌رده‌وام ڕه‌وتی جیابوونه‌وه‌و لێکترازان‌و ناکۆکی‌و نه‌گونجانی خۆی پێواوه له‌گه‌ڵ بهرژهوهندیو خواست‌و ئاواته‌کانی خه‌ڵکی کوردستانداو ڕۆژ به ڕۆژ که‌لێنی نێوان خهڵکو ئه‌م حیزب‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌ترو قووڵتر بۆته‌وه. ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌مڕۆش له شاری خه‌لیفان بۆ سه‌دهه‌مین جار ئه‌م ڕاستییه‌ی دووپات‌و سه‌لمانده‌وه. نیشانی‌دا که ئایینده‌ی سه‌رفرازو گهشو بێدهردسهری ئه‌م ده‌ڤه‌ره گرێدراوه به دوورکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له ئاسۆ‌و سیاسه‌تی ئه‌م حیزبانه‌و له جووڵانهوهکهشیان.
مێژووی سیاسی جووڵانه‌وه‌ی کوردایهتیو حیزبه‌کانی، مهرامو ویست‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان، تا ده‌گات به مناوه‌ره‌و مامه‌ڵه سیاسییه‌کانیان، مێژووی پیلانگێڕانو پاشقولگرتن بووه له بزاوتی ڕزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان‌و بێئیراده کردن‌و بێ‌ئاکام کردن‌و به‌لاڕێدا بردنی ئه‌م جووڵانهوهیهو خواستی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان. بوون‌و باڵاده‌ستی ئه‌م حیزبانه له لایه‌ک کۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی هه‌ره سه‌ره‌کی به‌رده‌م خۆشبهختیو ڕزگاری‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بووه. ئێستا ئه‌بینین چۆن دوای حه‌ڤده ساڵ جیایی دیفاکتۆی کوردستان له عێراق، کاتێک یهکێتیو پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان کرده قوربانی سازدانه‌وه‌ی عێراقی عه‌روبی-ئیسلامی، وه خه‌ڵکی کوردستانیان له مافی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بێبه‌ش کرد‌و کوردستانیان لکانده‌وه به عێراقه‌وه‌و گه‌ڕاندیانه‌وه بۆ ناو گێژاوی شه‌ڕو ململانێی تائیفی، کاتێکیش ته‌رازووی هێزه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی هاوپه‌یمانه شیعه‌کانیان گۆڕاناکاری به‌سه‌ردا هات، سه‌رجه‌می به‌ره‌و هێزه ناسیونال-ئیسلامییه‌کانی ناو ئیئتیلافی ته‌وافوقی به‌غدا له به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شدا بۆ بچووک کردنه‌وه‌و ده‌رپه‌ڕاندنی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی‌و حیزبه‌کانی یه‌کیانگرته‌وه، که‌چی ئه‌مان هه‌ر له نه‌شئه‌ی پیاهه‌ڵدان به باڵای ئیئتیلاف‌و هاوپهیمانیو ته‌وافوقیان له‌گه‌ڵ دوژمنانی ڕزگاری‌و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ناکه‌ون.
به دوای پووچهڵیو ڕیسوابوونی فیدراڵییهتو پرۆژه‌ی دیموکراسی ته‌وافوقیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ناسیونال-ئیسلامییه‌کانیان له‌ناو حکومه‌تی ئیئتیلافییاندا له به‌غدا، جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی ڕه‌وتی ڕوو له ههڵدێرانو گلان تێئهپهڕێنێو بێئاسۆییو بنبه‌ستی سیاسی جێگای خۆگیڤکردنه‌وه‌و سنگ دهرپهڕاندنیانی گرتۆته‌وه. به‌ڵام مه‌رج نییه کوردستان‌و خه‌ڵکه‌که‌ی چیتر هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌م حیزبانه په‌سه‌ند بکه‌ن، وه به هیچ جۆرێکیش ناچار نین ئایینده‌ی ئه‌م حیزبانه قبوڵبکه‌ن. ده‌کرێ وه زۆر ئیمکانیشی هه‌یه به تایبه‌ت به شوێن هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیئتیلافی ته‌وافوقی ناسیونالیزمی کورد‌و حیزبه‌کانی له چوارچێوه‌ی فیدراڵییه‌تدا، خه‌ڵکی کوردستان چاره‌نووس‌و ئایینده‌ی خۆیان له‌م حیزبانه جیابکه‌نه‌وه‌و به پانتایی کوردستان هێزی جهماوهریو سه‌ربه‌خۆیی خوازی خۆیان بهێننه مهیدانو به یه‌ک دهنگو به یه‌ک ڕیز، به‌ڵام به جیاواز‌و دوور له سیاسه‌تی ئه‌م حیزبانه، له ده‌وری شیعاری خواستی به‌رپاکردنی ڕاپرسییه‌کی ئازاد له پێناوی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووس‌و ئایینده‌ی کوردستاندا خۆیان بکه‌نه هێزو ئیراده‌و هێزو ڕیزی ڕێکخراوی خۆیان سازمان بده‌ن. ئه‌مڕۆ کوردستان له هه‌ر کاتێکی دیکه زیاتر له ههلومهرجو کهشو هه‌وایه‌کی سیاسی‌و جیهانی له‌بار به‌هره‌مه‌نده بۆ سه‌پاندنی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م حیزبانه‌و به‌سه‌ر ڕای گشتی‌و جیهانیشدا به مه‌به‌ستی به‌رپاکردنی ڕیفراندۆمێکی ئازادانه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی نا قه‌ومی‌و نا ئایینی تیایدا. به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌م شیعارهو خستنه‌ڕێی بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری گه‌وره‌و فراوان بۆ جیابوونه‌وه‌ی کوردستان‌و پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت، چۆکی ئه‌م حیزبه دژه خهڵکیو دژه سه‌ربه‌خۆییانه ده‌شکێنێو بازاڕی گه‌رمی بهرپابوونو ڕاوه‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی گهندهڵو سیاسه‌تی چهقۆکێشیو شهقاوهچێتیان به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکی سته‌م دیده‌ی کوردستانه‌وه کۆتایی دێت. ئه‌مه هه‌ڵبژاردنێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌و چاره‌نووسسازه‌و ئێستا به ته‌واوی کاتی شیاوی خۆیه‌تی خه‌ڵکی کوردستان سوود له‌م بوار‌و بڕگه مێژووییه وهرگرنو بکه‌ونه بیری ئایینده‌ی خۆیان‌و نه‌وه‌کانیانه‌وه.
17-8-2008 hamaxafoer@yahoo.com
|