٣\١٠\٢٠١٠
شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
و بێ ئاگایی له وڵات.
هه‌ورامان عه‌لی تۆفیق
به‌ربه‌ره‌کانی بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات و پێک هێنانی هه‌یکه‌لی حکومی
له‌و چوارچێوه فکریه سیاسیه‌ی که ستراتیجیه‌ت و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی
له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانه‌وه لێیان ده‌ڕوانرێ ..
کاریگه‌ریه‌کانی ده‌سه‌ڵات له پێک هێنانی حکومه‌ت و شیوازی ئه‌و پێک
هاته‌یه‌ی که ده‌کرێ ئاینده‌ی وڵاتێک و چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی له‌سه‌ر
بنیادبنرێ ، عێراق ئه‌و وڵاته‌ی که دوای ده‌ربازبوونی له ده‌سه‌ڵاتی
عوسمانی و ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له‌ساڵی 1958 وه ئارامی به‌خۆیه‌وه
نه‌دیوه ئه‌مه ئه‌وه‌ناگه‌ێنێت که پێشوه‌ختیش ئارامی هه‌بووبێت بێ
گومان له‌سه‌رده‌مه‌کانی پێشوه‌ختیش دا هه‌میشه ئه‌م وڵاته سه‌رچاوه‌ی
کێشه‌و ئاژاوه بووه له ناوچه‌که‌ش و هه‌رگیز هێوری به‌خۆوه نه‌دیوه
، کوده‌تا له دوای کوده‌تا هێمنی ئه‌م وڵاته‌ی ده‌شێواند و دۆزی کورد
ئاسته‌نگیه‌کانی به‌ره‌و ئاڵۆزبوون تا ئه‌م سه‌رده‌مه درێژه‌ی هه‌یه
و به‌شێکی گرنگ و هۆکارێکی کاریگه‌ربووه له‌و نائارامیه له ناوچه‌که‌دا
چونکه به چاره‌سه‌رنه‌کردنی دۆزی کورد و نه‌گه‌یشتنه ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی خواسته کوردیه‌کان به‌ئاگرو ئاسن و جینوساید
کردنی و هه‌وڵدان بۆ تواندنه‌وه‌ی هێنده‌ی دی ئاگری له ناوچه‌که به‌رده‌دا
، سه‌ره‌ڕای گرفته ئاینیه‌کان و ناکۆکیه مه‌زهه‌بی و تایفه‌گه‌ری له
عێراق دا ڕابردویه‌کی له مێژینه‌ی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاته فه‌رمان ڕه‌واکان
و ئاڵۆزیه‌کانی ڕێگه‌یان نه‌داوه ئه‌م گرفتانه به‌و شێوازه‌ی ئێستا
سه‌رهه‌ڵبده‌ن و ئه‌مڕۆیی لێ دروست بێت .
پێک هێنانی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا و بنه‌ما
ئابووریه‌کان و بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و پێک هێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
خزمه‌تگوزاریه‌ی که بتوانێ پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ بۆ
خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و پێکه‌وه ژیان ده‌سته‌به‌ربکات ویستێکی هه‌نووکه‌ییه
.
له‌و کاته‌ی که ده‌سه‌ڵات بێ توانا و له‌و په‌ڕی سستی و لاوازی دایه
گه‌ر نه‌توانێ هاووڵاتی خۆیی بپارێزێ و ژیانێکی ئارام و بێ ترسی بۆ
دابین بکات و یاسا بکاته سه‌روه‌ر و به ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌موو
تاکێکه‌وه به‌بێ جیاوازی ، گه‌ر نه‌شی توانی یاساکانی ژیان داڕێژێ و
په‌ێڕه‌ویان بکات و دادپه‌روه‌ری له پێکه‌وه ژیان و هاوسه‌نگیه‌کانی
له دابه‌ش بوونی ئه‌رک و مافه‌کان وه‌ک یه‌ک و دابه‌شکردنی سه‌ره‌وت و
سامانی ئه‌م وڵاته به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کسان و ڕێگانه‌دان به‌وانه‌ی که
هه‌میشه چاویان له‌به‌هه‌ده‌ربردنی قوتی هاوڵاتیانه ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
هه‌رگیز ناتوانێک سه‌رکه‌وتووبێت و ده‌بێ هاوڵاتیان بۆ ئاینده‌و ئومێدی
ئه‌م وڵاته به سه‌رکرده‌و سیاسیه‌کانی چی بێت ...؟
گشت ئاسته‌نگو هۆکاره‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌بوونی ئه‌زمونی له
مێژینه‌ی به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له‌و چوارچێوه ڕاسته‌ی که پێویسته
و ئه‌مڕۆ ده‌ی خوازێ و خۆهێنانه ده‌ره‌وه له ڕابردووی ژیانی سیاسی
دکتاتۆریه‌ت و تا‌ک ڕه‌وی و بردنی هه‌موو شتێک و ته‌نها بیرکردنه‌وه
له‌ده‌سه‌ڵات و کورسی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و له‌ده‌ست دانی ئه‌و بنه‌ما
بنه‌ڕه‌تیانه‌ی که ده‌بنه کۆڵه‌که‌ی پۆڵاین له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات .
که‌موکورتیه‌کانی پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات له‌نه‌بوونی یاسایه‌کی سیاسی هه‌مه‌لایه‌ن
که ده‌ست نیشانی ئه‌رکرکانی ده‌سه‌ڵات و مافه‌کانی هاوڵاتی و ئه‌رکه‌کانی
له‌هه‌مان کاتدا، وون بوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
و کۆمه‌ڵگای سیاسی و ده‌سه‌ڵات و تۆرانی تا‌ک و بێزارکردنی له‌ژیان و که‌م
ته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات له‌ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کان
بۆ ژیانێکی ئاسایی که پێک هاتوه له ئاو‌و کاره‌با و ده‌یان ئاسته‌نگ
له نیشته‌جێ بوون و باری ته‌ندروستی و هاتووچۆو خۆراک و کار‌و .. هتد...
ئه‌مه‌ش ده‌رگایه‌کی واڵای به‌رفراوانی له‌به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی سیاسی و
ئیداری له ته‌واوی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ییه‌کانی له‌م
وڵاته‌دا کردوه‌ته‌وه .
سیسته‌می سیاسی و پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات و داموده‌زگاکان له عێراق دا له‌سه‌ر
بنه‌مای بیرۆکراتیه‌تی بێ به‌رهه‌م هێنه‌ری ته‌نها بخۆر وه‌ک زۆربه‌ی
کۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه ....
فره‌ڕه‌نگی له کۆمه‌ڵگادا له ڕوانگه‌یه‌کی سیاسی یه‌وه په‌یوه‌ندی
به‌و تێگه‌یشتنه سروشتیه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیه‌وه هه‌یه که
به‌هۆیه‌وه ئه‌و ڕێکخستن و ڕێڕه‌وه ئاساییه‌ی ژیان ڕێک ده‌خات و که‌ش
و هه‌وایه‌کی دیاری کراوی ڕۆشنبیری بۆ له‌یه‌ک گه‌یشتن دروست ده‌کات و
ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری له جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له‌ده‌سه‌ڵات و ده‌رخستنی
به‌ڕێوه‌به‌رێکی شیاو گونجاو و دروست له به‌ڕێوه‌بردن و چاودێری کردنی
ئه‌و ململانێ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی کۆمه‌ڵگا که ته‌نها سه‌رچاوه بۆیی ئه‌و
فکره‌یه که تا‌ک و کۆمه‌ڵ پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه . هه‌ر بۆیه کارڵ
مارکس بڕوای وابووه که مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌ره‌نجامی به‌ربه‌ره‌کانی
چینه‌کانی بووه .
دارشتنی ئه‌و هه‌یکه‌له ده‌سه‌ڵاته شێوه ئه‌مریکیه‌ی له عێراقدا و
دارشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌ی به‌و شێوه سه‌رده‌میانه‌ی که به
بڕوای هه‌موو لایه‌ک له‌گه‌ڵ ویستی ئه‌مڕۆیی عێراق دایه ، له‌هه‌مان
کات جێ گیرکردنی بنه‌ما ته‌وافوقیه‌کان له به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات و
هه‌مان بنه‌ما و سیسته‌می ته‌وافوقی که ئه‌مڕۆ عێراقی له گرفتێکی
سیاسی دا جێ هێشتووه که لایه‌ن و پارته سیاسی و ته‌واوی پێکهاته‌کانی
ئه‌م وڵاته دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 3 ی 2010 دا تائێستا حکومه‌ت
پێک نه‌هاتووه و ئاسته‌نگیش له پێک هێنانی داهه‌یه .
گه‌ر له ته‌واوی گرفته‌کانی پێش پێک هێنانی حکومه‌ت بینه‌وه ئه‌وه‌ی
به‌رچاوه له‌ده‌ره‌وه‌ی کێشه‌کانی کورد ئه‌مڕۆ گرفته ناوخۆیه عه‌ره‌بیه‌کان
له‌پێشه‌وه‌ن و پێش جیاوازیه‌کان له بیروڕاو و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی
ده‌سه‌ڵات کێشه‌کان هه‌وڵدانه بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی
و کورسی بڕیار .. مل نه‌دان به‌یه‌ک و هێنانه ناوه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌ره‌کی
و گه‌رم بوونی ناکۆکیه‌کان و ده‌ره‌نجامیش ڕێککه‌وتنیان و دابه‌ش بوونی
ئه‌وده‌سه‌ڵاته له‌نێوخۆیاندا به‌زیانی کورد‌و له‌سه‌رحسابی کورد ده‌بێت
.
له‌و لاشه‌وه وڵاتێکی وێران و بێ خزمه‌تگوزاری و کاوله‌و خه‌ڵکی سه‌رگه‌ردان
و ئاواره له وڵاته‌که‌ی خۆیدا وه‌ک ئه‌وه‌ی ژیانی خه‌ڵکی خوارو ناوه‌ڕاستی
ده‌بینین ، تاراده‌یه‌ک هه‌رێمی کوردستان باری ژیانی له‌وان با‌شتره
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌موکوڕیانه‌ی که ئه‌م هه‌رێمه‌ش به‌ده‌ستیه‌وه
ده‌ناڵێت و کاتی ئه‌وه هاتووه زۆر له‌ئێستا جدیانه تر بیر له چاره‌سه‌ری
بن بڕانه‌ی ئه‌و کێشانه بکه‌نه‌وه و بیری خه‌ڵک له‌وه زیاتر ئارام
بکه‌نه‌وه .. چونکه درێژه‌ی ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی بێ کێشه‌و ئاسته‌نگ
کارکردنه بۆ خه‌ڵک و پڕۆژه‌ی به‌رده‌وامی خزمه‌تگوزاریه ... بۆ ده‌سه‌ڵات
دارانی کوردیش به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئیداری که به‌رپرسی یه‌که‌مه له
که‌م کردنه‌وه‌ی که‌م و کوڕیه‌کان و ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستیه‌کانی
ژیانی خه‌ڵک ، چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ڕێگای هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی
ئه‌و خه‌ڵکه‌وه‌یه و هیچ ئاسته‌نگ نیه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
داهاتوودا ئه‌و سیسته‌مه گۆڕانی به‌سه‌ردابێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌هانایی
دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌یه‌ت .
ماڵپه‌ڕی هه‌ورامان عه‌لی
تۆفیق
|