١٢\٣\٢٠١٣
سەرمایەداریی، بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکانی، دەڵێ "دەبێ پەلە بکرێ لە مردنی بەساڵاچوواندا"!
لە ڕوانگەی سیاسەتمەداران و بیرمەندان و ئابوروییناسانی ئەم سیستەمەوە، یەکێک لە کێشە گەورەکان و ترسناکەکان، کە رووبەرووی سەرمایەداریی و بگرە مرۆڤایەتی بووەتەوە زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوانی ئەم گۆی زەویەیە. ٢٠٠ سال پێش ئیستا ئابوورییناسی بەریتانیی (مالپوس) بروای وا بوو کە رێژەی دانیشتوان بە شێوەیەکی ئەندازەیی زیاد دەکا (٢،٤،٨،١٦) بەڵام خۆراک بە ڕێژەیەکی حیسابی زیاد دەکا (١،٢،٣،٤،٥،،،،)، ئاماژەی بەم ترسە گەورەیە داوە، کە کۆمەڵێک چارەسەر یاخود بڵێین کۆمەڵێک ڕێگا بۆ بەرگریی لەم زیادبونە خستۆتە ڕوو،کە زۆر نامرۆییانە و دڕندەییانە لەوانە: نەخۆشیە کوشندەکان بۆ کەم کردنەوەی ژمارەی دانیشتوان یاخود ھەڵگیرسانی جەنگەکان، لە ھەمان کاتدا، ئاماژە بە دیارکردنی ڕیژەی منداڵ بوون کردووە، بۆیە کارل مارکس لە وەڵامی مالپۆس دا دەڵێ ' کێشە لە زیاد بوونی دانیشتواندا نییە بەڵکو لە ڕێکخستنیدایە' .
چەندین بێ مافی تر کە
بەرامبەر بە خەڵکی زەحمەتکێش دەکرێ، ئاوارەیی و وێڵ بوون بە دوایی
ژیاندا، بووەتە سیمای ئەم سیستەمە، ھەر رۆژەی دەبینی لە کونجێکی ئەم
جیھانەوە خەڵکی سەری خۆیان ھەڵدەگرن بۆ کونجەکەی تری، پاڵەپەستۆیەک لە
سەر بەدەستھێنانی کاری گونجاو ،کە مرۆڤ زۆر جار دوودڵیی بەرامبەر
مرۆبوونی خۆی لا دروست دەبێ، لە بەرامبەر ئەو ھەموو بێ مافییەدا،
تەماشای لیستی دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیھان بکەن، لە پێشبڕکێیەکی
جیھانیی و کیشوەرییدا و تا دەگاتە کەسیی، ساڵانە دەیان و سەدان خاوەن
ملیۆنان و بگرە ملیاران دۆلارەکان لە زیادبووندان، ئایا کام رادەی
بەرزبوونەوەی ژیان لە کیشوەری ئاسیادا بەدی کرا ئەمساڵ ٢٠١٣ لە کاتێکدا
کە زۆرترین دەوڵەمەندی تێداایە!!!؟؟؟؟؟؟؟؟ لە بەرامبەر ئەوەدا، وەزیری
دارایی یابانیی، مرۆڤی وا بێ رێز کرد، کە بەراوردی دەکا بە بۆڕیی
ئاوەڕۆی ماڵان، تەنھا لە دەمیەوە شتی پێدا دەکەی و لە خوارەوە دێتە
دەرەوە، بۆیە ئەگەر مرۆڤ لە دید و بۆچوونی ئەم سیستەمەوە نەیتوانی
سەرمایە کەڵەکە بکا بۆیان، ئەوا دەبێ بمرێ، بۆیە لە دەستدانی
بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا لە لایەن ئەم سیستەمەوە، رۆژانە ھەست بە
لاوازییەکەی و بێ تواناییەکەی لە بەڕێوەبردنیدا دەکرێ، بەڵام لە
کاتێکدا، ئەگەر چینی کرێکار و زەحمەتکێش بێ دەنگیی ھەڵبژارد، وەزیری
دارایەکانی ئەو سیستەمە، دەیان و سەدان بڕیاری نامرۆییانەتر پەیڕەو
دەکەن بەرامبەریان.
ماڵپهڕی عهبدوڕهحمان
محهمهد
|