٨\١١\٢٠١١ سه‌رنجێکی به ویژدانانه بۆ په‌رتووکی (جووله‌که‌کانی کوردستان).
لێره دا ده‌مه‌وێ رۆڵی بابه‌تیکی گرنگ باس بکه‌م که ئه‌وییش ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تره که (جووله‌که‌کان)ن له کوردستان که له رابردودا بوونیان هه‌بووه و له‌سه‌ر ناوچه جیاجیاکانی کوردستان دابه‌شبوون، که یه‌کێک له شوێنه هه‌ره دیاره‌کان ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی و بێتواته بووه، که له توێی په‌رتووکێکدا به ناوی (جووله‌که‌کانی کوردستان) له لایه‌ن (به‌ختیار محه‌مه‌ده‌مین دواوه‌یی) یه‌وه نوسراوه کاریکی پڕگرنگ و جوان بووه وه‌ک له پێشکهکی په‌رتووکه‌که‌دا نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس (زیره‌ک که‌مال) گوتویه‌تی خۆزگه‌م ده‌خواست خۆم خاوه‌نی ئه‌م په‌رتووکه بوومایه، منیش هه‌مان بۆچوونم هه‌یه و برای نووسه‌ر لیره‌دا خۆی له لاقهرهی لایه‌نێکی تا راده‌یه‌ک قورس له کورستان داوه، چونکه هه‌م خودی بابه‌ته‌که ره‌نگه به لای زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نامۆبێ و له هه‌مان کاتیش‌دا گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه‌یه‌ک که له ساتهوهختیکی وادا ره‌نگه ئاسان نه‌بی بتوانی وا ده‌ستت به زانیاریی بگا له‌سه‌ر بابه‌ته‌که.
به هه‌ر حاڵ من زۆر زۆر ده‌ستخۆشیی له برای نووسه‌رم ده‌که‌م، چونکه من خۆم که ژیانی منداڵییم و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژیانم له بێتواته بردۆته‌سه‌ر و به‌م زانیارییانه ئاشنا نه‌بوم که له ناوچه‌که‌م روویداوه و له‌م په‌رتووکه‌دا برای نووسه‌ر گێراویه‌تیه‌وه که خۆی له‌خۆیدا رزگارکردنی مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تریش بووه وه‌ک جووله‌که وه‌ک بونیان له کوردستان و گێرانه‌وه هه‌ندێک خاسڵه‌تی تایبه‌تی که من خۆم سه‌رنجی ئه‌رێنیی زۆرم له‌سه‌ر خاسیه‌تی ژیانیاندا هه‌بووه. چونکه ئه‌و کات بژێویی و گوزه‌ران خه‌ڵک قورس بووه، ئه‌وان توانیویانه له‌م سه‌رده‌مه‌دا به کۆمه‌ڵێک پیشه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ و هاوشێوه‌ی کارگه و پیشه‌سازی به‌رده‌وامیان به ژیان داوه و ئه‌و ماوه‌یه‌ی له بێتواته و ناوچه‌که ژیاون سوودێکی زۆریان له‌م روانگه‌یه به خه‌ڵکه‌که گه‌یاندوه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ی من نیگه‌رانیم له‌سه‌ر ژیانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌یه ئه‌وه‌یه که وه‌ک نه‌ریتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و له هه‌مان کاتیش‌دا ئاینی به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه کراوه هه‌ندێک جار توندوتیژیی و سته‌مکردن به‌رامبه‌ریان نیشاندراوه و به حوکمی جیاوازیی ئاینیی ئه‌وان هه‌قی ته‌واویان وه‌ک خزمه‌ته‌که‌یان پێ نه‌دراوه، که ره‌نگه ئه‌مه‌ش چه‌ند هۆکارێکی هه‌بێ و که گرنگترینیان دواکه‌وتوویی ئاستی بیرکردنه‌وه‌و رۆشنبیریی ئه‌و که‌سانه بووه که ئه‌م توندوتیژییه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه کردوه، هۆکاریکی تر که زاڵبوونی ئاینی ئیسلام بووه به‌سه‌ر ئاینی جوله‌که ئه‌مه‌ش ده‌وری هه‌بووه که له بنچینه‌دا ئاینی ئیسلام ئه‌وه‌ی ناوێ که ئه‌م که‌سانه کردویانه.
به‌ڵام به بۆچوونی
من هه‌ر مرۆڤێک له
هه‌ر شوێنکی
جیهان خزمه‌تت پێ بکا له هه‌ر
ئاین و مه‌زهه‌بێک بێ پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر
شتیک بێ مرۆڤه ئینجا خزمه‌تکردن به
ژیانی مرۆڤایه‌تیش باوه‌ڕ ناکه‌م
زیان بێ بۆ هیچ
ئاینێک، بۆیه هه‌قی
خۆیه‌تی ئێستا ئێمه
که نه‌وه‌ی تازه‌ین ئه‌گه‌ر باب و باپیرانمان هه‌ر
کارێکیانن کردبێ
که ببوویته مایه‌ی زیان گه‌یاندن به‌و نه‌ته‌وه
کۆچه‌ره‌ی له ناوماندا بوون
ئێمه ئێستا
داوای لێبووردنیان لێبکه‌ین و فێری ئه‌وه‌ش
بین هه‌ر که‌سیک خزمه‌ت به ژیانی مرۆڤایه‌تی
بکات بێ گوێدانه لایه‌نی نه‌ته‌وه
و ئاینیی ئێمه
رێزی لێبگرین.
|