سه‌رنجێکی ڕه‌خنه‌گرانه له نووسینه‌که‌ی به‌ڕێز(هه‌ژین):
به‌ناوی
خه‌ڵکینه هه‌ڵاکه‌ی میری هه‌رێم له‌سه‌ر که‌رکوک چی به‌سه‌رهات.
کۆچه‌ر
سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له‌و به‌ڕێزه‌ده‌که‌م بؤنووسینه‌کانی، به‌تایبه‌ت
په‌رده‌لادانی له‌سه‌رپاشینه‌وپێشینه‌وئه‌مڕۆی به‌ناوڕیفۆرم خوازانیک
له‌کوردستان.هه‌ژین بوێرانه‌وزیره‌کانه‌به‌پێی؛ ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان
له‌لایه‌ک و هه‌روهازووترخۆناسینه‌وه‌ی له‌به‌ره‌ی کرێکاریزم دا
له‌سایه‌ی گه‌شه‌کردنی هۆشیاری سیاسی و چینایه‌تی خۆی ( خۆی ووته‌نی
له‌وه‌ڵامی ئیمه‌یڵێکیدا بۆکه‌سێکی خۆنه‌ناسه‌ره‌وه ).له‌لایه‌کی
تره‌وه توانیویه‌تی زه‌نگێکی زانستیانه‌و هۆشیارکه‌ره‌وانه‌بدات
به‌گوێی نه‌وه‌ی نوێ له‌کرێکاران و سته‌مدیدانی کوردستان .
ئاوڕدانه‌وه‌له‌ونووسینه‌وبه‌به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ ئه‌م نووسینه‌ی
سه‌باره‌ت ؛خه‌ڵکینه هه‌ڵاکه‌ی.....له‌سه‌رکه‌رکوک چی به‌سه‌رهات
پرسیارێک له‌سه‌ر ئه‌و ئاستی هۆشیاری سیاسی وچینایه‌تیه‌ی
داده‌نێ،،،،که‌چۆن هه‌گبه و خه‌زێنه‌ی تێگه‌یشتنی بێ
به‌شه‌له‌سه‌رپێشینه‌وئاڵمه‌وساتمه‌کانی[ عه‌بدوالستارتاهرشه‌ریف ،یان
ناسراو به‌شێخ ستار(جه‌باریی) یان( شوانی) خه‌ڵکی ناوچه‌ی شوان
وجه‌باری که‌رکوک] که شان به‌شانی هاشم
حه‌سه‌ن(العقراوی)که‌له‌بارزانی و ( تاڵه‌بانی!)جیابووبوونه‌وه
وبۆخۆیان کایه‌یان به‌بوونی کوردده‌کرد.
کاتێک نووسینگه‌ی سیاسی پ‌د‌ک به‌زۆرینه‌جیابوونه‌وه له‌ژێرناوی پارتی
شۆڕشگێڕی کوردستان.که‌جه‌لال تاڵه‌بانی،نه‌وشیروان‌مسته‌فا،،،،به
عه‌بدولستاریشه‌وه ....هتد،که زیاتربه‌شێخ ستارناسرابوو
سه‌رکردایه‌تی ئه‌وپارته‌یان پیک ده‌هێنا.ئه‌وه‌به‌ساڵی 66ناسراوه .
(له‌سلێمانی جاران شێتێک هه‌بوو،گه‌ربانگت بکردایه به 19ی
قه‌ڵب،ئه‌وه‌دنیای کاول ده‌کرد.وه‌یان،کوڕم ده‌ویست به‌حاجیه‌شێته‌که‌ی
سلێمانی بووتایه حاجی به‌غدای نه‌دیوه ).
به‌هه‌رحاڵ ئێستاژماره‌کانی66و74ژماره‌ی تری وه‌ک؛16یاب و
1988وله‌شکرکێشی ڕۆم وعه‌جه‌م وماده‌ی کوشنده
تروخنکێنه‌رترله‌گازیخه‌رده‌ل سووتێنه‌روجه‌رگبڕترله‌ئه‌نفال یان
درووستکردووه وه‌ک ماده‌ی؛58،140،24وماده‌ی خۆته‌سلیم کردنی بێ
قه‌یدوشه‌رتی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستانی باکورو وه‌بریاری
نه‌شته‌رگه‌ریو سڕکردنی بزاڤی ڕزگاری له کوردستانی‌ڕۆژگه‌ڵات
وڕۆژاوا،وه‌دامه‌زراندنی سیسته‌می کۆیلایه‌تی و فیرعه‌ونیه‌ت
له‌کوردستانی باشووروخووڵقێنه‌ری کۆچێکی نه‌خوازراوو بێ بڕانه‌وه
وکه‌مترنا له‌کۆچی 91 هه مووئه‌مانه‌و گه‌لێکی تر بوارییان
بۆڕه‌خنه‌وڕیفۆرم نه‌هێشتۆته‌وه بێجگه‌له‌هه‌ڵسانی کریکاران
وزه‌حمه‌تکێشانی کوردستان بۆشۆڕشێکی کۆمه‌ڵایتی.
ئێستابابێینه‌وه بۆساڵانی 1970له‌وساڵه‌دابارزانی بڕیاری لێبوردنی دا
بۆپارتی شۆرشگێڕ!!!سه‌رکردایتی ئه‌وپارته‌هه‌ندێکیان ڕووه‌وهه‌نده‌ران
رۆشتن،هه‌ندێکیشیان هه‌ربه‌حسابه‌که‌ی جاران لای به‌عس مانه‌وه
له‌وانه‌ش شێخ ستار و مه‌لاماتۆر...هتد هه‌ربه‌هه‌مان ناوی پارتی
شۆڕشگێڕه‌وه .ئه‌مه‌ش له‌لای جه‌لال تاڵه‌بانی مقبوول نه‌بوو.
هه‌روه‌ها هاشم عقراویش به‌وجۆره‌کڵاوی له‌سه‌ر بارزانی نا هه‌روه‌ک
چۆن عه‌بدولستار کڵاوی له‌سه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی دانابوو.ئیتر
ئه‌وانه حسابیان بۆبارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی
نه‌ده‌کرد.به‌وجۆره‌کایه‌که‌ران به‌گه‌لی کوردله‌شاخ وله‌شاربازاڕیان
گه‌رم بوو وه‌ماڵوێرانیان به‌باڵای گه‌لی کورد ده‌بڕی په‌یتا په‌یتا.
ئه‌وه‌ی که‌عه‌بدولستاری کرد به‌دکتۆرومامۆستای زانکۆ خوێندنی ئاسایی
نه‌بوو، ئه‌وسه‌رنووسه‌ری گۆڤارێکی وه‌رزی کوردی بووبه‌ناوی(شمس
کردستان)که‌ئه‌وکات که‌سانی له‌وجۆره که‌جێگای باوه‌ڕی ڕژێم بوون
له‌هه‌مووڕوویه‌کی سیاسی وفه‌رهه‌نگیه‌وه وه‌ک سانسۆرداده‌نران
تافه‌رهه‌نگ وکه‌لتووری به‌عس زاڵ که‌ن به سه‌ردیدی خوێنده‌واری
کوردا.به‌پێی سیاسه‌تی ئه‌وسای ڕژێم ئه‌و وه‌ک که‌سێکی بڕواپێکراوبوو
بؤیه بووه وه‌زیرو .بڕواناکه‌م له‌خه و‌تنیشدا جله‌سه‌وزه‌حزبیه‌که‌ی
به‌ریو ده‌مانچه‌که‌ی قادسیه‌ی دۆڕاوی لاقه‌دی دا‌نابێت.
واته‌ئه‌وقوتابی زانکۆی به‌عس بوو نه‌ک قوتابی زانکۆی ئاسایی.دوایش
هه‌روه‌ک چۆن ئێستا حزبییه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له‌و جۆره
بڕوانامانه ده‌ده‌ن به‌پیاوکوژوکوردکوژی ده‌ست که‌لای ده‌ستیان.ئیتر
که‌سانی وه‌ک عه‌بدولستارو،هاشم حه‌سه‌ن عه‌قراوی و،موسلیح جه‌لالی و
عوسمان محه‌مه‌د فائق له‌و که‌سانه‌ن که به‌شی برا( کاوبۆییه‌کانیان)
خواردووه و به‌شێک له‌وکیسه پاره‌یه‌ی که‌له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌کردن
به‌بزاڤی ڕزگاریخوازی کورده‌وه‌ده‌ستیان که‌وتووه له‌وانه‌ی شاخیان
فڕاندووه ،وه‌یان ڕوونتربڵێین که ئه‌م تاقمه‌بچووکه‌یان به‌که‌متر
ڕازی بوون و له‌پشتی ئه‌مانه‌وه‌ساتوسه‌ودایان به‌جیا بۆخۆیان
به‌کێشه‌ی کورد کردووه‌و ده‌شێ که‌مێک به‌شخوراوبووببێتن ،دووایش
که‌گڵۆڵه‌ی به‌ختی ئاڵمه‌و ساتمه‌که‌یان که‌وته‌لێژیو پاڵه‌وانه‌کان
گه‌ڕانه‌وه بێگومان دره‌نگ یان زوو ده‌بێ باجی
ئه‌وخۆبه‌گه‌وره‌کردنه‌وخۆهه‌ڵکێشان بۆئاستی ئه‌وان وله‌جێی ئه‌وان
مامه‌ڵه‌کردنو نوێنه‌رایه‌تی کردنه
بده‌ن .
له‌لای یه‌کیتی و پارتیش تاکه‌شێوازێک که هه‌یه بؤ تۆڵه‌کردنه‌وه
ته‌نها شێوازی ره‌شه‌کوژیه .
ڕاسته کووشتن دیارده‌یه‌کی دزێووناشایسته‌و نامرۆڤانه‌یه‌به‌ڵام
ئه‌وتیرۆرکردنه‌ی عه‌بدولستارنابێت هاوشانی جۆری تیرۆرکردنه‌که‌ی
سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ی ڕۆژنامه نووس یان دوعا‌و،وریا‌و،فه‌رهاد فه‌رج ی
هه‌ڵسووڕاوی ناوبزووتنه‌وه‌ی کرێکاری وکؤمۆنیستی و گه‌لێکی تردابنێین
ئه‌گه‌روابکه‌ین مانای وایه پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنمان ته‌واونیه
،چوونکه شێخ ستار به هێندی ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی ئه‌وانه خه‌ریکی
مامه‌ڵه‌کردنبووه به کێشه‌ی گه‌لی کوردوبزووتنه‌وه‌که‌یه‌وه .
سۆران له‌سه‌ر داکۆکی له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیی‌و خه‌ڵکی کوردستان
تیرۆرکراوه ،دوعاله‌سه‌رهڵبژاردنی هاوسه‌ری ژیانی خۆی،فه‌رهاد
له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌کرێکاران و..دژی جاهلیه‌ت...وریاش به ر
هه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانه‌که‌وت!!! ، به‌ڵام شێخ ستارله‌سه‌ر ئیعتراف کردنی
بووه له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی کاره هاو شێوه‌کانی خۆی‌و بکوژه
هاوسه‌نگه‌ره‌کانی که بریتیبوون له شێوازی مامه‌ڵه کردنیان به
شۆڕشی ڕزگاری گه‌لی کوره‌ده‌وه له ئه‌مرۆوودوێنێی هه‌ردوولایاندا که
ته‌نها دووڕووی یه‌کدراون و له‌ناوه‌ڕؤکداجیاوازنین ،به‌ڵکوته‌واکه‌ری
یه‌کترن.
1) عه‌بدولستار
به‌وپێیه‌ی که‌له نزیکه‌وه له گه‌ڵ بوکوژانی ئه‌مڕۆی و
هاوسه‌نگه‌ره‌کانی پێش 66یه‌وه هه‌ڵسووڕاوه ده‌یزانی که کوشتنێکی
ده‌ستی ئه‌وانه قه‌رزاره‌و ئه‌گه‌رله‌سه‌ره‌مه‌رگیشدابیت ده‌بێ بیدات.بۆیه‌کووشتنی
ئه‌و نه‌ک هه‌ر زه‌مینه‌ته‌ختکردن نه‌بوو بۆله‌ره‌گ وڕیشه‌ده‌رهێنانی
دڵ وقودسی کورد‌و کوردستان به‌ڵکو له‌سه‌ر زیانی خۆیان ته‌واو بوو،واته
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان ووتراوه ڕاسته .
له‌لایه‌کی تره‌وه که‌سی ناوبراو جه‌ماوه‌ری نه‌بووه . ڕابه‌رێکی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی شاری که‌رکوکیش نه‌بووه له هیچ کاتێکدا...
،سه‌یری بڕوانامه‌که‌ی ده‌ورانی به‌عسی بوونی مه‌که چوونکه
به‌شه‌ونووخنی وه‌ک قوتابی ئاسایی زانکۆ به‌ده‌ستی نه‌هێناوه ،
بڕوانامه‌که‌ی زیاتر ڕێزداری بووه له لایه‌ن ڕژێمه‌وه بۆئه‌و. وه‌ک
پێویستیه‌کی موضوعی و ذاتی ،شێوازێکی زانکۆیی و یاسایی پێدراوه . له و
جۆره بڕوانامانه بووه که سه‌رۆکی هه‌رێمیش وه‌ری گرت و مه‌رجیش
نیه ناوی زانکۆکه‌ش بزانێت .إ هه‌روه‌ها پارته‌که‌شی نه‌زۆک بووه
ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری بوایه ده‌نگ و سه‌دایه‌کی ئه‌بوو ڕۆژێ له ڕۆژان
تا بڵێ منیش هه‌م ،واته ئه‌وته‌نانه‌ت هه‌ڕاج که‌رێکی کوردفرۆشی
جه‌ماه‌ریش نه‌بوو وه‌ک بکوژه‌کانی . جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و له‌نه‌زانیه‌وه
خۆی له‌باوه‌شی به‌عث دا نه‌دۆزی‌بووه‌وه .ڕاسته که‌سانی زۆر
له‌عه‌بدولستار تاوان بارتریش هه‌ن ئه‌وانه نه‌ک ژیانیان پارێزراوه
به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتداریشن ،به‌ڵام کڵاویان له‌سه‌ر ئاغاکانیان نه‌ناوه
ته‌نها ده‌ستیان به‌خوێنی میلله‌ت و ئه‌نفال سووره ئه‌وه‌ش کێشه‌یه‌ک
نیه‌له‌لای سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی .عه‌بدولستارگه‌ر ڕۆژێکیش به‌رگری
له‌که‌رکوک کردبێت وه‌ک کوردێک ،ته‌نها وه‌ک قومارچیه‌کی شه‌ڕانی دؤڕاو
ئه‌کتیڤ بوه . ناوبراو هه‌رزۆر له‌پێش له‌دایک بوونی ؛ دوعا‌و سۆران و
فه‌رهاد،ئه‌و بڕیاری وازهێنانی داوه نه‌ک له که‌رکوک به‌ڵکو له شوان
و جه‌باریش. بؤیه هه‌ر به پێی بڕیاری به‌عس نازناوه‌که‌ی نه‌ماو ناوی
سیانی وه‌رگرت به ئه‌مری سه‌رۆکی فه‌رمانده . جیاوازی ناوبراو‌و
بکوژه‌کانی وه‌ک ئه‌م په‌ندی پێشینانه فۆڕمۆڵا ده‌کرێت؛ پێشینان
ده‌ڵێن،کفن دزی پێشوو هه‌رکفنی مردوی ناو گۆڕه‌که‌ی ده‌دزی به‌ڵام کفن
دزی تازه سه‌ره ڕای دزینی کفنه‌که‌ئه‌وه‌مردووه‌که‌ش ده‌گێت.
ئێمه‌پێویستمان به ناسینی دۆست و دوژمنمانه که‌ئه‌وه به‌شێک ده‌بێت
له‌سه‌رکه‌وتنمان .
2) به‌ڵام کوژرانی
که‌سانی وه‌ک فه‌رهادو دوعا‌و سۆران به‌زیانی بزووتنه‌وه‌ی
هۆشیاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان ته‌واو بوو ،که
وه‌ک په‌لاماری گورگ وابوو بۆ مه‌ڕ،به‌ڵام تیرۆری شیخ ستار په لاماری
گورگ بوو بۆگورگ .
جارێکی تریش بؤدڵنیایی ده‌ڵێم که شێخ ستار بروانامه‌که‌ی له‌نموونه‌ی
خوێندنی وه‌ک دکتۆر که‌مال مه‌زهه‌ر و ...هتد به‌ده‌ست نه‌هێناوه .
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی ته‌خت کرد بۆ هه‌راج وئه‌نفالکردنی
که‌رکووک به‌کوردستانیشه‌وه ئه‌و خۆشباوه‌ڕییه زۆرینه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان بوو به و سه‌رکردایه‌تیه کوردکوژه‌ی پارتی و یه‌کێتی و
سوێندخۆره‌کانیان ومه‌ست بوونیان به تلیاکێک به‌ناوی کوردایه‌تی(وایان
ده‌زانی له‌چه‌شنی تیودورهرتزلی جووله‌که‌ن بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی ،یان بسمارکی ئه‌ڵمانی بۆیه‌کگرتنه وه ی کوردستان)،
که‌وانین.
له ڕاستیدا هه‌مووشتێکیان به‌ئاشکراونهێنی کردووه بۆله
مه‌نگه‌نه‌دانی کوردایه‌تی............نه‌ک رزگاری کورد.
له‌کۆتایدا له گه‌ڵ ڕێزمدا هیوادارم زیاتر زانستیانه تر هه‌ڵاکه‌ی
میری ببه‌ستیته‌وه به‌په‌رده‌هه‌لماڵینی
زیاتربه‌نه‌خشه‌وپلانه‌کوشنده‌کانیان له‌سه‌رکورد وه‌ک؛ نموونه‌ی
خنکاندنی ڕفراندۆم(خۆت ووته‌نی) و به‌ستنه‌وه‌ی که‌رکوک
به‌به‌یاننامه‌یکی زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوی ستافیکی ی‌و-ئن و جیاکردنه‌وه‌ی له
کێشه‌ی کورد به‌گشتی یان ماده‌کانی 58و140که هیچکامیان جگه‌له
ده‌سته‌مۆکردنی ڕای گشتی جه‌ماوه‌ری کوردستان هیچی تر نیه چوونکه به
پێی جاڕی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ مرۆڤ که ئه‌مریکاو
به‌ریتانیا خۆیان سه‌رپه‌رشتی که‌ری بوون به وپێ یه هه‌موو مرۆڤێک له
چووارچێووه‌ی ووڵاتی خۆیدا ئازاده له کوێ بژی و وه له کوێ کاربکات.
به وپێ یه‌ش ڕاگرتنی ده‌رکردنی عه‌ره‌بی هاورده به پێی یاسایه‌ک
دره‌نگ یان زوو چاوه‌ڕوان کراوه‌که به‌سه‌ره‌ک وه‌زیری عراق و
سه‌رکۆماره‌که‌ی ده‌ربکرێ .
بۆیه گه‌لی کورد ناتوانێ له و گه‌مه‌یه‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی
ئه‌مڕۆی کورده‌وه که‌رکوک و به‌شه‌کانی تر مسۆگه‌ربکات( گه‌مه‌ی
ئه‌وان ئه‌وه‌ته‌نها وه‌ک چینه‌کردنی مریشکه‌به‌خۆڵ به‌مه‌به‌ستی
گه‌رمکردنی جێگاکه‌یان) .
ته‌نها ڕێگا سه‌رهه‌ڵدانی فشارێکی جه‌ماوه‌ریه که بتوانێت به فه‌رمی
نه‌خشه‌ی جوگرافیای کوردستان(که‌لانی که‌م نه‌خشه‌ی وولایه‌تی موصڵ ی
ده‌ورانی ئیمپراتۆریه‌تی عوثمانی بگرێته‌وه ) و جێگیرکرێت. ئه‌وسا له
ڕێگای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیان لێکه‌وتووان ئارامی مسۆگه‌ر ده‌بێت و
گرنگ نیه ئه گه‌ر نه ته وه کانی تریش هه‌بن ته نانه ت به عه‌ره بی
هاورده شه وه چوونکه ئه‌وکات ماڵ ماڵی کورد ده‌بێت به فڕمی.
زووربه‌ی ووڵات و نه‌ته‌وه‌کانی جیهان ئه‌وشیوازه‌یان له‌ژیانو
گووزه‌ران هه‌یه . بوونی نه‌خشه‌گه‌لێکی له‌و چه‌شنه کاری خۆشکرد بۆ
ئه‌و گه‌لانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕووسیای-سۆڤیه‌ت دا
بتووانن وه‌ک ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ربه‌خۆی خۆیان
ڕابگه‌یه‌نن،له‌کاتێکدا ژماره‌ی بوونی کورد له‌و ووڵاته‌دا به‌و پله
یه که‌م نه‌بوو که شایسته‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی
سنوورێکی جووگرافیایی دیار وه‌ک ئه‌وانه ، نه‌وه کوردی به‌بێ کیان
وه‌ک ئاردی ناودڕک به‌شخخوراو واته به‌بێ ناوونیشان هێشته‌وه
................... .
|