سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕوداو (ئاکۆ محه‌مه‌د) ڕیکلام بۆ ماسته‌ر پلان و تێکدانی شوێنه‌واره مێژووییه‌کانی هه‌ولێر ده‌کا !!؟
قادر نادر
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ئمێلێکم ، بۆ سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی روداو ( ئاکۆ محه‌مه‌د ) نارد و نه‌رمه ڕه‌خنه‌یه‌کم ئاڕاسته کرد،که سه‌یری چه‌ند ژماره‌یه‌کی رؤژنامه‌که‌یانم کردووه ، هیچ هه‌واڵ و ریپۆرتاژێکم سه‌باره‌ت به تێکدانی گه‌ره‌که شوێنه‌واره‌کانی هه‌ولێر تێدا نه‌بوو!؟ . پرسیارم کردبوو که بۆچی ڕؤشنبیرانی هه‌ولێر له‌ئاست ئه‌م تاوانه مه‌ترسیداره بێده‌نگن ؟؟ ئه‌وه‌ی چاوه‌رێ نه‌بووم ، ئه‌م سه‌رنووسه‌ره ، به‌شێوه زمانێکی پڕ له‌تانه‌و ته‌شه‌ر وه‌لامم بداته‌وه ، له‌یه‌کێک له‌په‌ره‌گرافه‌کانی تۆمه‌تباری کردووم ، که‌وه‌ک به‌ره‌ی تورکمانی دژ به ده‌سه‌لاتی کوردیم !!! ئه‌گه‌رچی وه‌ڵامه‌که‌ی تووشی شۆکی کردم ،به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی ، من و ئاکۆ ده‌مێکه یه‌کتر ده‌ناسین که چی ده‌که‌ین و چ ئاقارێکی سیاسیمان هه‌ڵبژاردووه !!؟ . سه‌رباری ئه‌مه به هێمنی وه‌ڵامم دایه‌وه و داوام لێکرد ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی هه‌یه‌تی بیخاته سه‌ر ڕۆژنامه یان ما‌ڵپه‌رێک . به‌تایبه‌تی تۆمه‌ت به‌خشینه‌که‌ی .
چه‌ند ڕۆژێک دواتر به‌شێوه‌یه‌کی ژیرانه ناوه‌ڕۆکی ئمێله‌که‌ی کرده راپۆرته هه‌واڵێک و ره‌خنه‌کانی به هێمنی ، دژ به‌و ده‌نگانه‌ی دژ به پلانی ماسته‌ر (وێرانی ) هه‌ولێره، له ڕۆژنامه‌ی (ڕوداو) بڵاو کرده‌وه .
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ئه‌گه‌رچی به‌ناو سه‌ربه‌خۆیه ، به‌ڵام که خوێنه‌ر به‌وردی ده‌یخوێنته‌وه هه‌ست ده‌کات ،دیوێکی تری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و مینبه‌رێکی تری شه‌ڕی ساردی نێوان پارتی و یه‌کێتیه . بۆ به‌هێزبوونی ئه‌م وته‌یه‌ش،داوا ناکه‌ین سه‌رچاوه‌ی دارایی کۆمپانیای روداو ئاشکرا بکرێت ، ته‌نیا خوێنه‌ر با ئه‌م رۆژنامه‌یه له داڕشتنی هه‌واڵ و گرنگی پێ دان به تاوان و که‌مه وکورتیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ببینێ ، که تا ده‌رزیه‌ک به پارتی ده‌کات ناپاڵمێک به‌یه‌کێتیه‌وه ده‌نێت . به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین ، به‌شێک له ستافی ئێستای روداو ئه‌ندامانی کۆنی رۆژنامه‌ی (میدیا )، مرۆڤی به‌ڕێز و بێ لایه‌نن . ئه‌وه‌نده‌ی تێبینیم کردبێت ، تا ئه‌وکاته‌ی (ئاکۆ محه‌مه‌د) و هاوڕێکانی له‌مینبه‌ری حزبه‌وه کاریان ده‌کرد ، خزمه‌تیان به ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی زیاتر ده‌گه‌یاند ، له به‌ناو سه‌ربه‌خۆ بونی ئێستایان.
مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م ریپۆرتاژه چڕ ده‌که‌مه‌وه له‌وه‌ی:
1/ ریکلامێکی زۆریان بۆ ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر کردووه ، بێ ئه‌وه‌ی ره‌خنه له هه‌وڵه‌کانی تێکدانی شوینه‌و‌اره میژویه‌کان بگرن؟ . 2/ تۆمه‌تیکی قێزه‌وه‌نی سیاسی(پاڵپشتی به‌ره‌ی تورکمانی ) داوه‌ته پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی ، دژ به تێکدانی شوێنه‌واره‌کانی شاری هه‌ولێرن !! 3/ چه‌واشه کردنی خه‌ڵک که هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه جوان ده‌بێت !! 4/ ده‌لال خانه شوێنیکی میژویی نیه و هه‌رسێ گه‌ره‌کی مێژویی هه‌ولێریش ( خانه‌قاو ته‌عجیل و عاره‌بان ) ئاسایه ده‌ستکاری بکرێت !!!.
ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه) له‌چه‌ند ژماره‌یه‌کی پێشوی، ئه‌گه‌ر له که‌م زانیاری یان هه‌ر هۆکارێکی تر بوبێت،راپۆرته هه‌واڵێکیان بلاو کرده‌وه ، که تێکدانی گه‌ره‌که شوێنه‌واره‌کانی هه‌ولێر ، به‌ره‌ی تورکمانی توڕه ده‌کات. ئه‌وا رۆژنامه‌ی (روداو) به‌به‌رنامه هه‌وڵی داوه ، ئه‌و وێنه‌یه لای خه‌ڵک بچه‌سپێنی ، که تێکدانی گه‌ره‌که شوێنه‌واره‌کانی هه‌ولێر ، ته‌نیا به‌ره‌ی تورکمانی دژیه‌تی نه‌وه‌ک کورد !!؟ ئه‌مه‌ش ئه‌و هاوکێشه‌یه دروست ده‌کات که هه‌ولێر و ئه‌و گه‌ره‌کانه مولکی تورکمانه نه‌وه‌ک کورد !!!
وه له‌مانشێتی راپۆرته که نوسراوه ،هه‌ولێریه‌کان دڵخۆشن به ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر ، وه له‌گه‌ل 3 که‌سایه‌تی تورکمان دیداری ئه‌نجام داوه . به‌ڵام که‌ناوه‌رۆکی وه‌ڵامه‌کانیان ده‌خوێنیه‌وه ،پێچه‌وانه‌ی ئامانج و مانشێته‌که‌ی رۆژنامه‌ی روداوه !؟ چونکه هه‌رسێکیان به ئاستی جیا جیا نیگه‌رانی خۆیان ،له تێکدانی شوێنه‌واره مێژویه‌کانی ئه‌م شاره ده‌ربریوه ، به‌تایبه‌تی ویداد ئه‌رسه‌لان . پێشم وایه لێکۆڵینه‌وه یان ریپۆرتاژ له‌سه‌ر بابه‌تی له‌م شێوه له‌گه‌ل شاره‌زایانی ئه‌و بواره ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌کرێته پێوه‌ر ، نه‌وه‌ک بیر‌و بۆچونی 2 که‌سی ناشاره‌زا،به‌ناوی هه‌مو هه‌ولێریه‌کانیش بلاوی بکه‌یته‌وه . چونکه ئاسایه خه‌لکانێک له نرخی شوێنه‌وار نه‌گه‌ن یان بۆ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌یه‌ک ، بلێن با ئه‌م گه‌ره‌کانه تێک بدرێت ، بۆیه ئه‌م راپۆرته هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی (روداو) چه‌واشه‌کاریه و له کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ناچێت !!؟
بڕواش ناکه‌م که‌سێک هه‌ستی نیشتمانی تیا بێت ، دڵ خۆش نه‌بێت ، شاره‌که‌ی جوان و پێشکه‌وتو بێت .به‌لام تێ بینیه گرنگه‌که‌ی ئێمه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، که جوانکردنی شار ، هه‌ر به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی ، باڵه خانه‌وه ده‌ست پێ ناکات ، بۆ سه‌نته‌ری شارێک ، که پڕ بێت له‌شارستانه‌یه‌تی5000 ساڵه‌ی هه‌مه جۆر ی کورد و مرۆڤایه‌تی ، وه‌هه‌وڵ بۆ تێکدان له‌بڕی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی بدرێت !!!؟ به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ئاستی ئه‌وبه‌هایه مێژویه نیشتمانیه نیه ،که بتوانێت به نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی ، گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌نیشتمان و سه‌رنجی گه‌شتیارانی جیهان بۆ ئه‌و شوێنه مێژویه بکێشێ !!؟
ئه‌وه‌ی سه‌ردانی پایته‌خته‌کانی (ئه‌ورپا ئه‌مه‌ریکا) یان تورکیا‌و سوریا ولوبنانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشی ،کردبێت،ده‌بینێ و ده‌زانێ ، چۆن شوێنه‌واره مێژویه‌کان پارێزارو نۆژه‌ن کراونه‌ته‌وه . دواتر هه‌ولێر ، پڕه له چۆڵه‌وانی و ده‌شتایی ، کێ ده‌ستی ئه‌م حکومه‌ته‌ی گرتوه، بازاره نیشتمانه‌کانی لێ دروست بکات ئه‌گه‌ر ئامانج جوانکردن و پێشخستن و به‌هێزکردنی ئابوری شاره، !!؟ خاوه‌ن ئیمتیازی کۆمپانیای (روداو) چه‌ند ساڵێک له‌هه‌نده‌ران ژیاوه و بینیویه‌تی ، که‌چه‌ند پێگه‌ی ئابوری هاوشێوه‌ی بازاره نیشتمانه‌کان له‌ده‌ره‌وه ی شار دروست کراوه ؟؟؟
له‌په‌ره‌گرافێکی یه‌کجار مه‌ترسیدارش دا ڕیکلامێکی زۆر بۆ ماسته‌ر پلان ده‌کات ، گوایه ده‌بێته هۆی پێشکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ شاری هه‌ولێر، کاتێک ده‌ڵێت ( ده‌وروبه‌ری قه‌ڵا ده‌کرێته باخچه و سه‌وزایی بۆ جوانتر و خۆنواندنه‌وه‌ی کۆنترین شاری جیهان که تا ئێستا ژیان تیدا به‌رده‌وامه) . ئه‌م ریپۆرتاژه به هۆی ئه‌وه‌ی به ناوی رۆژنامه‌که‌یه ، نه‌وه‌ک په‌یامنێرێک ، بۆیه له‌سه‌ر تاک و کۆیان ده‌وه‌ستێت. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر پرسیارێک له‌ڕۆژنامه‌ی روداو ، بکه‌ین و بڵێین ، ئایا ده‌زانن ئه‌و ده‌وره‌به‌ری قه‌ڵایه‌ی که سه‌وزی ده‌که‌ن چی تیایه ؟ بۆ پرسیارێک له شوێنه‌وار ناسه ئه‌کادیمیه کورده‌کان ناکه‌ن ، که ئایا چۆڵه‌وانیه یان پڕه له‌شوێنه‌واری مێژویی هه‌زاران نه‌وه‌ی کورد !!؟ تۆ بڵێیت شارێك ، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دورست بونیه‌وه تائێستا ته‌مه‌نی 5000 ساڵ زیاتر بێت ،هه‌ر به‌م شێوه‌یه بوبێت،یان شار له‌سه‌ر شار دروست کراوه!!! شوێنه‌وارناسێک پێی راگه‌یاندم که چوارده‌وری قه‌ڵا 4 چینی شارستانی تیایه به‌واتای 4 شار له‌ژێرێتی . که‌چی ده‌سه‌لاتی کوردی بێ گوێ دانه ئه‌و به‌ها به‌نرخه مێژویه نیشتمانیه ، بۆ به‌هێز کردنی پێگه‌ی ئابوری بازاری نیشتمان و به‌ده‌ستهێنانی دۆلاری زیاتربۆ کۆمه‌ڵێک بازرگانی چاوچنۆکی ده‌ره‌کی و ناوه‌خۆیی پشت په‌رده ،وێرانی ده‌کات !!!
ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) له‌په‌رۆشی پێشکه‌وتن و جوانکاری ئه‌م شاره‌یه ، بۆ ئه‌م گه‌ره‌کانه نۆژه‌ن ناکا‌ته‌وه تاهه‌ستی پێ بکه‌ین له‌گه‌ڵ خه‌مه نیشتمانیه‌کانیش ده‌ژی نه‌وه‌ک ئابوری و بازرگانی!؟
ئه‌م دوو وێنه‌یه سه‌ت مه‌تر له‌یه‌کدی دوورن.
چۆن ده‌کرێت هه‌ولێرێک بازاری نیشتمان و گه‌ره‌کی وه‌ک ئه‌ڵمانی و زه‌که‌ریا و فرۆکه‌خانه‌ی ئه‌وڕپا ئاسای تێدا بێت و گه‌ره‌که شوێنه‌واره‌کانی سه‌نته‌ری شار (ته‌عجیل و خانه‌قا و عاره‌بان و جوله‌که) ی ئاوا وێران بێت !!؟
له‌درێژه‌ی ڕاپۆرته هه‌واڵه‌که‌یان ده‌لێن: (هه‌ندێ ده‌نگی ناڕازیش له‌لایه‌ن چه‌ند کوردێکی تاراوگه‌نشین ده‌بیسترێن که‌پێیان وایه ده‌لال خانه‌ش شوێنه‌وارێکی مێژویه و دژی ده‌ستکاریکردنی هه‌ر سێ گه‌ره‌کی ( عاره‌بان و ته‌عجیل و خانه‌قان ) هه‌ندێک له‌و ده‌نگانه له‌ناو به‌ره‌ی تورکمانیه‌وه دێن و پێیان وایه ئه‌وه بۆ تێکدانی سیمای مێژویی شاره‌که‌یه) .
ئه‌وه‌ی به‌وردی ئه‌م په‌ره‌گرافه بخوێنته‌وه هه‌ست ده‌کات ، هه‌مان که‌لتوری ده‌سه‌لاتی کوردیه، له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگه ره‌خنه‌گره‌کانی ، که به‌رده‌وام له گیرفانه به‌تاڵه نیشتمانیه‌که‌ی ، وشه‌ی خۆفرۆش ناپاک ، تابوری پێنج ده‌به‌خشێت . ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ، که خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌ره‌که‌ی خۆیان پێ فوول ڕۆژنامه‌نوسی پڕۆفشناله ،که‌چی تۆمه‌تی قێزه‌وه‌ن له ڕۆژنامه‌که‌یان ده‌رده‌چیت ، ئه‌مه‌ش ئاست نزمی سیمای ره‌فتاری ڕۆژنامه‌که‌یان ده‌رده‌خات ؟ کاره‌ساتی ئێمه نیه به‌ره‌ی تورکمانی داکۆکی له شوێنه‌واره مێژویه‌کانی کورد ده‌کات ، ئه‌وا کاره‌ساتی ڕؤشنبیره خۆ به فوول نه‌ته‌وه‌یه‌کانه ، که‌له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌لپه‌رستی بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر تاوانێکی نه‌ته‌وه‌یی وا ده‌که‌ن.
چه‌ند جارێک به‌رازم بینیوه بۆ درێژه دان به‌ته‌مه‌نی ، پیسایی خۆی ده‌خوات ، زۆر جار تۆمه‌ت ڕیزکردنه‌کانی ده‌سه‌لاتی کوردی وه‌ک هه‌مان وێنه دێته پێش چاو .
دواتر ئه‌وانه‌ی واژویان له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته کردوه ، خه‌ڵکانێکی مێژووپاک و نیشتمانین، له‌روانگه‌ی هه‌ستکردن به‌به‌رپرسیاری مێژوویه‌وه ئه‌و یاداشته مه‌ده‌نیه‌یان واژوو و ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی کردووه.
ئه‌و بۆچونه‌ش که‌ده‌لێت( ده‌لال خانه) شوێنه‌واری میژوویی نییه !! ئه‌وه شوێنه‌وارناسه ده‌توانێت یه‌کلای بکه‌نه‌وه نه‌وه‌ک ئاکۆ محه‌مه‌دی ڕۆژنامه‌وان ؟ بۆ بوێر نابێ و ناچێ دیدار له‌گه‌ل شوێنه‌وارناس و مێژونوسێکێ شاره‌زا بکات ، تا راستی و دروستی ئه‌م مه‌سه‌له‌ی بۆ یه‌کلاببێته‌وه ، به‌ڵام له‌یادت نه‌چێت وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌واری پایته‌خت،به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت ،چونکه ده‌رچوی به‌شی شانۆیه نه‌وه‌ک شوینه‌وار!! . ئاخر ده‌لال خانه هه‌ر کۆمه‌لێک دوکان نیه ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ته‌نیا 10 مه‌تر له‌گه‌وره‌ترین شوێنه‌واری شار ( قه‌ڵا) دوره ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ناپرسن بازاڕی کۆنی هه‌ولێریه‌کان له‌کوێ بووه!!؟ .
ئه‌گه‌ر پرسیارێکیش له و سه‌رنووسه‌ره به‌ڕێزه بکه‌ین و بلێین به‌پێی ئه‌و نووسینه‌ی (خالید ره‌شید) ی شوێنه‌وار ناس له‌ولاتی سوێد، ئایا ده‌لال خانه ده‌چێته خانه‌ی شوێنه‌وار و ،ئاسایه تێک بدرێت یان کاره‌سات و ناپاکیه‌کی نه‌ته‌وه‌یه؟؟؟
نازانم چۆن مرۆڤ ده‌توانێت خۆی پێ نه‌ته‌وه‌یی بێت و پاساو بۆ تێکدانی شوێنه‌واره مێژوویه‌کانی گه‌له‌که شی بکات ؟ ده‌مێکه گه‌یشتومه‌ته ئه‌و باوه‌ره‌ی پێوه‌ر بۆ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌دروشم دانه بۆ کوردستانی گه‌وره‌یه ، نه‌وتنی سروودی ئه‌ی ره‌قیب و ماچ کردنی ئاڵای کوردستان و ئه‌ندام بونی پارتێکه که په‌یره‌و به‌رنامه‌که‌ی پر له وشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بێت . که‌سانی نه‌ته‌وه‌یی له‌به‌رامبه‌ر کاره‌سات و تاوانه‌کان دێنه مه‌یدان و له‌ته‌ک وتن ، کرادر و هه‌لوێست ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری مێژوو نه‌بن .
_______________________________________________
1/ لینکی راپۆرته هه‌واله‌که‌ی رۆژنامه‌ی روداو. http://www.rudaw.net/newspapers/rudaw/2009/39/04.pdf 2/ بابه‌تێکی شوێنه‌وار ناس ( خالید ره‌شید ). 3/ ناونه‌هێنای هه‌ر به‌ڕێزێک له‌م بابه‌ته‌ده به‌هیچ شیوه‌یه‌ک له‌بێ ڕیزی نیه به‌ئاستی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل نوسینی بابه‌ت دا ناگونجێت . 5/ وێنه‌ی یه‌که‌م یه‌کێک له‌کۆڵانه شوێنه‌واره‌کانی هه‌ولێره که‌له‌رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ وه‌ر گیراوه ، و ئه‌وه‌ی تریشی ته‌نیا سه‌ت مه‌تر لێی دووره و ناوی (بازاری نیشتمانه).
|