٥\٥\٢٠١١
سەرۆکە گەندەڵەکان
و چەپەکان!

سەلام عەبدوڵا
رۆشنبیری لیبراڵ و سەرۆکی رابردووی
کۆستاریکاو وڵاتەکانی ئەمریکا(میگوێل رۆدیریگوێز) پیشەنگی جێبەجێکردنی
بەرنامەی بازاڕی ئازاد و بەرفراوانکردنی کەرتی تایبەت بوو لە وڵاتەکەی
و ئەمریکای لاتین. ئەم سەرۆک لەگەڵ چەندین خاوەن کار بە هۆی
گەندەڵی(14ملیون 500هەزار دۆلار)، سزای 15 ساڵ زیندانی را. بەهەمان
شێوە سەرۆک کۆماری پێشوتری هەمان وڵات(رافائیل فۆرنیر)بەهۆی گەندەڵکاری
لەگەل کۆمپانیایەکی فینلەندی بۆ ماوەی5ساڵ سزادرا.
ئەگەر ئێمە لە کوردستان دادگایەکی سەربەخۆمان هەبێت، چی روودەدا؟ چەند
گەندەڵکار زیندانی دەکرێ؟
ئەحزابی حوکەما و عولەما!
خوێنی دە مرۆڤ رژا و سەدان کەس بریندارو زیندانی کران و هەزاران کەس
سوکایەتییان پێکرا، بەڵام یەک ئەندام پەرلەمان، وەزیر یا ئەندامی
مەکتەبی سیاسی دەستی لەکار نەکێشایەوە، یەک ئاسایش، یەک سەرباز و یەک
پۆلیسییش نەهاتنە ریزی"شۆڕش"و"راپەڕین"ەکەی هایدل-سەرا و
لیبڕاڵ-ئیسلامەکان!
برادەرێک لەبارەی ئەم ریکلامە(...سلیمانی فکر بەرهەمدەهێنێ)، وتی: ئێ
باشە، بۆچی هەندێ لەو فکرانە بۆ خانەقین، غل ناکەن؟!
بەداخەوە بەرپرسانی ئەو کەناڵە پێمان ناڵێن، کامە فکر؟!
فکری هەڵماتیزم؟ فکری گردییزم؟ فکری گەوجیزم؟ فکری گەندەڵیزم؟ فکری
فشەییزم؟ فکری تیروکەوانیزم؟ فکری ریشیزم؟ فکری نیتشەییزم؟ فکری جاشیزم؟
فکری موستەشارسیزم؟ فگری گوێژەییزم؟ قوماریزم یان کوتەکیزم؟
لە هەولێر بەڵتەچی درووستبووە و بەشێوەیەکی"دیموکراسیانە"بە چەقۆ لە
خۆپیشاندەر و ئەندام پەرلەمان دەدەن و برینداریان دەکەن، بەڵام وەزیری
ناوخۆ"ئاگای لێ نییە"و هیچ بەڵگەیەک لەبەردەست نییە بۆ تاوانبارکردنی،
سەرۆکی هەرێم و حکومەت و مەکتەبە کەبابخۆرەکانی حزبەکان و هیچ کەسێکی
بەرپرسی تر ئاگایان لێ نیە و هیچیش لەبارەیانەوە ناڵێن. دیموکراتیترین
دەزگا و رێکخراو وحزبەکان سەرخۆشن، وەک سەرخۆشی کەناڵە کوردییەکان:
زۆرێک تەماشای زنجیرە فیلمە تورکی و میسری یان ئاین و فاڵچییەکان دەکەن
و ژیانی رۆژانەیان لەژێر کاریگەری بۆچوون و ئەکتەرەکانیانن، تەنانەت
ئاشنان بە ناوی یەک بەیەکیان و لاساییان دەکەنەوە. ئەگەر مرۆڤ باسی
مافی مرۆڤ بهێنێتە ناوەڕاست، ئەوان دەڵێن(.....)!
کێشەکەمان لە کوردستان ئەمەیە:(...خواکان وەکو مێش لە قوربانی
خڕبوونەوە- گلگامش-)!
یەکی ئایار و پەیامی چەپەکان.
گەرچی داخوازی چەپەکان دیار و لەبەرچاون و دەیانتوانی بۆ یادی 1ی ئایار
پێکەوە بەیاننامە و چالاکی بکەن، بەڵام ئەوەندە حەکیم و زیرەکن، هەر
یەک لە(حزبی شوعی، رەوتی سۆسیالیست، پارتی چەپ، پارتی چارەسەری
دیموکراتی، کۆمونیزمی کرێکاری، یەکێتی کۆمۆنیستەکان، پارتی کاری
سەربەخۆ...هتد) بەتەنیا بۆ خۆی بەیاننامەیەکی دەکرد.
ئایا مەعریفەتی ئەو پەرتەوازییە چییە؟ ئایا بەو شێوەیە بەهێز دەبین؟ کێ
لەو پەرتەوازییە سوود وەردەگرێ؟ ئەی چارەسەر چییە؟!
یەکی ئایار پێمان دەڵێ چەپ لە ئەرکی هۆی تێنەگەیشتووە، دەبێ باش بزانن
کە پەرتەازییەکەی وای کردووە هەژارەکان روو لە هەڵخەڵەتێنەرەکانیان
بکەن و ببن بە وەرەقەی سازشکاری. وێرای ئەوەی کە حکومەت و
ئۆپۆزیتسیونەکەی بەرنامەو چارەسەر بۆ هەژارانیان پێ نییە، ناتوانن لە
قسەی گەورەکانیان دەربچن و وەک هەر کارمەندێک دەبێ بەرنامەی سەندووقی
دراوی جیهانی(خۆگونجاندن)جێبەجێ بکەن. سەرباری ئەوەش بە ئەقڵی دێوەخان
و پاشقوڵدان و خۆبەزلزان و هێزو هەڕەشە رەفتاردەکەن.
کات پێگەیشتووە بۆ ئەوەی حزب و لایەنە چەپەکان لەم قەیرانە دەرسی
مێژووی وەربگرن و هیوا ستەمدیدەکان بە دامەزراندنی ژیانێکی باشتر
پتەوبکەن و بە پێچەوانە بەڵگە بەدەستەوە دەدەین کە ئێمەش وەک حکومەتی
ئۆباما سەرشێتین و بەتەواوەتی ئەقڵمان لەدەستداوە: بە گوێرەی سەرچاوەی(CONGRESSIOAL
RESEARCH SERVIES) سەر بە کۆنگرێسی ئەمریکی، وڵاتەکەی تا
ئێستا لە جەنگەکەی دژ بە تیرۆریزم
0000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000000
1 ملیارد دۆلار(28 بلیون
دۆلار)ی خەرج کردووە. ئایا ئەمریکا بە نیوەی ئەو بڕە پارەیە نەیانتوانی
هەموو کێشەکانی هەژران و ژینگە و دواڕۆژی مرۆڤایەتی لە سەر زەمین
چارەسەر بکەن!
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|