په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٣\٢٠١٤

سەرۆکی میتی تورک کێێە؟


وەرگێڕانی: رێبوار    

هاکان فیدان سەرۆکی میتی تورک لە ساڵی ١٩٦٨ لە ئەنقەرە هاتۆتە دونیاوە.

لە ساڵی ١٩٨٦ تاکو ساڵی ٢٠٠١ لەناو سوپای تورکیا بە ڕوتبەی عەمید ئەفسەر بووە، لەسەرخواستی خۆی لەناو ڕیزەکانی سوپای تورکیا وازی لە ئەرکەکەی هێناوە پاشان لە زانکۆی (ماریلاند) بەشی بەڕێوبەرایەتی و زانستی سیاسی تەواو کردووە.

ناوبراو لە زانکۆی (بیلکەینت) لە ژێر ناوی (جێیپێی ئیستیخبارات لە سیاسەتی دەرەوە) تێزێکی پێشکەش کرد و ماستەری بەدەست خستووە.

لە ساڵی ٢٠٠٦ لە هەمان زانکۆ تێزێکی تری پێشکەش کرد بەناوی (دیبلۆماسی لە چاغی زانیاریدا) دکتۆرای بەدەست خستووە.

پاشان هاکان فیدان لە ڤێننا لە ڕێکخراوی (ووزەی ئەتۆمی نێو دەوڵەتی) پاشان لە جەنەڤرا لە (ئێنیستیتوی چەک داماڵینی سەربە نەتەوە یەکگرتۆکان) هەروەها لە لەندەن لە (سەنتەری لێکۆڵینەوەی بنەڕەتی تەکنۆلۆژیا) کاری کردووە.

پاشان ناوبراو لە زانکۆکانی (حاجی تەپە و بیلگێنت) وەک کەسێکی ئاکادیمیک کاری کردووە، هاکان فیدان لە ئەڵمانیا لە بارەگای سەربازیی ناتۆ لەبەشی (کاردانەوەی خێرایی) کاریکردووە.

ناوبراو لە داوای ساڵی ٢٠٠١ وە لە باڵیۆزی تورکیا لە ئوستورالیا لە بەشی (سیاسەت و ئێکۆنۆمی) وەک راوێژکار کاری کردووە.

لە ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن سەرۆک وەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە کرا بە سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی کاری هاوبەشی تورک و گەشەپێدان.

هاکان فیدان لە ١٤ ی ١١ ساڵی ٢٠٠٧ کرا بە جێگری ڕاوێژکاری سیاسی ئەردۆغان.

لە مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠٠٨ کرا بە ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی ڕێکخراوی ووزەی ئەتۆمی نێو دەوڵەتی.

هاکان فیدان لە ١٧ ی نیسانی ساڵی ٢٠٠٩ کرا بە جێگری ڕاوێژکاری گشتی میتی تورکیا.

دوای ئەوەی سەرۆک میت بەناوی (ئێمرە تانێر) خانەنشینکرا هاکان فیدان لە ٢٥ ی مایسی ساڵی ٢٠١٠ بە بڕیارێکی تایبەتی ئەردۆغان کرا بە سەرۆکی میتی تورکیا.

____________________________
سەرچاوە:

www.sabah.com.tr/fotohaber/gundem/hakan-fidan-kimdir?albumId=40246&tc=13&page=1

 

ماڵپه‌ڕی رێبوار

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک