٣\٦\٢٠١٢
سەرۆک شانت لەژێر
ئەو تابووتە لادە.

قادر نادر
دوای تێپەرینی ٩ سال بەسەر روخانی رژێمی بەعس، لەچەند ڕۆژی رابردودا ،.
٧٣٠، رووفاتی قوربانیانی ئەنفال لەچەمچەماڵ نیژران . ئەوجوتیارەی کەئەو
هەموو تەرمەی لەناو زەویەکەیدا هەبوو ، چەندین ساڵ بوولەدەرگای
بەرپرسانی دەدا . لەیانیوەری ٢٠٠٨ پەرلەمانتارێکی کورد لەبەغدا ویژدانی
جولا و ئاگاداری کردمەوە کە جوتیارێک پەیوەندی پێکردوە و دەلێت چەندین
گۆری بەکۆمەلی قوربانیانی ئەنفال لەناو زەویەکەیتی بەلام بەرپرسانی
بریار بەدەستی کورد هیچ کارێک بۆ هەلدانەوەی ئەو گۆرانە ناکەن، دوای
ئەوەی پەیوەندیم بە جوتیارەکە کرد، ئازاری ئەوەندە زۆر بوو لەدەست
بەرپرسانی کورد کەمرۆڤ نەیدەتوانی بەردەوام بێت لەقسەکردن لەگەلی کەچۆن
دەریان کردوە لەژورەکانیان . هاوکات چەندین چیرۆکی جەرگبری دەگیرایەوە
کەچۆن دوای شەهیدکردنیان بەکۆمەڵ سەگ دەچوونە سەر لاشەکان و دەیان
خواردن چونکە گۆرەکان زۆر قٶڵ نەکرابوو ( کۆی ئەمانە بەکاسێتی
تۆمارکراوی لامە ) ئەوەی پێمان کرا ئەوکات لەچاک ، پەیوەندی بەمیدیاکان
بکەین و ئیدانە و جولاندنی کەیسەکەمان کردەماوەیەک لەکارو خەباتمان ،
کەلێرەدا ناتوانم ئاماژە بە گرنگی پێدانی (ڕۆژنامەی هاولاتی و میدیا
لەگەل رادیۆی نەوا نەکەین) کەدیدار و بەدواچونیان لەسەر کرد ووە
لەفێبروەری سالی ٢٠٠٨ دا.
لەم کات بەدواوە ئەم جوتیارە ((عبدالحسين الغزالي) بوو کەبە ئەبو عەلا
الغزالی دەناسرێ ، چەندین جار پەیوەندی پێکردوم دیارە ئازاری ئەو لەتەک
ویژدان جولانی ، هاوکات ٢٠ سا بوو ، بۆی نەبوو زەویەکانی بکێلێ ....
هەموو جار وەک سەدان ئازاری تر لەناو هەناو دلم کۆم دەکردەوە ، چونکە
ئەوەندە شەرمەزار دەبووم نەمان دەتوانی هیچی بۆ بکەین . ئاخر ئێمە
ئەوماف و بوارەمان نەبوو دەست بۆ ئەوانە ببەین . دەسەلاتیش لای گرنگ
نەبوو چونکە وەک گۆری ( مستەفا بارزانی و برایم ئەحمەد) نەبوو بودجەی
خەیالیان بۆدابین بکات و لەدوری هەزاران کیلۆمەتری بیان هێنێتەوە ناو
زێدی باب و باپیرانیان ، هاوکات نوێنەری ئەم دو وپارتەش لەبەغدا دەتەپە
ئاسا خەبات ناکەن ، لەنیوان ئازاری گەل و دەسەلات و پارە ئەوەی یەکەم
هەلبژێرن.
لەم ڕۆژانە روفاتەکان هاتنەوە بەئامادەبوونی زۆرینەی بەرپرسان ....
کەمن پێچەوانەی هەموو ئەوانەی خەبات بۆ دۆسیەی جینۆساید دەکەن ، دژ
بەوەم هیچ بەرپرسێکی ئەم دوو پارتە نزیک لەو روفات و ناوچەیە ببێتەوە
تا داوای لێبوردن لەبنەمالەی قوربانیان نەکەن چونکە ٢٢ سالە.
١/ دالدەی بکوژ و هەموو قوربانیانی گەلکوژی کورد دەدەن و دەبنە
پاریزەریان.
٢/ دژ بەبریارەکانی دادگای بالای تاوانەکانی بەغدا بۆ گرتن و
لێکۆلینەوە لەگەلیان دەوەستنەوە.
٣/لەم ٢٢ سالەی تەمەنی دەسەلاتیان زۆرترین سوکایەتیان بەبنەمالەی
قوربانیان کردوە بەوەی چەندین بەرپرسی ئەنفالچی لەناو چەقی شوێنێ
نیشتەجێبونیان داناون یان کردویانەتە بەرپرسی باڵای دام و دەزگا
ئەمنیەکان.
٤/بەرپرسانی دەسەلات بۆ بنەمالەی خۆیان دەڤەر ومریدەکانیان خۆشترین
ژیان دەبەنەسەر و خراپترین ژیانیش بۆ ناوچە تەعریب و گەلکوژیەکانی کورد
دروست کردووە .
بەکورتی ئەوەی بەعس لەئازار و قوربانی بەم قوربانیانە و بنەمالەکانیان
دا ، دەسەلاتی کوردی بەشیوازی تر درێژەی پێدا.
بۆیە ئەنجام دانی کاری ریکلامی بۆناو خەڵک ، لەماچ کردنی تابووت و شان
دان پێی ، چ مانایەکی هەیە کە تۆ بەرپرسی لەدالدەو بەبەرپرس کردنی ،
هەموو ئەوانەی ئەو هەموو مرۆڤانەیان خستە ناو ئەو تابووتەوە ؟ تٶ ڕێگری
لەوەی دادگا لێکۆلینەوەیان لەگەل دا بکات ؟ ئاخر ئەوەی سەیری ووتە و
ئازاری بنەمالەی قوربانیان بکات هاوار دەکەن ، هێلکە دەفرٶشین ، ئاوو
کارەبامان ناوێت و خانوەکانمان باهەر کەلاوە بێت ، بەلام بکوژی
خۆشەویتستانمان لەبڕی ئەوەی بەبەرچاومانەوە وەک بەرپرسی باڵا
دەسورێنەوە بخەنە زیندانەوە ؟ ئاخر دەسەڵاتدارانی پارتی ویەکیتی کەی
ئەمانە بەئازار دەبینن ، چونکە بەپلە دوو و سێ سەیری مناڵانی هەژار و
قوربانیان دەکەن وەک ئەوەی وەک فەرخە فەرعونەکانی ئەوان دوو چاو گوێ و
قاچ وهەست و نەستیان نەبێت . راست دەکەن خۆمنالی ئەوان نین نەک بەگولە
و چیرۆکی هۆڤیاتی بەکۆمەڵ شەهید بکرێن بەلکو وەک شەهید سەردەشت ،
پێنوسیش ئەگەر بەفەنتاسیا لەتخوبی قسەکردن بە خۆشەویستی لێیان نزیک
بێتەوە، تیرۆر پاداشت و بەتیرۆست ناسین پێناسەی دادگاکانی ئەم دەسەڵاتە
دەبێت.
ماڵپهڕی قادر نادر
|