١٥\٥\٢٠١٢
سه‌رشێت.

بورهان جۆڵا
لێوانلێوم له
چاوه‌ڕوانی،
رێژنه‌ی تامه‌زرۆیی
سه‌رشێتی کردووم
بۆ چڕینی نه‌وای ئه‌وین و
ژه‌نینی ئاوازه‌کانی ماچی دولبه‌ر.
تاوه‌بارانی بیره‌وه‌ریی و
ته‌ره‌بوونی به‌هاری ته‌مه‌ن
هه‌راسانی کردووم
که من بۆ نووسینه‌وه‌ی شیعری
باڵای ژنێتییت چه‌نده کۆڵم،
که‌چی ته‌مه‌ن ده‌ڕوا و
من بۆ سه‌ودای پێکی ته‌نیاییم
پاسه‌وانی تووله‌ڕێی چۆڵم.
به‌هاری
٢٠١٢
burhanjola@yahoo.com
|