په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٣\٢٠٢٠

    سەیری کچانی نیشتیمان کە.


دڵکەش قادر

چاوێ لەو کچانەی نیشتیمان کە
چۆن دەچنەوە ناو خۆیان
چۆن دەچنەوە ناو بەکاڵابوون
سەیرکە سەیر
چۆن قاقایەکی درۆزنانە دەمانخاتەوە ناو رابردوو
رابردووم لە تۆدا سڕیبوویەوە
تۆ هاتی
جوانییت نەخشاند
ئێستاش دڵشکاوترینی ناو داهاتووم
سبەینێم لە پێکەنینێک دەچێ و خەیاڵم دەبا
وێنەکان
شتێکن و هەمووکات پڕن لە درۆیەکی شیرین، وەک شیرینی هەناری بەر باران
وەک دیوە شاردراوەکەی پشت ئاوێنە
هەورەبرووسکە
خەیاڵێکە لە ماڵی هەوردا
گومان دەکاتە هەقیقەتێکی تاڵ
تاڵترین و ناخۆشیترین
تۆ لە خوناوی بیابان جوانتری.

 

ماڵپه‌ڕی دڵکەش قادر

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک