٣٠\٧\٢٠١٩
شـادی و پێـنووس.

رەزا ساڵح
ئەمساڵ شادی لە پۆلی چـوارەمی قوتابخـانەی بنەڕەتـیدا بـوو، کە لە
تاقـیکردنەوەکـانی نیـوەی ساڵ بە دووەمی پۆلەکەی دەرچوو، باوک و دایکی
پیرۆزباییان لێکرد. هەر بەم بۆنـەیـەوە بـاوکی پێـنووسێکی جـوانی
مەرەکـەب وشـکی بـۆ کـڕی و پێشکـەشی کـرد.
شادی ئەم دیارییەی بـاوکی زۆر لە دڵ شـیرین بوو.. تا ئـەو رادەیـەی کە
پێـنووسەکەی بە هـاوڕێیـەکی جـوانی خـۆی دەزانـی.. بەیـانیت بـاش و
ئێـوارەت بـاش و شـەو شـادی لە پێـنووسەکـەی دەکـرد.
شـادی بەیانییەک وەکـوو رۆژانی تـر، بەیانیـت بـاشی لە پێنووسەکـەی
کـرد و گـرتی بە دەستییەوە، لەسەر دیوار و دەرگای ژوورەکەیدا چەند
وشەیەکی نووسی.. پێنووسەکەی ئاگاداری کردەوە کە ئەمە کارێکی هەڵە و
ناشیرینە. بەڵام شادی گوێی بە ئاگادارییەکەی پێـنووسەکەی نـەدا.
شادی چـوو بۆ قوتابخانە.. کە دایـکی چـاوی بەو نووسیـنانە کـەوت،
تـووڕە بـوو، تا بە کەفـاو و ئـاو سـڕینییەوە، هـیلاک بـوو.. هـەڕەشـەی
کـرد و وتی: گـەر شادی ئەم کـارە ناشـیـرینەی دووبـارە بکـاتـەوە،
پێـنووسەکەی فـڕێـدەدەمە نـاو سەبـەتـەی خاشـاکەوە.
پێـنووسەکە لە دڵ خۆیـەوە وتی: جا گونـاهی مـن چـیـیە؟ ئـەو بە قـسـەی
مـنی نەکـرد.
کە شادی لە قوتابخانە گەڕایەوە، رۆژ باشی لە پێـنووسەکەی کـرد.. بەڵام
پێنووسەکەی بـەم شـێـوازە وەڵامـی دایـەوە: رۆژم بـاش نیـیە!
شـادی: بـۆ هـیچ بـووە..؟ بـۆ پەسـت و کـزۆڵـە دیـاری؟
پێـنووسەکە: ئەم پـرسـیارە لە خـۆت بکـە.
شـادی: تێـناگـەم .. مـن چـیـم کـردووە؟
پێـنووسەکە: کەتنەکـەت کـردووە و خـۆت بێ ئاگـادەکـەیـت.. ئـەی بەیـانی
پێـم نـەوتی.. لەسـەر دیـوار و دەرگـای ژوورەکـەت مەنـووسە.. گـوێـت
لـێـنەگـرتـم.. بـە هــۆی ئـەم کـارە ناشـیرینەی تـۆوە، دایکـت
هـەڕەشـەی لـێکـردم کـە فـڕێـم بـدات.
کە شـادی هـۆی پەسـتی پێنووسـەکەی زانـی، هـەسـتی بە هـەڵـەکـەی کـرد و
زانـی کە کارێکی ناپەسەنـد و ناشـیرینی کـردووە.. شـەرم دایگـرت و
پەشـیمانی خـۆی دەربـڕی.
شادی: ببوورە هـاوڕێی جوان و خۆشەویستم. دان بەوەدا دەنێم کە کارێکی
هەڵەم کرد.
پێـنووسەکە: بـڕۆ داوای لـێـبووردن و بەخـشـین لە دایـکـت بـکە.
شادی: دایکە گـیان، لێم ببوورە کە ئەمڕۆ ماندووم کـردی. بەڵـێن بێت کە
ئەمە یەکەمین و دوایـەمین کاری ناشـیرینم دەبێـت.. هەرگـیز کـاری
ناشـیرینی وا دووبـارە ناکـەمـەوە، لەسەر دیـوار و دەرگـای مـاڵ و
قـوتابخانە و هـیچ شوێنـێکی تر، هیچ شتێک نانووسم.
دایکی: لـێت دەبـوورم.. هـیوادارم کە هەردەم کـاری جـوان و پەسەنـدت
لـێبوەشـێتەوە. دڵنـیاشبە کە پێـنووسەکەت فـڕێنـادەم، لەو کـاتەدا
تـوڕە بـووم، بـۆیـە ئەو قسەیەم کرد.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|