په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٥\٢٠١٣

شاندێک بۆ چاکوچۆنی و سەلام و عەلەیکوم؟!


ستار محەمەد قادر  


لەم ناوچەیەدا مێژوو ئەوەی بۆمان سەلماندووە دانووستان و گفتوگۆ هیج بەرێکی نییە و نایشیبێ، چونکە نە بووە بە بەشێک لە کلتوورمان و نە لە نێو فەرهەنگماندا بوونی هەیە، ئەگەر لەوە پتر بڵێم هەر باوەڕمان پێی نییە!


چوونی شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناوەند لەم ئان و ساتەدا کە عێراق کێشەکانی بە بنبەست گەیشتووە و خودی مالیکی لێی بەرپرسیارە، جگە لە کات کووشتن و پێشاندانی روویەکی ناشیرینی دانووستان لە دەلاقەی سیاسەتێکەوە کە پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق کاری بۆ نانەوەی شەڕی تائیفی لە نێوانی کوردو سونەدا دەکرد، ئێستاش هەر هەمان بەرنامەی هەیەو هەوڵی بۆ دەدا، بە راستیی دانیشتن لە گەڵ کەسێکدا کە نە باوەڕی بە تەوافوقی سیاسی و نە بە دەستوور و نە بە یاسا و نە بە پەرلەمان و نە بە دانووستان هەبێ و ئەگەر بۆی بکرێ بە زمانی ئاگر و ئاسن مامەڵە لەگەڵ هەموواندا دەکا، دەبێ چ سوودێکی بۆ کورد هەبێ؟!


هەرچەندە ئەوە شتیکَی باشە کورد دەرگەی دایەلۆگ دانەخا، بەلام کورد دەبێ چاوێک بە مێژووی دانووستانەکاندا بخشێنێ بۆ ئەوەی بزانێ لە کام دانووستاندا گەیشتووە بە دەرەنجامێکی باش؟!


بە راِی من ئەم شاندە چوون و سەردانەکەیان تەنها بۆ سەلام و عەلەیکوم و خوا حافیزییە و بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەیشَ باشە وا میدیای کوردی هەیەتی؟
 

ماڵپه‌ڕی ستار محه‌مه‌د قادر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک