٢٩\٦\٢٠١٩ شانۆیی دوو منداڵە ئاوارەکە.
ئاکۆ محهمهد سابیر
لەگەڵ نوسینی شانۆکەدا هۆنراوەی گۆرانی
منداڵانم فەرامۆش نەکرد، یەکێک لە هۆنراوەکانی:
تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی وەک هەمیشە
خەندەو بزەو هیوا دەگێڕێتەوە ،لەهەرێمێکی پڕلە کێشمە وململانێی سیاسی
ناتەندروستدا،لەهەرێمێکدا کە چواردەوەی بەداگیرکەران و ناحەزانی
نەتەوەی کورد تەنراوە،، تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی وانەی گەشبینی و
ئومێدو هیوا لەسەر تەختی شانۆ دەڵێتەوە و پێمان دەڵێت ئێمەی منداڵانی
کورد میرات گری داهاتوی کوردستانین، گەر ئێوەی گەورەو باڵا دەست ئەمڕۆ
لە ململانێ و کێشمەکێشی بەرژەوەندی تایبەتیتاندا دروێنەی کینەو سەرقاڵی
سڕینەوەی یەکترن ئەوە ساڵانی داهاتوو، نەک لەسەر شانۆی سیاسەت و
دەسەڵات بەڵکو لە سەر شانۆی ژیانیش نامێنن ئەوە ئێمەین منداڵانی
کوردستان داهاتوی نیشتیمان و نەتەوە لە گەردنماندایە و ، لە ئێستاوە
نەمامی خۆشەویستی یەکسانی ئومێد هیوا دەڕوێنین.
|