٦\٩\٢٠٢٣
شانۆی حەز.

دڵکەش قادر
لە شەوەزەنگی
چاوەکانتا
کز کز دەسوتێم و دەچمەوە ناو تەنیاییەکانی دایکم و
نەفرەت لە هەرچی پێوانی دووریی هەیە
دەکەم و
تابلۆی شاماران دەکەم
بە ناونیشانی خەونێ
ئەندێشەیێ
کە چاوەکانم دەخاتە سەر رێگای تۆ
تۆ بۆ من ناونیشانی درێژترین رێگای کە دابڕان بەشێکە لە بوونمان
من ئەندێشەیەکم لەسەر خەزانی گەڵایەکا پووکامەوە
پووکانەوە درێژترین شەڕ بوو کە نەماندەویست
ویستمان شتێک بوو
ئەندێشەمان دۆڕانێکی بێ چارە بوو.
ئێمە
لە چاوەڕوانی هاتنی ئەو نمایشە بووین
کە شانۆی حەزمان بسوتێنێ
شانۆی ئێمە
ئەندێشەیەکە نە کۆتایی و نە گەیشتنە سەرەتای دیارە
من نەبووم کە درامای حەزی تۆی پووچ نەکردبێتەوە
تۆ نەبووی کە سینەمای دڵم نەتخستبێتە سەما
تۆ لە توێشووی دوو گۆی سەربەمۆرمت خوارد و
پووچبوونەوەت فڕێدایە ئاوی کانی منەوە.
سلێمانی
ماڵپهڕی
دڵکەش قادر
|