په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٨\٢٠١٤

شارە بێ حاکمەکە!


محەمەد ئەحمەد   

هەر شوێنێک کەسێکی تێدا نەبێت دادپەروەری لە نێو خەڵکدا پەیڕەوبکات، پێی دەوترێت شاری بێ حاکم.


نمونەی شاری بێ حاکمیش ئەوەیە خاوەن هێزەکان غەدر لە بێ هێزەکان بکەن و هیچ دەسەڵاتێکیش نەبێت بەرگری لە چەوساندنەوەی بێ هێزەکان بکات.


خورماتوو، ئێستا نازناوی "شارە بێ حاکمەکە" پڕ پێستێتی، چونکە خورماتوو بۆ زیاتر لە مانگێکە دادگا لە کارکەوتوە دادوەرەکانیش ئامادە نین بێنەوە دادگا، هەروەها بنکەی پۆلیسی لێنییە تا لە کێشەی هاوڵاتییان بکۆڵێتەوە.


نەبوونی ئەم دوو فەرمانگە گرنگە لە خورماتوو بوەتە هۆی نیمچە وەستانی ژیانی هاوڵاتییانی ئەو شارە و دروستبونی فەراغی ئەمنی، بەتایبەتی کەس نازانێت ئێستا خورماتوو سەر بە کوێیە، پێشتر سەر بە پارێزگای ێلاح الدین بوو، بەڵام ێلاح الدین ئێستا لە ژێردەستی داعش دایە و خورماتوو بە دەر لە قەزاکانی ئەو پارێزگایە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگەدان وەکو پاراستنی سنورەکان، بەڵام وەکو ئیداری کەس نازانێت ئێستا بەکێوە بەسراوەتە.


ئەتوانین بڵێن سێ ساڵی رابردو لە مێژوی خورماتوودا خوێناویترین رۆژانی بووە و گەیشتە ئەو ڕادەیە لە ماوەی تەنها دوو کاتژمێردا لە خورماتوو زیاتر لە ٢٥ تەقینەوە لە گەڕەکە جیاجیاکانی ئەنجامبدرێت، ئەمە جگەلە تەقاندنەوەی ماڵان و تیرۆرکردنی هاوڵاتیان و تۆقاندنیان، هەمو ئەمانە وایکردوە هاوڵاتییان نەمانی ملیارەها دیناری پرۆژەکانی خورماتوویانبیربردبێتەوە و کەس نەزانێت چییان بەسەر هاتووە و هەروەها بە سەدان ماڵ کۆچبکەن بۆ شارەکانی دیکە.


لە پاش هێرشکردنی داعش بۆ موێل و ێلاح الدین، زیاتر لە ١٠٠٠٠٠ سەدهەزار لە هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی عێراق بێ هیچ شەڕێک لە موێڵ و ێلاح الدین و کەرکوک کشانەوە زۆربەیان لە سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە گرانەوە شارەکانی خۆیان، لەپاش ئەمەش حکومەتی عێراقی حکومەتی هەرێمی تۆمەتبارکرد بە دەست تێکەڵکردن لەگەل داعشدا دژ بە حکومەتی عێراق.


خورماتوش یەکێکە لەو شارانە بەبێ هیچ شەرێک هێزە ئەمنیەکانی عێراق لێی کشایەوە و هێزەکانی پێشمەرگە ئەرکی پاراستنی سنورەکانی خورماتوو کەوتە ئەستۆیان، ئەم روداوە بۆماوەی زیاتر لە مانگێکە رویداوە و لەوکاتە بەرقەرار بونی ئەمنی تەواوی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگە لە خورماتووی گرتەوە وایلێهات لە دەنگی تەقەی خۆشی زیاتر هیچی تر نەبیسترێت، ژیان وەک خۆی گەڕایەوە لە نێو کاولبونێکی دیاری ماڵ و کۆڵانی گەڕەکەکانی شار.


بەڵام لە چەند رۆژێک پێش کۆتایی مانگی پیرۆزی "رەمەزان"، لەپاش بڵاوبونەوەی هەواڵی گەیشتنی چەندین میلیشیای شیعی لە باشوری عێراقەوە بۆ شاری خورماتوو و گەیشتنی ٢ ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگر چەک بۆ میلیشیا شیعەکانی خورماتوو، دووبارە دیاردەی کوشتنی هاوڵاتیان و تەقاندنەوەی ماڵەکانیان دەستی پێکردۆتەوە و بە پێی زیانیاریەکان زیاتر لە ١٥ هاوڵاتی تیرۆرکراوە و ٥ تەقینەوە ئەنجامدراوە، ئەوەی جیاوازبێت ئەوەیە پێشتر مەلەفی ئەمنی خورماتوو لەژێر دەستی حکومەتی عێراقیدا بو، بەڵام ئەمجارە مەلەفی ئەمنی لە ژێر دەستی هێزەئەمنیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بەڕاستی ئەمە بوتە هۆی نیگەرانی هاوڵاتیان و داوادەکەن حکومەتی هەرێم ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.
 

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک