١\٣\٢٠١٢
شارە
دەوڵەمەندەکەم ههژارە..!

محەمەد ئەحمەد
لە ژیاندا نهبووه کەسێکی پارەدار ماڵ و
منداڵەکەی بە ههژاریی و بێ پارەیی بژیێنێ،
ئەگەر چی پارەداریی لە ئاستی وڵات بێ و بەشێوازێکی شارستانی و بچێتە
پەرلەمان بۆ خهرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، وەک
دهزانن بودجەی ئەمساڵی عێراق زۆرترین
بودجەیە لە مێژووی ئەو ووڵاتەدا کە (١١٧) ترلیۆن دیناری عێراقیە و کە
دەکاتە نزیکەی (٥٠/١٠٠)
ملیار دۆلار.
شارەزایانی بواری ئابووری دهڵێن
هتواندرێ به بودجەی ئەمساڵی عێراق
دانیشتوانی ھەموو جێھان بژیێندرێ.
شاری خورماتوو یەکێکە لە شارە ھەرە دەوڵەمەندەکانی عێراق کە
دانیشتوانەکەی نزیکەی لە (٠٠٠/٢٥٠)
کەسە.
لە خورماتوو کە سێ کۆمەڵە بیری نەوتی تێدایە و تاکو ئێستا لە گوندەکانی
( گۆر و مۆر ، پەڵکانە ، پشتەوەی چیای ھەنجیرە) کە تاکو ئێستا ٢
کۆمپانیا لە گوندەکانی (کۆر و مۆر، بەڵکانە) کەوتوتە کار و رۆژانە
داھاتەکەی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دهڕوا،
ئەمە لە کاتێکدا دێت دانیشتوانی خورماتوو لە دەستی کەمی خزمەتگوزاری و
وێڵبوون لە نێوان دوو حکومەتدا ( حکومەتی مەرکەزی و حکومەتی ھەریم) و
رێژەیەکی ھەرە زۆری لە چینی ھەژاریدا ژیان بەسەر
دهبا، لەم رۆژانەدا وتەبێژێک بە ناوی حکومەتی ھەرێمی
کوردستانەوە لێدوانێکی داوە دهڵێ: حکومەتی
ھەرێم ناتوانێ چی تر لە بودجەی ھەرێم پارە بۆ ناوچە جێ ناکۆکەکان بدا.
باشە ناوچە جێ ناکۆکەکان بە تایبەتی
خورماتوو بۆ دهتوانێت لە نەوتی خۆی بۆ
حکومەتی ھەرێم بنێرێت و حکومەتێکی پێ بژێنێ، ھەرێمیش نەتوانێ خزمەتی
ئەو شارە بکا.
من پێم ناخۆش نییە نەوتەکەی خورماتوو بۆ خزمەتی مییلەتی کورد بکار
بھێنری بەلکو لەوە باشترە بنێردرێ بۆ بەغدا و خزمەتی دوژمنای کوردی پێ
بکرێ، بەڵام لێرەدا حکومەتی ھەرێم کە دهکرێ
لەبری ئەو نەوتە خزمەتی خورماتوو بکا و ھیچ نەبێ بە جێبەجێ کردنی پرۆژە
و خزمەتکردنی کوردەکانی ئەو شارە.
لێرەدا دهڵێم مێژوو
رەحم به کەس ناکا ھەموو رووداوەکان لە
لاپەرەکانی خۆی تۆمار دەکا کە خورماتوو شارە دەوڵەمەندەکەم لە ناخی
خۆیەوە نەوت بۆ دوو حکومەت دەردههێنێ
خەڵکەکەی بە ههژاریی ژیان بەسەر
دهبەن.
خورماتوو
ماڵپهڕی محهمهد ئهحمهد
|