په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٥\٢٠١٢

شارێک خەڵاتی کچە ھونەرمەندی ئاشتی دەکا.

سەلام عەبدوڵا     


قائیمقامی قەزای خانەقین و سەرۆکی ئەنجومەنی شارەکە لە دیوانی قائیمقامییەت بە گەرمی پێشوازیان لە کچە ھونەرمەند(فاتمە محەمەد)یان کرد. محەمەد مەلا حەسەن لەبارەی ھونەرمەندی ناوبراو وتی: ئێمە شانازی دەکەین بە کچە شێوەکاری شارەکەمان کە بە تابلۆکانی بووە بە ویژدانی مرۆڤایەتی دژ بە جەنگ و بەم بۆنەیە خەڵاتی دەکەین و ھیوادارین درێژە بە بەرھەمەکانی بدات.


لە کاتی خەڵاتکردنی ھونەرمەندی ناوبراو، سەرۆکی ئەنجومەنی شار(سەمیر محەمەد) وتی: خەڵاتکردنی ھونەرمەندەکەمان دەکەین، چونکە تابلۆکانی ھیواو خواستی مرۆڤایەتییە وخۆشحاڵین کە کچێکی شارەکەمان دەرگای جیھانی لەسەر خانەقینی نوێ کردۆتەوە.


فاتمە لە دوو تابلۆدا بە ئێسک و پروسکی مرۆڤ وێنەی دەمانجە تانکی کێشاوە و بەمە لەبری شارەکەمان و ھەموو مرۆڤایەتی ناڕەزایەتی دژ بە جەنگ.


فاتمە لەلای خۆیەوە لەبارەی خەڵاتکردنەکەی وتی: خۆشحاڵم بەوەی شارەکە بایەخ بە بەرھەمی ئاشتیخوازی دەدات. مرۆڤایەتی پێویستی بە بەرھەمھێنانی چەک نییەو لەبریدا پێویستی بە نان، دەرمان و عەداڵەت و برایەتی ھەیە. بەراستی زۆر بێزارم لەوەی کە ھەواڵەکان لە کەناڵەکانی تەلەفزیون دەبینم ھەر باسی جەنگ و کوشتار و ئەنفال و گریانە. شەرمدەکەم لەوەی منداڵە چاو گەشەکانمان دووچاری گریان، ھەژاری، نەخوێندەواری و لانەوازی دەبن. نیوەی ئەو بڕە پارەیە بۆ چەک بەرھەمھێنان و بەکارھێنانی خەرج دەکرێ، بەشی خۆشگوزەرانی سەد ساڵی مرۆڤایەتی دەکات و ژینگەی زەمینە سەوزە جوانەکەمان لە وێرانکردن رزگار دەکات.


شایانی باسە لیژنەی بەرگریکردن لەبەرژەوەندییە گشتییەکان لە٢/٥/٢٠١٢دەستپێشخەری کرد لە خەڵاتکردنی ھونەرمەندی ناوبراو و ھێشتا رێکخراو سەندیکا و حزب و لایەن زانکۆ و پەیمانگەکان یەک لەدوای یەک خۆیان بۆ خەڵاتکردنی ھونەرمەندفاتمە محەمەد حوسین ئامادە دەکەن.

 

ماڵپه‌ڕی سه‌‌لام عه‌بدوڵا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک