په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\١٢\٢٠٠٩

       شاری شەهید .

کەژاڵ ابراهیم خدر

لە لووتکەی ئەم چیایانە خوێن دەچۆڕێ
لە بناری ئەم زامانە ئازار دەدوێ
ئەمە شاری خەم و فرمێسک و گریانە
ئەمە شاری ئەوین و بەهار و ژانە
 
 *  *  *  *
دەیان ساڵە لەپاڵ لووتکەی ئەم هەوارە
خوێنی سەدانم رژاوە
لە هەیوانی هەموو ماڵێکی ئەم شارە
گریانی ئەوین تۆراوە
 
 *  *  *  *
خوێنی منداڵانی ئێمە
شمشێری ڕەشی ئەژدیها
رژاندیە سەر خاکی سروشت
خەندەی پڕ نازی ئەم شارەی
بە کێردی نەفرینەوە کوشت
 
 *  *  *  *
دەبا هەنگاو ، لەناو جەرگەی
نێوەشەودا هەر باڵا بێ
با گۆرانی وێردی زمانمان
با سرودی قارەمانی
ببێتە ئاسۆی ملی نەدانمان
 
 *  *  *  *
با گشت رابین
با مارشی چاوەڕوانی
بانگی سەرکەوتن هەڵبدا
با رقی پیرۆزی گەلم
پاشماوەی ئازار و زام و
خەمی چەند ساڵە تووڕبدا
تا لە باوەشی شادیدا
هەموو دەستی شایی بگرین
بەیەکەوە دوا فرمێسکی
چاوی دایکی شەهید بسڕین.

 


Kazhal _3@hotmail.com