٢٦\١١\٢٠١٠
شازاده
چارلس بۆ ته‌باییکردنی
ژیانمان، له
نێوان
فهرهه‌نگهکان
دا.
نووسینی:
محه‌مه‌د
عه‌لی
ره‌فعه‌ت

وه‌رگێڕانی:
سه‌عید عارف باپیر
بیر‌و بۆچونه‌کانی
شازاده
چارلس
جێنشینی
تاجی بەریتانی، به‌تایبه‌ت
له
بواری ته‌لارسازی
و په‌یوه‌ندی
نێوان ئیسلام و ڕۆژئاوا دا، لهنیوهدهستی
خوێنه‌رانی
عه‌ره‌بی
دایه
به‌هۆی
وه‌رگێرانی
سه‌رله‌به‌ری
کتێبه‌که‌ی((
شازاده
چارلس ده‌دوێت))
له‌لایه‌ن
ده‌زگای
بڵاوکردنه‌وه‌ی
(ئه‌لساقی)
بهیرهوتیهوه
. (دێڤیدکادمان) و (سوهه‌یل
بهشروئی)
ئاماده‌کاری
بون و ناوه‌ندی
په‌خشی
توێژینه‌وه‌ی
که‌له‌پوری
له
زانکۆی میرلاندی ئهمریکابهچاپی
گه‌یاندووه
، (بهشروئی)
هه‌ڵساوه
به‌وه‌رگێڕانه
عه‌ره‌بیه‌که‌ی
به‌توانست
وکاری ووردو پێویستی خۆی ، به‌تایبه‌ت
ئه‌و
دهستباڵایه
به‌سه‌ر
ده‌قی
ئینگلیزی وته‌کانی
شازاده
چارلس دا ، به‌پێ
ی پسپۆڕانی بواره‌که
و هه‌ستی
خوێنه‌ره‌کانی
به‌رهه‌مه‌که‌ی(
بهشروئی)
به‌کارێکی
سه‌رکه‌وتوو
ده‌ژمێررێت
.
زۆر له‌دانیشتوانی
له‌نده‌ن
و زیاره‌تکارانی
پاراستنی ته‌لارو
بیناسازیه
سونه‌تیه‌کانی
ئه‌وی
له
چاوی شازده
چارلسی ده‌ناسن
، ئه‌مه‌ش
ڕاستیه‌کی
زۆری تێدایه
چونکه
شازاده
له
پێشه‌نگه‌کانی
کۆمه‌ڵی
فشارگهرانه
بۆ پاراستنی ته‌لارو
ملپێدانی ئه‌ندازه‌ی
ته‌لارسازیه
نوێکان بۆ مه‌رجه‌کانی
شایسته‌بونی
زیادکردنی جوانکاریه‌کانی
له‌نده‌ن
نه‌ک
شێواندن و شکاندنی جوانی یه‌کانی
، شازاده
چارلس له
سالێ 1989دا کتێبێکی به‌ناونیشانی
(( دیدگایه‌ک
بۆ بەریتانیا))ی ده‌رکرد
که
تێیدا دابی بنه‌ڕه‌تی
ته‌لارسازی
تیادا ڕه‌چاو
کرد بوو بۆ هه‌ر
کارێکی ئه‌ندازیاری
ئاپارتمانه
نوێ کان ، له
داب و
بنه‌ماکانی
:
ــ شوێن : پێویسه
نهخشهسازیهکه
ڕێزی شێوازی ئاوێته‌و
ئاڵۆزی شوینه‌که
بگرێت ، په‌زێرایی
لایه‌نی
مێژویی و زهویشوناسی
و هۆیه‌کانی
گواستنه‌وه‌و
دیمهنهسروشتی
یه‌کانی
بکات .
ــ جێبه‌جێ
کاران : پێویسته
نه‌خشه‌سازی
شارچی تۆڕی ڕێگاوبانی نێوان ساختمانی نیشته‌جێ
بون دا ڕه‌چاو
بکات .
ــ به‌ها
: نه‌خشه‌سازی
یه‌ک
که
ساختمانه‌کان
که
بنچینه‌ی
به‌هاداری
به
ماناکانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ژینگه‌یی
ڕه‌چاو
بکات .
ــ رێکخستن : په‌یڕه‌و
گۆشه
بینی یه‌ک
که
نماینده
بێت بۆ رێکخستنی پله
ی ساختمان و شه‌قام
و به‌شه
جیا جیاکانی له‌گه‌ل
په‌یوه‌ندیه‌کانی
ڕێژه
گشتی یه‌کانی
شوینهکهوه
.
ــ که‌ره‌سته
:نه‌خشه‌سازی
یه‌که
پێویسته
به‌که‌ره‌سته‌ی
دابین‌کراو بێت ، چونکه
ده‌زانین
که
وا که‌ره‌سه‌ی
ناوخۆیی ڕه‌سه‌ن
زیاتر گونجانێکی سروشتی ده‌به‌خشێت
له‌گه‌ڵ
دیمه‌نه
سروشتیه‌که‌ی
دا ، پێویسته
زۆر به‌ووریاییه‌وه
هه‌ڵبژاردنی
بۆ ئه‌نجام
بدرێ بۆ دابین کردنی متمانه‌یه‌ک
که
به‌رگه‌ی
هۆکاره‌کانی
کات و گۆڕانی ئاوهه‌وا
بگرێت .
ــ کۆمه‌ڵگا
: پێویسته
به‌زوویی
ئاسانکاری بکرێت بۆ هاوبه‌شی
کردنی کۆمه‌ڵگه
خۆماڵیه‌که‌ی
، بۆ ئه‌وه‌ی
پێگه‌یه‌کیان
بۆ بکرێته‌وه
تاکارلێکردنی فه‌رهه‌نگیانه‌ی
تیا بکه‌ن
بۆ به‌جێ
گه‌یاندنی
پێویستی و حه‌زو
ئاره‌زووه‌کانی
خه‌ڵکی
به
جۆرێک ببێته
مایه‌ی
ژیانه‌وه‌ی
شانازی شارپهروهریان
.
له‌سه‌رو
ئه‌مانه‌شه‌وه
له‌ساڵی
1992دا شازاده
چارلس په‌یمانگه‌ی
ئه‌ندازیاری
ته‌لارسازی
شازاده
وێلزی کرده‌وه
که
هه‌تاکو
ئیستا چالاکانه
بره‌وی
په‌یوه‌ندیه‌کانی
به‌رده‌وامه
له‌گه‌ڵ
بنیاتنه‌ره‌که‌ی
دا.
(دواتر دێته
سه‌ر
سه‌رنج
و بیر‌و بۆچونه‌کانی
شازاده
ده‌رباره‌ی
ئاینی ئیسلام و فه‌رهه‌نگی
شارستانی ڕۆژهه‌ڵات
و ئاره‌زوی
تری شازاده
له‌و
ڕووه
وه،
که
دیوێکی تری باسه
کانی نێوه
کتێبه‌که‌ی
شازاده‌یه
، ئه‌گه‌ر
که‌سێک
بیه‌وێت
به‌دوادا
چونی زیاتری بۆ بکات ...) ــ و . کوردی ــ
_________________________
تێبینی:
*
ڕۆژنامه‌ی
(دارالحیاە)
http://www.daralhayat.com/portalarticlendah/203336
بۆ پاڵپشتی نوسینێکم به‌ناونیشانی
( سلێمانی له‌به‌ر
نه‌فره‌تی
مێژوو دا) به‌شی
په‌یوه‌ست
به
بابهتهکهمم
له‌م
نوسینه‌دا
وه‌رگێڕاوه.
http://www.emrro.com/silemanileber.htm
24\11\2010
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|