٢٥\٥\٢٠١٩
چـیڕۆک بـۆ منداڵان:
شازادە و
مامۆستاکەی.

رەزا ساڵح
لە سەردەمێکی کۆنـدا، شایەکی بە تەمەن ھەبوو.
ئەم شایە تەنھا کچێکی لاوی ھەبـوو، کە زۆری خۆشـدەویسـت.
شـا مامۆسـتایـەکی زیـرەکی تـەرخـان کـرد، کـە وانـە و بـابـەتی
جـۆراوجـۆر و زانیـاری گـشتی فـێری کچـەکەی بکـات.
مامۆستاکەی بۆ مـاوەی سێ سـاڵ، رۆژی سـێ وانـەی بە شازادە دەوتـەوە.
گـەلی شـتی بە سوودی فـێرکـرد. بەڵام ھەموو جارێک لە کۆتایی دوا وانەدا،
مامۆستا بە ناڕەوایی و بە بـێ ھـۆ، چـەپـۆکـێکی بـە دەسـتـێکی
شـازادەدا دەکـێـشا..! شـازادە سـوور دەبـۆوە و زۆری پێ ناخـۆش بـوو.
چـونکە ھـیچ ھەڵـەیـەکی نەدەکـرد. چەنـد جارێک ویسـتی لـەم سـتەم و
نـاڕەواییەی کە مامۆسـتاکەی لـێیدەکات باوکی ئاگـادار بکاتەوە. بـەڵام
دانی بە خۆیـدا گرت. لە دڵی خۆیدا، وتی: با بمێنت بۆرۆژی خۆی و تۆڵەی
خۆمی لێدەکەمەوە.
شـا کـۆچی دوایی کـرد. دوای چەنـد رۆژێـک شـازادە شـوێـنی بـاوکـی
گـرتـەوە. تـاجـی شاھـانـەیـان لەسـەری کـرد وبـە فـەرمی بـوو بـە شـای
وڵاتـەکـەیـان.
شـازادە چەنـد رۆژێـک لە دوای وەرگـرتنی دەسـەڵاتی شـاھـانەی وڵاتـەکەی،
نـاردی بـە دوای مامۆستاکەیـدا کە ھـەر ئـێستا بێت و سـەردانی بکـات.
مامۆسـتاکەی ئامـادە بـوو.
مامۆستا (بە روویەکی خۆشەوە تەوقەی لەگەڵیدا کرد): پڕ بەدڵ جوانترین
پیرۆزباییتان لێـدەکـەم. ھــیوای سەرکـەوتـن و تەمـەنـدرێـژی و
بـەخـتـەوەریتـان بـۆ دەخـوازم. ئـەم چەپـکە گوڵـەش کـە وەکـوو خـۆت
جـوانـە، پێـشکـەشـتانی دەکـەم.
شا (شازادە): سوپـاس مامـۆســتا. بـەڵام دەزانیـت بـۆ بـانـگـم کـردووی؟
مامۆسـتا (بە زەردەخـەنەیـەکەوە): بـەڵـێ دەزانـم. دەزانـم
لـێـمدەپـرسیت بـۆ بـە نـاڕەوا ھەمـوو رۆژێـک، ئـەو سـتەمـەم لـێـت
دەکـرد و ئـەو چەپـۆکـانـەم بـە دەسـتا دەکـێشـا؟
شـا: بەڵی بۆ ئـەم مەبەستە بانگـم کـردووی. ئێسـتا وەڵامـم بـدەرەوە
بـۆ ئەو ستەمەت لێـدەکـردم. ھــیچ ھـەڵـەیـەکـم ھەبـوو..ھـیچ شـتـێکی
نـاشـێـرینت لـە مـن دەبـیـنێ؟
مامۆستا: شای لاومان، من دەمـزانی کە باوکت بمرێت، تۆ دەبیتبـە شـای
وڵاتـەکەمان. تـۆ ئـێستا شایت و لـە لووتـکەی دەسەڵات دایـت. ھـەموو
کـاروبارێـکی وڵاتـەکـەمان بە فەرمانی تـۆ بەڕێـوە دەچـن. چیت بـوێ
دەیکەیـت وڕێگـرت نییە. ئەگەر ھاتـو خۆت یا وەزیرەکانت یا کاربەدەستە
باڵاکانت، بەبێ ھـۆ و بە ناڕەوا ستەم لە ھـەر ھاوڵاتییەکمان بکـەن. تـۆ
چـۆن ناڕەواییەکەی منت پێ ناخـۆش بوو، لە دڵت گـرتـووە. کەسانی تـریش
وەکوو تۆ ستەم و ناڕەواییـان پێ ناخـۆشدەبێـت. دەتـوانیت بە ھـەوەسی
خـۆت سـزای خەڵکی بـدەیت. بەڵام رەنگە خەڵکی بترسن و نەوێـرن گـلەیی
بکەن وسکـاڵا لەسەرت تۆماربکـەن. جا مەبەستی من لەو ستەم و ناڕەواییەی
لێـم دەکـردیت ئەمەیە:کە ھەست بەوە بکەیت کە سـتەم و ناڕەواییزۆر
ناخـۆشن. من تـۆم بەقـەی چاوەکـانم خۆشدەوێ.تـۆ زیـرەک و رێـزداریت،
ھـیچ ھـەڵـەیەک و ھـیچ شتـێکی ناشـیرینت نەکـردووە.تەنـیا مەبـەستم
ئەوەبـوو، کە بـزانیت ستەمکـردن و نـاڕەوایی زۆر نـاخـۆشن. گـەر
دەتەوێـت سـزاشم بدەیـتلە بەردەستـدام.. چەنـد چەپـۆکم لێـداویت، دوو
ھـێندە چەپـۆکم لـێـبدە.
شا کە گوێی لە قسەکانی مامۆستاکەی بوو، کە مەبەستی چەپۆکەکانی بۆ روون
کردەوە. ھەستایە پێوە و دەستەکـانی مامۆستاکەی ماچ کرد. سێ جاریش لەسەر
یەکتری، سەری رێـز و نـوازشی بـۆ مامـۆسـتـاکەی نـەوانـد و زۆر بـە
گـەرمیـش سوپـاسی کـرد.
شـا:مامـۆسـتای دانـا و زانـا و دڵسـۆزم، سـوێنـد و بەڵـێـن بێـت. کـە
بەبـێ جیـاوازی و بـە چاوێکی یەکسانی و رێـزەوە، سەیری ھـاوڵاتییەکـانم
بکەم. دەبمە شـایەکی دڵسۆز و دادپـەروەر و رەوانـاس. دەبمـە
خـزمەتـکارێکی گەلـەکەم، ھەمـوو ژیـانـم بـۆ خـۆشی و بەخـتـەوەرییـان
تـەرخـان دەکـەم. بـە رۆژ و بـە شـەو بەسەریـان دەکـەمـەوە. دەرگـای
کۆشکەکەشـم، بـۆ ھەمـوو ھـاوڵاتیـیەکی وڵاتـەکـەم دەخـەمە سەرپـشت..
زیـاتـریش لـە ھەموو کەسێ رێـز لە یاساکانی وڵاتەکەم دەگـرم.
بـڕیـاربێت ئەم بەڵـێنانەشم نـەک ھـەر قـسـەی رووت بن، بەڵکـو
بـەکـردار دەیـانسـەلـمێـنـم.
شـا، مامۆسـتاکەشی کـرد بـە وەزیـری رۆشـنـبـیری و بـە راوێـژکـاری
خـۆی.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|