٢٨\١٠\٢٠٢٠
شازدەی تشرینی یەکەم.

محەمەد ئەحمەد
دایکم
دەڵێت ئەوکات ئاوارە بووین و شار بەدەر کراین، تۆ تەمەنت تەنها ١ ساڵ
بوو، بە باوەشی باپیرتەوە بویت هێشتا نەت دەتوانی بەسەر پێکانی خۆت
بڕۆیت، لەو رێگایە مەدفەعێکانی بەعس زیڕەی بۆ هێنابووی، لەگەل هاویشتنی
هەر گولە مەتفەعێک کوڵپەی کریان دایدەگرتی، ئەمە لە بەهاری ساڵی ١٩٩١
بوو کە ئەوکات بەغیرەتەکانی نەتەوەکەم بۆ لەناوبردنی ئەو هەموو زوڵم و
کومەڵکوژییەی دەرهەق بەوان دەکرا، راپەرینی سەرتاسەرییان راگەیاند لە
باشووری کوردستان.
من نامه‌وێت برۆمه سه‌ر باسی راپه‌ڕین، چونكه مه‌به‌ستی من ئه‌وه
نییه.
له
١٦\١٠\٢٠١٧دا، حیزبه كوردێكان جارێكی دیكه ده‌ستی جاشایه‌تییان
پێش خست و به‌بێ جیاوازی شاری خورماتوو و ناوچه‌دابڕێنراوه‌كانیان
چۆڵكرد به خۆیان و هێزه‌كانیانه‌وه، به راده‌یه‌ك ده‌بابه له
ئۆتۆمبێڵی ئاسایی خێراتر خۆی ده‌رباز كردبوو، ده‌رئه‌نجام ئه‌و هه‌موو
كاولكردنی سه‌ر و ماڵ و خانوو و دوكانی هاوڵاتییانی لێ بویه‌وه كه به
ده‌یان ساڵی دیكه ساڕ‌ێژ نابێته‌وه.
پرسیاری خه‌ڵكی خورماتوو ئه‌وه‌یه له حیزبه‌كان، كه ئه‌وان به
ئیتیفاق ئه‌م ناوچانه‌یان چۆڵكرد، بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره وه‌كو شاره به‌جێهێنراوه‌كانی
دیكه نه‌بوو، جگه‌له‌وان كه‌سی دیكه ماڵ و موڵكی نه‌ته‌قێنرایه‌وه و
نه‌سوتێنرا.
ئاخۆ ده‌بێت كه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه له كاڵ فامی خۆی به‌خه‌به‌ری بێت و
بڕیاری كۆتایی بدات كه پشتیوانی كردن له‌م حیزبانه تاوانه و ده‌بیته
هاوبەش له هه‌ركارێكی ناڕه‌وا دەیکەن و بەپرسیارن لێی لە دونیا و
قیامه‌ت.
بۆیه چیتر تۆڵه‌ی خۆتان بكه‌نه‌وه و بایكوتی ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان
بكه‌ن تا وایان لێبێت لاواز بن و توانای ئه‌نجامدانی خیانه‌تی دیكه‌یان
نه‌مێنێت، چونكه تاكو خه‌ڵك برده‌وام بێت له پشتیوانی كردنی ئه‌م
حیزبانه، نه‌وه له‌دوای نه‌وه ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌بینین.
لەکۆتاییدا دەڵێم خوا خێری ئەو هێزە بنوسێت کە ژمارەیان چەند کەسێک
دەبوون و خیانەتی سەربازییان لێ‌کرا، بوونە هۆی دواخستنی پێشڕەوی هێزی
بەرامبەر تاکو بەشێکی زۆر لە خێزانەکان دەربازیان بوو ئەگینا قەتڵ و
عامێکی زۆر گەورە ئەنجام دەدرا ئەو رۆژە.
ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
|