٢٢\١٢\٢٠١٤
شەهید
لە تابلۆدا.

فه‌رهاد مازێ
١
دار بەڕوویەک لە گەڵاکانی خوێن دەتکا
پیرەژنێک لە ژێریا بە کوڵ دەگریا
گوتم هۆ داپیرە بۆ لە گەڵای ئەم داربەڕووە
خوێن دەتکێ و ئەتۆش دەگری
گوتی رۆڵە پار وەک ئەمڕۆ
لێرووکانە کوڕەکەمیان دا بەر گوللە.
٢
لە ناو سەری خۆم غارەدەم
به بینایی چاوم ده‌ڕۆم
سه‌ره باڵداره‌کان دێنه ناو چاوم
رۆینم ده‌شکێن؛
-
ته‌رمێک سه‌رداری گه‌وره شێواوه‌کانه
بازنه ده‌رزیدا
هه‌ناسه‌ی دیوارێکی شه‌هید
له ناخمایه.
٣
چاوێک زه‌رفێکی کرده‌وه
رۆناهییە‌ک له دایک بوو
هێڵانه‌یه‌ک له بێچووه‌کانی یاخی بوو
ئاو و ئاو چوو
هه‌نگاوێک که‌وت
فانۆسێک مرد
کێ ده‌توانێ رووناکایی ببه‌خشێته چرایه‌کی به بێ نه‌وت
له شه‌هید به‌ولاوه زیاتر.
١٩٩٢
- تورکیا
ماڵپه‌ڕی فه‌رهاد
مازێ
|