١٥\٣\٢٠١٠
شهکرشکێنهکهی
ده‌ستی حه‌یده‌ر فه‌یلی ،بڕبڕه‌ی پشتمی وردوخاشکرد!.

عه‌باس رۆسته‌م
حهیــــــــدهر فه‌یلی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی شیوعی کوردستان
له وتارێکیدا لهماڵــــــــــــپهڕی ( الناس ) له مام جه‌لال و جه‌لالیه‌کان
جهلالیتر که‌وتۆته به‌رگریکردن له به‌رێز مام جه‌لال ، وه‌ک بڵێی
مێژوو خۆی دووباره ئه‌کاته‌وه کاتێک ( لا خه‌به‌ر ) ئێمه‌ی شیوعی به
فیتی سه‌رکرده‌کانی ئه‌وسای حزب به‌رگریمان له ستالین و شاوسیسکۆ
و ئه‌نوه‌ر خۆجاو ...... ئه‌کردو به مهلائکهت و فریادره‌سی
چه‌وساوان و گه‌لانی ژێرده‌سته ناومان ئه‌بردن و کاره دژه مرۆڤایهتیهکانیانمان
نه ده‌هاته به‌ر چاو .
لێره‌دا من مه‌به‌ستم به‌راورد نیه له نێوان به‌رێز مام جه‌لال و ئه‌و
که‌سانه‌دا به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستم به‌راوردکردنی به‌رگریه‌که‌ی
حه‌یده‌ر فه‌یلیه له به‌رێزی به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وساو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست
زیاده‌ڕه‌وی تێدائهکات وبـــــــــوه بــــــــه ( ملکی ڕکپر من
الملک ) .
حه‌یده‌ر فه‌یلی له وتاره‌که‌یدا ئه‌ڵێت ، سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی
داهاتی وڵات و دامه‌زراندنی لایه‌نگرانی خۆی بۆ به‌هێزکردنی حزبه‌که‌ی
به‌کارنه‌هێناوه ، کۆی نهسریهکهشی بۆ ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
و بۆ که‌مده‌رامه‌ته عه‌ره‌به‌کان سه‌رف ئه‌کات و به‌شی که‌مده‌رامه‌ته
کورده‌کانی لێنادات .
حه‌یده‌ر فه‌یلی ، به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک کوردێکی دڵپاک و
عێراقیه‌کی ڕۆشنبیرئهناسێنێت و ئه‌ڵێت که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌رێزی
کوردێکی ڕه‌سه‌نه ، به به‌رده‌وامی پشتیوانی له کێشه‌ی عهرهبهکانکردوهو
برواشی وایه که تاکه رێگا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لی کورد له
عیراقێکی فیدرالی یهکگرتودایه و خه‌مخۆری هه‌موو کێشه چاره‌نوسسازه‌کانی
عهرهبهکانهو دمشق شاریه‌تی و به‌یروتیش کتێبخانه‌که‌ی و قاهرهش مهزارگایهتی،
عبالناێریش هاورێ و جواهریش دۆستی و یاسر عه‌ره‌فاتیش خۆشه‌ویست و جۆرج
حه‌به‌شیش له هاورێکانی بو و ڕاستگۆیانه‌ش فه‌رموی که واژۆی تاکه
بریارێکی نه‌کردوه بۆ له سێداره‌دانی هیچ تاوانبارێک.
من لێره‌دا ناڵێم ئه‌مه‌ی حه‌یده‌ر فه‌یلی ئه‌یڵێت له چه بناوانێکهوه
سهرچاوهیانگرتوهو ئه‌وه ئه‌هێڵمه‌وه بۆ خوێنه‌ره به‌رێزه‌کان و
کوردیش ئه‌ڵێن بۆ عارفان ئه‌لفێک به‌سه‌و ته‌نها ئه‌وه ئه‌ڵێم که له
چهلهحانهکانی رۆژانی پێش هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق خودی
ئه‌وانه‌ی که په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌که‌ی مام جه‌لال بون و به‌شێکی
سه‌ره‌کی بون له شۆڕشه نوێکه‌ی ، به به‌ڵگه‌و دۆکیومێنته‌وه ته‌واوی
ئه‌و ماستاوه‌ی کاک حه‌یده‌ریان ڕژانده سه‌ر زه‌وی و مایه پوچیانکرد
، چونکه هه‌ر به پێی ئه‌و به‌ڵگانه به‌شی هه‌ره زۆری داهاتی
کوردستان له خزمه‌ت به‌هێزکردنی حزبه‌که‌ی سهرۆکدایهو زوربه‌ی هه‌ره‌زۆری
سه‌رانی ده‌سته‌ڵات له‌و حزبه‌و له سه‌رۆکایه‌تی له خزم و موریدو که‌سه
نزیکه‌کانی سه‌رۆک مام جه‌لالن ، شکیشی تێدا نیه که ئه‌وان له کاک
حه‌یده‌ر باشتر به نهێنیه‌کانی یه‌کدی ئه‌زانن ، عه‌ره‌بیش ئه‌ڵین (
ڕهل مکە ڕدری بشعابها ) به واتا دانیشتوانی شاری مه‌ککه شاره‌زاترن
له دۆڵ و شیوه‌کانی شاره‌که‌یان . خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و
به‌ڵگانه‌ی گۆڤاری لڤین ئه‌وا کار له‌کار ئه‌ترازێ و کاکه حه‌یده‌ر به
ته‌واوی مایه پوچ ئه‌بێت .
من به‌شبه‌حاڵی خۆم چه‌ند ساڵێکه ، وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک و دوای
نائومێدیم له رودانی هه‌رچ گۆڕانێک له پێکهاته‌ی سه‌رکرادیه‌تی حزب و
هه‌ڵویستیان له ئاستی روداوهکانداو په‌یوه‌ندیان به هه‌ردوو زلحزبهوه
و دابڕاویان له چینه چه‌وساوه‌کانی کوردستان و هه‌ڵپه‌یان به دوی ده‌ستکه‌وته
تایبه‌تیه‌کانی خۆیان ، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئه‌و( به‌ناو ) حزبه
شیوعیه‌ی کوردستان نه‌ماوه‌و لاکهنار که‌وتوم ، به‌ڵام وا ئه‌م شه‌کر
شکێنه‌ی ده‌ستی کاکه حه‌یده‌ر منی گه‌یانده ئه‌و خاڵه‌ی به ته‌واوی
شه‌رمه‌زاریه‌وه سه‌یری ڕابوردوی خۆم بکه‌م و چاو به‌ره‌وژێر بم له
ئاستی دایک و خوشک براو هاوسه‌رو کچ و کوڕه‌کانم که به هۆی هه‌ڵوێسته‌کانی
منه‌وه له زیاتر له نیو سه‌ده ( که له ناوه‌رۆکی خۆمدا شانازی به‌و
ڕابوردوه‌وه ئه‌که‌م ) دووچاری ئازار‌و ناره‌حه‌تی و تهنگوچهڵهمهم
کردون و هه‌مو ئه‌و باجه‌ش که‌ئێمه وه‌ک بنه‌ماڵه وهه‌زاره‌ها بنه‌ماڵه‌ی
دیکه پێشکه‌ش به‌و ڕێڕه‌وه پیرۆزهمانکرد وا به داخێکی زۆره‌وه
بونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی که‌سانێکی وه‌ک ئه‌م سه‌رکرده لێنههاتوانه
جێگه‌ی فه‌هدو حازم و ێارم و جه‌مال حه‌یده‌ری و سه‌لام عادل و شه‌هیده
سه‌ربه‌رزه‌کانی حزب بگرنه‌وه‌و رۆژانێک دابێت سکرتێره خانه‌نشینکراوه‌کانی
حزب ببنه ڕاوێژکاری سه‌رانی ئه‌و حزبانه‌ی که زیاتر له هه‌شتا ساڵه
وه‌ک دوژمنێکی چینایه‌تی و نوێنه‌ری چینی بۆرژواو ده‌ره‌به‌گ و کۆنه‌په‌رستی
عه‌شایه‌ری و بنه‌ماڵه‌ی به ئێمه‌یان ناساندوه‌و و ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسی ئه‌و حزبه‌ش ببێته وته‌بێژی حکومه‌تێک که دارده‌ستی ئه‌و
چینانهیهو تا ئه‌م چرکه‌یه‌ش له‌دوو ئیداره‌یی و دوو هێزی چهکداریو
دوو سازمانی ئه‌منیه‌تی ودوو کۆمپانیای زه‌به‌لاح رزگاری نه‌بوه‌و به
شاهێدی هه‌موو لاێیهک گه‌نده‌ڵی هه‌موو جومگه‌کانی گرتۆته‌وه .
13/3/2010
|