٢٦\٦\٢٠٢١
چیڕۆک بۆ منـداڵان:
شـێلـمێکی زەبەلاح.

رەزا ساڵح
پیاوێکی
پـیر شـێـلمێکی چانـد. شـێـلمەکە سەوزبـوو. گـەورە و گەورە و گەورەتـر
بـوو. کاتی ئەوە هـات کە هەڵـبکـێشرێت. پیاوە پیـرەکە لاسکە بەرزەکانی
شـێلمەکەی گـرت و رایکـێـشان و راکـێـشان، بەڵام نەیتـوانی شـێـلـمەکە
لە رەگـەوە هەڵـبکـێـشـێـت.
پیـاوە پیرەکە بانگی پیرەژنەکەی کـرد. پیـرەژنەکە هـات و پشتی پیـاوە
پیرەکەی گـرت. پیـاوە پیرەکە لاسکەکـانی شێلمەکەی گـرت. رایانکـێشا و
رایانکـێشا.. بەڵام نەیانتوانی شـێـلمەکە هەڵـبکـێـشـن.
پیـرەژنـەکە بانـگی کچـەزاکەی کـرد. کچـەزاکەی هـات و پـشـتی
پیـرەژنـەکەی گـرت. پـیرەژنەكە پـشـتی پیـاوە پیـرەکەی گـرت. پیـاوە
پیـرە لاسکەکـانی شـێـلمەکەی گـرت. رایانکـێـشا و رایانکـێـشا.. بەڵام
نەیـانتـوانی شـێـلمەکە هەڵــبکـێـشـن.
کچـەزاکە بانگی سەگـەکەی کـرد. سەگـەکە هـات و پشتی کچـەزاکەی گـرت.
کچەزاکە پـشـتی پیـرەژنـەکـەی گـرت. پیـرەژنـەکە پشـتی پیـاوە
پـیرەکـەی گـرت. پیـاوە پیـرەکە لاسکەکانی شێلمەکەی گـرت. رایانکـێـشا
و رایانکـێشا.. بەڵام نەیانتوانی هەڵـێبکـێشن.
سەگەکە بانگی پشیلەکەی کـرد. پشیلەکە هـات و کـلکی سەگـەکەی گـرت.
سەگـەکەش پشتی کچەزاکەی گـرت. کچەزاکـەش پشتی پیرەژنەکەی گـرت.
پیرەژنەش پشتی پیاوە پیرەکەی گرت. پیاوە پیرەکەش لاسکەکانی شێلمەکەی
گـرت. بە ئەوپەڕی هـێزیانەوە، رایانکـێـشا و رایانکـێـشا.. بەڵام
شـێـلمەکـەیـان بۆ هەڵـنەکـێـشـرا.
پشیلەکە بانگی مشکەکەی کـرد. مشکەکە هـات و کـلکی پشـیلەکەی گرت.
پشیلەکەش کـلکی سـەگـەکەی گـرت. سـەگـەکـەش پشـتی کـچەزاکـەی گـرت.
کچـەزاکـەش پشـتی پیـرەژنـەکـەی گـرت. پيـرەژنـەکـەش پشـتی پیـاوە
پیـرەکـەی گـرت. پیـاوە پیـرەکـەش لاسکەکانی شـێـلمەکـەی گـرت.
رایانکـێـشا و رایانکـێـشا.. شـێـلـمە زەبـەلاحـەکەیـان لە رەگـەوە
هـەڵـکـێـشا.
ئێـوارەی ئـەو رۆژە شـێـلـمە گـەورەکـەیـان کـوڵانـد و پـێـکەوە
خـواردیـان.
______________________________________________________
•
چیڕۆکـێکی فـۆلکـلـۆری رووسـیـیە. لە ئیـنگـلـیزییەوە وەرمگـێڕاوە بۆ
کوردی.
• ئەم
چیڕۆکە بۆ منـداڵانی باخچـەی منـداڵان گـونجـاوە. منـداڵانی (٤ - ٦)
ساڵان.
• ئەو
پەنـدەی لەم چیڕۆکە دایە "هـێـز لە یەکـێتی دایـە" پێـویستە رۆڵی
کەسانی بچـووکـێـش بـۆ ئەنجـامـدانی کـاری گـەورە، بـە هـەنـد بـزانـرێ
و لەبەرچـاوبگـیرێ. بە هـاوکاری و بە هەماهەنگـی و بە یەکهـێزیـش،
گەورەتـریـن کار ئەنجام دەدرێـت.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|