په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٣\٢٠١٣

شەڵتەر نییە، زیندانە...چاکسازیی بکە!
 


کاتێ کچان و ژنانی قوربانی دەست پیاوسالاریی ھەڵھاتن لە دەست کوشتن و پەیوەندیی کەرامەتشکێن، ھەڵدەبژێرن و روو لە سەنتەرەکانی داڵدەدان دەکەن، ئەبێ سەرەتا دوور لە ھەر رەفتارێکی بیروکراسیی، باوشیان بۆ بکرێتەوە و بارودۆخی مرۆییان بۆ مسۆگەر بکرێ، وەک شوێنی نیشتەجێبوون (لانی کەم ژوورێک)، دارایی و پاشان خوێندن، فێرکردنی پیشە، ھاوڕێیاتی، و بەرنامەڕێژیی رۆژانە بۆ چێژوەرگرتن لە ژیان (پیاسەکردن، وەرزش، گەشتکردن، سینەما، شانۆ، ئاھەنگگێڕان)... ھتد.


ھەر سەنتەرێکی داڵدەدان بەو شێوەیە کە خانم (...) وەسفی دەکا، دەبێ دابخرێ، چونکە سەرەتاییترین مافی مرۆڤیان دابین نەکردووە.

لێژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان:
سیروان نەوروز ٠٧٧٠١٣٦٨٧٦١، سەلام نەجیبە ٠٧٧٠٠٥٩٥٥٨٣، ئەیاد عەلی ٠٧٧٠٢٢١٥٣٧٤، سەربەست برزو ٠٧٥٠٧٦٩٠٥٢٣، د.رابعە عەباس٠٧٧١١٣٢٩٧٢١.

لە ھەر کوێ ستەمکار، ھاوار و داخوازیی خەڵک ھەبێ ئێمەش لەوێین!

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک