شەپۆلی هەناسەی ئەشق .
بورهان هەژار
پێشکەشە بە تۆ گوڵم کە دەنگت سۆزی راکێشام ئاڵوودەت بم لە ئەڤینتا بتوێمەوە.. بە رووناکی خزایتە ژووری تاریکم وەک چراخان گەشاییتەوە بە جوانییەکەت گوڵێکت خستە دەستمەوە گەر دوور بیت لێم درەختی سیس و ژاکاوم لە هەناوما چرۆ دەکەی تریفەی مانگ دەلاوێنی بە ئاشناییت گەلێ شەیدام تیشکی نیگای هەردوو چاوم هەر چاوەڕێم بەو حەزە شێتەم ئاشناکەی کە لە مێژە خەوون هەراسانی کردووم .. بە سۆزێکی دەروێشانە سەرم بنێمە سەر سنگی * * رامبهێنە بە رامووسان بە ساتەکانی ناوەخت و هێوڕ هێوڕ بچمە قووڵایی گیانتەوە پەنجەکانم بە ئەسپایی هەڵگڵۆفێ لەشولاری نەرمونیان .. هێدی هێدی شەختە باران بمشواتەوە حەزی شێتم تراویلکەی لێوە دەتکێ بگات بەدیداری ژووان هەموو تاسەت دەخواتەوە ئەی ئەڤینی کامەرانی لەو رۆژەوەی سۆزم ئاشنای دەنگت بووە خۆم لەتۆدا دەبینمەوە.. * * ئەو دەمانەی کە لە دەرگای گیانم دەدەی پەنجەرەکان سانا سانا بۆ تیشکی جوانی ئەڤینیت لە هەناوما .. دەکرێنەوە مۆمی ئارامیم دەسووتێ تا ئەو ساتەی لە ونبوونی خۆم دەگەڕێم تامی ماچی گەرمی تۆیە دەمبات بەرەو خەوێکی قووڵ کەفوکوڵی حەزی شێتم لەم غوربەتا بشنێتەوە.. بیرت نەچێ ئەی خانمەکەی تەلاری شۆخ بمسپێرە بە یادگاریی بەخەندەی گەش بەشەوانێ کڵپەی دڵم دامرکێنێ لێوانی تۆ تیشکی نیگام بلەرزێنێ گومان خوورپەم بخاتەگۆ گرفتارییم بهەژێنێ دامەنی لەش.. چبکەم بەجارێ ئاڵوودەم بۆ نازی چاوی جوانی تۆ ئە ی میحرابی ئەڤینی پاک بمدەرە دەست خەمەکانی شەپۆلی هەناسەی ئەشق و(با)ی رووناکی چیبکەم گوڵم لەوساتەوەی بۆنی هەناسەی شیرینت ئاوێزانی ئەڤینم بوو ئاسمان تەژیی بوو لە کۆتر هێلانەیان خستە دڵم ژنە شۆخی میهرەبان تاک... 10/8/2007
|