٧\٣\٢٠١١
شه‌پۆڵی شه‌قام.

ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر
شه‌پۆڵی شه‌قامه‌کان تادێت به‌گوڕتڕ و
به‌خوڕتر ده‌بن هاواری ناڕه‌زایی و داواکاری گۆڕانکاریی گه‌یشته
ئاسمان.
حه‌ماسه‌تی شه‌قام بن عه‌لی ڕاونا موباره‌کی پێچایه‌وه‌و فڕیی دایه
زبڵدانی مێژووه، قه‌زافی شپرزه کردووه، سه‌رۆکی یه‌مه‌نی توشی
ماخۆلان کردووه.
شه‌پۆلی شه‌قامی کوردی له سه‌رای ئازادی بووه‌ته تاڤگه‌یه‌کی باڵا به‌رز
به‌رزتر له په‌رله‌مان و له‌حیزبو کۆشکه فیرعه‌ونی یه‌کانی . ئه‌مڕۆ
شه‌قام سه‌نگی مه‌حه‌که ئه‌وه‌تا پارتی و یه‌کێتی له په‌رله‌مان زۆری
نه ن‌و له شه‌قام بازاڕ‌و کوچه و کۆڵانه‌کان که مینه‌ن. ئامان سه‌دان
ئامان ئه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی بێ ویژدان ،گه‌ر تاڤگه‌ی سه‌رای ئازادی به‌ر
به‌ست و سه‌ده‌کانی شکاند هه‌موو ڕێگاکانتان لێده گرێت ته‌وژمی له‌ده‌لالی
زاخۆوه گه‌نده‌ڵی ڕاده‌ماڵێت، ته‌نها به‌رده‌بازێک نامێنێت لێوه‌ی بپه
ڕێنه وه بۆ ده‌ربازبون ، شه‌پۆلی شه‌قامه‌کان هه موو ڕێگا کان ئه‌ته‌نێته‌وه
ڕیگای بانقه‌کان و ڕیگای فڕۆکه‌خانه‌کان.
بن عه‌لی له ته‌وژمی شه‌قام تێگه‌شت موباره‌ک به‌مایه‌ی خۆیه‌وه هه‌ستا،
قه‌زافی وا غه‌رق ده‌بێت، ئێوه شانستان ماوه تا شه‌پۆلی شه‌قام
دۆلاره حه‌رامو کورسیه ته‌زویره‌کانتانی ڕانه ماڵیوه فریاکه‌ون سه‌ر
سه‌لامه‌ت بێت کورسی تاسه‌ر نیه، ماسیه ورده ڕۆح سوکه کانی شه‌پۆلی
شه‌قامی کوردی به یه‌ک ده‌نگ هاوارده‌که‌ن چیترحوته گه‌وره‌کان
نابێت بمان خۆن فاڵچیه‌کانی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه موو فێڵه‌کانی
ئاشکرا بوو. ئامان سه‌د ئامان پێشینان وتویانه ئاو ئاسن کونه ده‌کا.
ماڵپه‌ڕی ئاکۆ محه‌مه‌د
سابیر
|