١٤\١٠\٢٠١٥
شەقیکی تر
تاقیکردنەوەیەکی تر ئەزموونێکی تر!
- کورتە سەرنجێک لەسەر بریاری پارتی بو لابردنی سەرۆکی پەرلەمان -

موزەفەر عەبدوڵا
جگە لە ئیمە کۆمۆنیستەکان، زۆری تر لە نوسەران و رۆشنبیران و
،هەلسوراوانی تری چەپی ئازادیخوازو یەکسانیخواز، لە سالی ١٩٩١ وە هەبون
کە دەمان وت ئەمانە، پارتی و یەکیتی و ئیسلامی یەکان ،حزبی سیاسی
کۆمەلگای هاوچەرخ نین و ناتوانن سەرەتاییترین پابەندیان هەبی بەو
پرانسیپانەوە ،کە ئەنجامی ئالوگورە ریشەیی یە هاوجەرخەکانی، لانی کەم
سەدەی بیستن ،و ئەمانە میلیشایی قەومی و عەشیرەتین، هەمو فکرو کارو
کەلتوری سیاسی یان ،خۆسەپاندنە بەسەر کۆمەلگای کوردستاندا ، کەسانو
دەستەگەلیک دەیان ووت ،ئیوە دوژمنی ئەم تاقی کردنەوەیەن ،و تومەت دەدەن
پاڵ حزبەکانی جولانەوەی کوردایەتی تەنانەت دەیانوت دوژمنی خەلکی
کوردستانن ، لە کاتیکدا ئیمە تاکە لایەنین لەگەل خواستو
داوابەرهەقەکانی خەلکی کوردستانین هەتا دەگاتە رادەی جیابونەوەو
پیکهینانی دەولەتیکی سەربەخۆ بویان و لەم پیناوەدا لیمان تیرۆرکراو
کوژارو سەرکوتکراین و قەدەغە کراین.
پاشان کە لە دوای ئایاری ١٩٩٢ ئەما حزبانە هەلبژاردنیان کرد و وتیان
ئیتر دەسەلاتو حکومەتەکە شەرعی یەو ئاکامی هەلبژاردنی پەرلەمانە،
ئەمجارە باشتر ئەو کەسو و دەستانە، بە تایبەتی لە رۆشنبیرانی وردە
بورژوا ناسیونالیستەکان، جینویان بە ئیمە دەدایەوەو، دەیان وت ئەوە نی
یە هەلبژاردنی پەرلەمان و حکومەتی هەلبژیردراوە...!. ئیمە هەر وتمان
ئەمە سینایویە ،شانۆگەری یە، و تاقمی قەومی و عەشیرەتی دەورانی سیستەمی
خویناوی نویی جیهانی بوشو تاتشرو بلیرو...هتد کە دونیایان بە تەواوی
بەرەو راسترەوی بردوەو ،رۆژ بە رۆژ مرۆڤەکان لەسەر بنەمای قەوم و خیل و
و دین و تایەفە دەکەن بە دوژمنی یەکتر،هەرگیز ناتوانن هەلبژارن و
پەرلەمانی واقعی - سەرەرای رەخنەو ناکۆکیمان لییان - بنیاد بنین و ریزی
لی بگرن.
ئیستا دوای زیاتر لە بیست سال هەر خۆیان جاریکی تر شەقیکیان لەو
پەرلەمانو حکومەتە بەناو هەلبژیردراوە هەلدایەوە. جا ئیتر هەرکەسیک
ئەگەر جاوی راستی یەکان ببینی و خۆی لی لانەداو کەمترین هۆشیاری سیاسی
ئازادیخوازانەی هەبی ئیستا دەبی بوی دەرکەوی کە هەرگیز دەستەوتاقمی
خیلەکی و میلیشایی ،وەک ئەمانە، ناتوانی لەسەر بنەمای دەستورو یاساو
بریارو هەلبژاردنی پەرلەمان و دەستاودەستپیکردنی حکومەت کۆمەلگا ببەن
بەریوە .لە راستیدا پەرلەمانو حکومەتی هەلبژیردراوی، پشت بەستو بە
دەستورو یاساو بریاری هاوجەرخ، پیویستی بە حزبگەلیکە کە لەسەر بنەمای
کۆمەلی پرانسیپی کۆمەلگای هاوجەرخ دامەزرابی و دور بی لە پرنسیپی قەومی
و خیلەکی و ئیسلامی ...هتد .لە راستیدا پەرلەمانو حکومەتی هەلبژیردراو
ئامرازی سەردەمانیک بوون بو جینی بورژوای لیبرالو سۆسیالدیموکرات کە
سەردەمی بەسەر چو و جولانەوەی کوردایەتی - ناسیونالیزم - چانسی ئەوەی
نەبو بەهرەمەند بی لەو خەسلەتانە، جونکە هەم لە بناغەدا لەهەلومەرجیکی
تەواو گۆراوی دونیادا جاوی هەلهینا ،هەم لە هەلومەرجیکی ئەوپەری
راسترەوی و پاشەوپاشگەرانەوەی ئەم جینەو جولانەوەکانی بالای کردو بە
دەسەلات گەییشت.
هەلبەت جەماوەریکی فراوان لە دوای شەری ناوخۆیان بە ئاگا هاتنەوەو تا
رادەیەک بویان وەدەرکەوت کە ئەمانە ئەهلی ئەوە نین ریز لە هەلبژاردنو
دەستاودەستپیکردنی دەسەلات بگرن، بەلام جاریکی تر تاقمیکی تر لە سەرانی
هەمان جولانەوە و بگرە راسترەو تر بەناوی گۆرانەوە لەگەل کۆمەلی لە
رۆشنبیرو نوسەری موجەخۆر، کە خەریکی جوینەوەی تیوری یەکانی نوسەرەکانی
نیو لیبرالیزم وپۆست مۆدرینیزم بون ،بە بانگشەکانیان بەناوی گۆرانو
گۆرانکاری و گۆرانخوازی یەوە ئەمجارەش بەشیکی گەورەیان لە جەماوەر
تەفرەدایەوەو ،نارەزایەتی یەکانی جەندین سالی رابردویان لەم دەسەلاتە
،لە ناوەرۆکەکە بەرهەقو شۆرشگیرانەکەی خاڵی کردەوە. وە توانیان خۆیان
بخزیینە پەرلەمانو حکومەتە شانۆگەری یەکەی پارتی و یەکیتی و ئیسلامی
یەکانەوە.هەمو ئەمەش بۆ سەرلەنوی دابەش کردنەوەی پلەو پۆست تا هاوسەنگ
لەو دزی و گەندەلی یەی کە لە سەروەتو سامانی خەلکی کوردستان دەستیان
بەسەرا گرتوە بەریان کەوی.
ئیستا ئەم بریارەی پارتی ،کە شەقیکی لە سەرۆکی پەرلەمان و گۆران هەلدا
بوە تاقی کردنەوەیەکی تر بو گالتەجاری دەسەلاتی میلیشایی قەومی و
خیلەکی و ئیسلامی ئەمانە.
ئیتر هەر کەسیک ئەگەر ویژانی نەفرۆشتبی بو پارەو موجەی گەندل و دزی
حزبایەتی لە پارتی و یەکیتی و گۆرانو تاقمە تیرۆریستی یە ئیسلامی
یەکان، ئەوە دەبی بەم شەق تیهەلدانە لە پەرلەمانو سەرۆکەکەی ئەزمونیکی
باش وەرگرن و خۆیان ئامادە کەن تا پەیوەست بن بە نارەزایەتیی بەرهەقی
ئازادیخوازانەی جەماوەرەوە.وە خۆیان لە شەرو کیشەی ئەم تاقمانە جیاو
کەنەوە .بە سەربەخۆی خۆیان ریکخەن بە ئاسو وئامانجی رۆشنی جینایەتی
یەوە. ئەمە تاکە ریگایە بوئەوەی لەوە زیاتر نەبنە قوربانی شەرو کیشەی
نیوان ئەمانەو، لەوە زیاتر خوینی خەلک ، بە تایبەتی منالانو لاوان
نەرژی.
١٢\١٠\٢٠١٥
ماڵپهڕی موزهفهر عهبدوڵا
|