٢٠\١\٢٠١١
شەقڵاوە ساڵی
(١٩٥٨) لە یاداشتەکانی حەمەدەمین گاوان.
سازدانی: هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
پ له‌هه‌موو قسه‌کانت تێبینی ئه‌وه‌مکرد که‌گۆڕانکاریه‌کی گه‌له‌ک زۆر
له‌ساڵی ١٩٥٨ روویداوه!!!
و به‌ڵێ شۆڕشی ساڵی ١٩٥٨ گۆڕانکاریه‌کی فکری و سیاسی و ئقتیسادی بوو.
پ کۆمه‌ڵایه‌تیش؟
و کۆمه‌ڵایه‌تیش بوو، بۆ نمونه‌مافی ژنان.
پ ئه‌و کات یاساکان گۆڕان یان ؟
و به‌ڵێ یاساکان گۆڕان و چاکسازیان بۆ کرا.
پ له‌کاتی شۆڕشی ٥٨ دیارترین شت له‌شه‌قڵاوه‌ی چ بوو؟
و دیارترین شت نه‌مانی رژێمی پاشایی و خۆپیشاندانی خه‌لک و بوونی
ئازادی، بۆ نمونه ئازادی سه‌ندیکا و رێکخراوه‌کان.
پ له‌رۆژی ١٤ی ته‌مموز ئه‌و رۆژه‌ی له‌به‌غدا شۆڕش یان کوده‌تا کرا، هه‌مان
رۆژ له‌شه‌قڵاوه‌چی روویدا؟
و له‌ساڵی ٥٨ ئه‌من چایخانه‌م هه‌بوو له‌ته‌مته‌مان، ئه‌و رۆژه‌ی کوده‌تا
کرا سێ چوار جار ناوی چایخانه‌ی من گۆڕا، هه‌مان رۆژ مامه‌هات دروشمه‌کانی
بۆ نووسین، فێری ئه‌وه‌یکردین چۆن دروشمه‌کان بڵێینه‌وه، من ناوی عه‌بدولکه‌ریم
قاسمم نه‌ئه‌زانی، تا فێری بووم زۆری ویست، به‌ڵام مامه‌ئه‌یزانی ناوی
عه‌بدولسه‌لام عارفیشی فێرکردین، ئه‌و کارانه‌مان له‌باخچه‌ی ماڵی مه‌لا
حوتانی ئه‌کرد، دوایی هه‌ندێک له‌پارتیه‌کانیش هاتن وه‌ک خه‌لیلی چه‌کوچی،
دوای نووسین و فێربوونی دروشمه‌کان هه‌موو به‌یه‌که‌وه‌هاتینه‌سه‌ر شه‌قام،
ئه‌وه‌له‌هه‌مان رۆژی ١٤ی ته‌مموز بوو.
پ چۆن ئه‌وها زوو هه‌واڵتان زانی؟
و له‌رادیۆمان زانی، به‌یانیه‌که‌ی له‌به‌غدا شۆڕش کرا ئێمه‌ش بۆ نیوه‌ڕۆیه‌که‌ی
خۆپیشاندانمان کرد، کابرایه‌کی عه‌ره‌ب له‌شه‌قڵاوه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵ
ئێمه‌له‌خۆپیشاندانه‌که‌بوو، هاواری ئه‌کرد سه‌وڕه‌سه‌وڕه‌عه‌ره‌بیه،
لا غه‌ربیه‌و لا شه‌رقیه، ئه‌منیش عه‌ره‌بیم نه‌ئه‌زانی، وا تێئه‌گه‌یشتم
که‌ئه‌وه‌شتێکی باش ئه‌ڵێت، له‌سه‌ر شانی خۆم هه‌ڵمگرتبوو، نازانم کێ
بوو وابزانم مامه‌بوو گووتی فڕێیده، ئه‌و سه‌گبابه‌ی فڕێده، هه‌ر به‌خۆت
دروشمه‌کان بڵێ، ئه‌منیش کابرام فڕێده‌و به‌خۆم ده‌ستمکرد به‌دروشم
گووتن، هاوارم ئه‌کرد بژی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، بمرن میره‌کان، خه‌لکێکی
زۆر به‌شداریکرد له‌و خۆپیشاندانه.
پ ئه‌ی نه‌چوونه‌سه‌ر ماڵێ میری ئه‌و کاتی؟
و نه‌خێر، هێڕشمان نه‌کرده‌سه‌ر ماڵێ میری، هه‌ر ته‌نها دروشممان له‌دژیان
ئه‌گووت، هاوارمان ئه‌کرد بروخێن.
پ ئه‌م خۆپیشاندانه‌له‌کوینده‌ر بۆ کوێنده‌ر بوو؟
و له‌ماڵێ مه‌لا حوتانی ده‌ستمان پێ‌کرد تا هاتینه‌چایخانه‌ی من له‌ته‌مته‌مان،
له‌وێش جارێکی‌تر من و مامه‌و مه‌لا کچکه‌دروشمه‌کانمان هه‌ڵگرتن و بۆ
به‌رده‌م پۆلیسخانه‌چووین، ئه‌و کاتی ئتحادی هاشمی له‌وێ بوو، وێنه‌ی
مه‌لیک فه‌یسه‌ل و مه‌لیک حوسێنی له‌به‌ر دره‌گا هه‌ڵواسرا بوون، من
چووم هه‌ر دوو وێنه‌که‌م داگرتن و له‌به‌ر چاوی پۆلیسه‌کان هه‌ردووکیانم
دڕاند، پۆلیسه‌کان قسه‌یان نه‌کرد، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خه‌لک چه‌پڵه‌یان
بۆ لێدام، هه‌ر چه‌نده‌ئه‌و کاتیش هه‌موو که‌س نه‌ئه‌وێرا ئه‌وه‌بکات،
به‌ڵام من نه‌ترسام و کردم.
پ باشه‌کامه‌له‌براده‌ره‌کانت وه‌ک تۆ بوو؟
و حه‌مه‌د زه‌خۆک، ئه‌حمه‌د سالح، به‌ڵام راستیه‌که‌ی من له‌وانه‌چاونه‌ترستر
بووم.
پ مام حه‌مه‌ده‌مین ئه‌و پۆلیسانه‌ی پێشتر ئازاری خه‌لکیان ئه‌دا چیان
به‌سه‌ر هات؟ فه‌رمانبه‌ر و لێپرسراوی ده‌زگاکان گۆڕان؟
و نا، پۆلیسه‌کان و کارمه‌نده‌کان له‌کاری خۆیاندا مانه‌وه، به‌ڵام له‌خه‌لک
ئه‌ترسان و خوا خوای ئه‌وه‌یان بوو‌و خه‌لک سڵاویان لێبکات، بۆ نمونه‌معاونێک
هه‌بوو ناوی نوری یەکتا بوو، ئه‌وه‌له‌خودای ئه‌ویست که‌سێکی وه‌ک من
سڵاوی لێبکات.
پ که‌واته‌ئه‌مانه‌هه‌ر له‌پله‌و پایه‌ی خۆیان مانه‌وه؟
و به‌ڵێ، بۆ نمونه‌ئه‌فسه‌رێکی لێ‌بوو ناوی عێزه‌دین عه‌بدوڵله‌تیف بوو
خه‌لکی موسڵ بوو، تا بڵێی کابرایه‌کی حه‌قیر بوو، زۆر دژی ١٤ی ته‌مموز
بوو، ئه‌و کاتی موخبیریان له‌کۆمه‌ڵێک له‌ئێمه‌کردبوو گوایه‌سه‌ربازیمان
نه‌کردوه، هه‌موویان کردبوویان، بۆ نمونه حوسێن زه‌خۆک و عەبدولا
سلێمان سورچی کەمال عەولا جەمال و حەمەد زەخۆک ئەوانە سەربازیان تەواو
کردبوو ته‌نها من و عه‌بدی نه‌مان کردبوو، ئه‌و عێزه‌دین عه‌بدوڵله‌تیفه‌بانگی
کردین، هێشتا مانگێک به‌سه‌ر شۆڕش تێپه‌ڕی نه‌کردبوو، که‌چوومه‌ژوورێ
موشیری کوڕێ مه‌جید ئاغای کۆڕێی له‌لا دانیشت بوو، منیش یه‌کسه‌ر له‌سه‌ر
کورسیه‌ک دانیشتم، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌پێی گووتم، گوم گوم، منیش گووتم گوم
گوم نیه، ئه‌و کابرا تاوانباره‌ت له‌لای خۆت داناوه‌و منیش ئه‌چم بۆ
خزمه‌تی عه‌له‌م، گوم گومی چ!!!! که‌وام قسه‌کرد هه‌ر به‌په‌له‌په‌ل
کاره‌که‌میان ته‌واوکرد و بۆ لای قائمقامیان نارد بۆ ئه‌وه‌ی موالیده‌که‌مان
چاکبکه‌نه‌وه، ئی من و ئی عه‌بدی، موالیدیان له‌١٩٤١ کردینه‌١٩٣٣، به‌منی
گووت نابێ یه‌ک ده‌قه‌بوه‌ستی، یه‌کسه‌ر ده‌بێ بڕۆی بۆ سه‌ربازی، منیش
گووتم زۆر زۆرم پێخۆشه، گووتیان نابێت بچیه‌وه‌ماڵێ، به‌ڵام عه‌زیز
پۆلیس له‌گه‌ڵم هاته‌وه‌ماڵێ، به‌دایکمم گووت ئه‌وا ئه‌من بووم به‌سه‌رباز
هه‌ر ئێستا ئه‌ڕۆم، ئیتر من به‌ره‌و هه‌وڵێر رۆیشتم، هه‌رچی عه‌بدی بوو
دوو رۆژان له‌شه‌قڵاوه‌ی ماوه‌دوایی هات بۆ هه‌وڵیر، له‌ساربازیش من به‌رده‌وام
ئه‌و دروشمانه‌م ئه‌گووته‌وه‌که‌فێری ببووم، سه‌ربازه‌کانیتر ئه‌یانگووت
کاکه‌ئێمه‌ش وه‌ک تۆ پێمان خۆشه‌به‌ڵام تۆ له‌خه‌ویش هه‌ر هاوار ئه‌که‌ی
بژی عه‌بدولکه‌ریم قاسم، ئه‌مگووت ئێوه‌هێشتا پیاوی نوری سه‌عیدن، ئه‌ترسن،
عه‌بدولکه‌ریمتان خۆش ناوێ، که‌س نه‌ئه‌وێرا وڵامم بداته‌وه.
پ مام حه‌مه‌ده‌مین ئه‌و شۆڕشه‌سه‌رتاسه‌ری بوو زۆربه‌ی خه‌لک له‌گه‌ڵی
بوو، ئه‌و خه‌لکه‌پێیان ناخۆش نه‌بوو ئه‌و پۆلیس و ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانه‌له‌شوێنی
خۆیان بمێنن؟
و به‌ڵێ خه‌لک پێیان ناخۆش بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌له‌ئاستی ئێمه‌و خه‌لکی
ئاسایی نه‌بوو، هه‌ر چه‌نده‌دوایی ده‌ستکرا به‌گۆڕان و لابردن و گرتن و
دادگایی کردن.
پ مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌ی شه‌قڵاوه‌یه؟
و ئه‌وانه‌ی شه‌قڵاوه‌ش، وابزانم ئه‌و عێزه‌دینه‌ش گیرا.
پ پێش ١٤ی ته‌مموز ئه‌تۆ فیرار بووی؟
و نا ئه‌من فیرار نه‌بووم.
پ موالیدت به‌هه‌ڵه‌نووسرابوو؟
و من موالیدم ١٩٤١ نووسرابوو، به‌ڵام موخبیری ئه‌وه‌یان لێکردبووم
گوایه‌من موالیدی خۆم بچوک کردۆته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازی نه‌که‌م.
پ سه‌ربازی به‌موالید بوو؟
و به‌ڵێ.
پ ئه‌وه‌ی نه‌چووبا؟
و ئه‌یانگرت.
پ فیراری نه‌بوو؟
و فیراری هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌ترسا له‌گیران، به‌ئارامی نه‌ئه‌ژیا.
پ ئه‌تۆ له‌شه‌قڵاوه‌ی سه‌ربازیت نه‌کرد؟
و نا، من چوومه‌هه‌ولێرێ له‌وێش گواسترامه‌وه‌بۆ ره‌واندز، هه‌موو چوار
مانگ و شتێک من سه‌ربازیم کرد، ئه‌و موالید گه‌وره‌کردنه‌خێری بۆ من
تێدابوو، چونکه‌ئه‌و موالیده‌له‌سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریمی ئازادکران.
پ چه‌ند ساڵان سه‌ربازیت کرد؟
و ته‌نها چوار مانگ و بیست و پێنج رۆژ.
پ سه‌رباز موچه‌ی هه‌بوو؟
و به‌ڵێ، سه‌رباز موچه‌ی هه‌بوو، پێشتر دوو دینار روبعه‌ک که‌م بوو،
دوایی له‌سه‌رده‌می عه‌بدولکه‌ریمی بووه‌چوار دینار روبعه‌ک که‌م
پ ئه‌وه‌به‌شی چی ئه‌کرد؟
و به‌شی هاتووچۆ و هه‌موو شته‌کانی ئه‌کرد.
پ ئه‌ی جل وبه‌رگ؟
و جل و به‌رگ و پێڵاو له‌سه‌ربازی ئه‌یاندا ساقۆشیان ئه‌دا.
پ له‌و چوار مانگه‌ی سه‌ربازی هاتیه‌وه‌شه‌قڵاوه‌ی؟
و به‌ڵێ، پێنجشه‌ممه‌و هه‌ینیان ئه‌مانتوانی بێینه‌وه، زۆر جار عه‌ریفه‌که‌ئه‌یگووت
سێ چوار رۆژی‌تریش بۆ خۆت له‌لای که‌س و کارت بمێنه‌وه.
پ ئه‌و کات تڕومبێل هه‌بوو؟
و ئه‌دی به‌تڕومبێل هاتووچۆمان ئه‌کرد.
پ ئه‌و کات کورده‌کانیان بۆ سه‌ربازی ئه‌نارد بۆ خوارووی عێراق یان هه‌ر
له‌کوردستان بوون؟
و بۆ هه‌ردوو لا هه‌بوو، ئه‌و کاته‌ی من له‌رواندز بووم ئه‌حمه‌ده‌فه‌ندیش
له‌وێ بوو ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، لێی پرسیم ئه‌فسه‌ره‌که‌ت کێیه؟ منیش
گووتم ناوی قه‌سیم ئه‌حمه‌ده، گووتی ئه‌وه‌له‌گه‌ڵ من وه‌ک برا وایه‌هه‌ر
شتێکت ده‌وێت پێم بڵێ من گوێی ئه‌گرم، منیش حه‌زم ئه‌کرد فێری عه‌ره‌بی
ببم، بۆیه‌گووتم ته‌نها داواکاریم ئه‌وه‌یه‌که‌بمگوازێته‌وه‌بۆ به‌غدا،
هه‌ر چه‌نده‌ئه‌و کات بۆ زۆربه‌ی سه‌ربازی کورد به‌پێچه‌وانه‌بوو،
زۆربه‌ی حه‌زی ئه‌کرد که‌سه‌ربازی له‌کوردستان له‌نزیک که‌س و کاری
بکات، به‌ڵام من ده‌مویست فێری زمانی عه‌ره‌بی ببم بۆیه‌ده‌مویست سه‌ربازیم
له‌به‌غدا بێت، من ژن و منداڵیشم نه‌بوو، پێم وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو
ساڵه‌ی سه‌ربازی له‌به‌غدا بم زۆر سوودمه‌ند ئه‌بم، ئه‌حمه‌ده‌فه‌ندی
ئه‌و داواکاریه‌ی منی پێ گووتبوو، بۆ رۆژی دوایی له‌گۆڕه‌پانی سه‌ربازگه‌ئه‌و
مقه‌ده‌مه‌من و دوو که‌سیتری هێنایه‌ناوه‌راستی گۆڕه‌پان و له‌به‌ر
چاوی هه‌موو سه‌ربازه‌کان قسه‌ی به‌ئێمه‌گووت گوایه‌ئێمه‌که‌سانێکین
واسته‌مان کردووه، من ئێستاش نازانم واسته‌ی ئه‌و دوو که‌سه‌یتر بۆ چ
بوو، به‌ڵام له‌منی دوباره‌کرده‌وه‌که‌ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌به‌چاوی خۆت
نابینی، دوایی که ئه‌حمه‌ده‌فه‌ندیم دیت پێی گووتم که‌واسته‌ی بۆ
کردوم خه‌مم نه‌بێ، گووتم خۆزگه‌قه‌ت ئه‌وه‌ت بۆ نه‌کردبام، ئه‌زانی ئه‌و
مقه‌ده‌مه‌چۆن له‌به‌ر چاوی هه‌موو سه‌ربازه‌کان قسه‌ی پێ گووتم، به‌من
و به‌دوو که‌سیتر که‌ئه‌وانیش نازانم بۆ ج واسته‌یان کردبوو، ئه‌حمه‌ده‌فه‌ندی
گووتی، ئه‌و سه‌گبابه‌کو شتی وای کردیه‌ئه‌و بێ شه‌ڕه‌فه، راوه‌سته‌کو
شه‌ڕه‌فی ئه‌به‌م، ئه‌حمه‌ده‌فه‌ندی و جه میل مه‌دحه‌ت دوو که‌سی شه‌قڵاوه‌یی
بوون له‌سه‌ربازگه‌ی ره‌واندزێ سه‌ربازه‌کانیان فێری خوێنده‌واری ئه‌کرد،
که‌سێکیتریش هه‌بوو خه‌لکی کۆیه‌بوو ناوی ئه‌حمه‌د حه‌وێز بوو.
پ تۆ له‌عه‌سکه‌ری فێری خوێندنه‌وه‌و نووسین نه‌بووی؟
و نا ئه‌و چوار مانگه‌زۆر که‌م بوو، من له‌شه‌قڵاوه‌ش که‌مه‌ک چوومه‌قوتابخانه‌ی
شه‌وان، به‌ڵام ئه‌ویش ئه‌وه‌نه‌بوو که‌لێی فێر بم، من خوێندنه‌وه‌و
نووسین به‌ته‌واوه‌تی له‌به‌ندیخانه‌ی نوگره‌سه‌لمانی فێر بووم.
پ دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌شه‌قڵاوه‌چ کارت ئەکرد؟
و چایخانه‌که‌م نه‌مابوو و نه‌متوانی چایخانه‌دابنێمه‌وه، بۆیه‌رۆژه‌ئیشم
ئه‌کرد جارجاره‌ش ئه‌یانکردم به‌مراقیب له‌سه‌ر کرێکاران، زۆری نه‌برد
گیرام، من له‌١٧-١١- ١٩٦٢ گیرام.
که‌واته‌ئه‌تو پێش شۆرشی عه‌بدولکه‌ریمی چایخانه‌ت هه‌بوو؟
و به‌ڵێ، له‌ساڵی ١٩٥٧ له‌به‌رانبه‌ر دوکانێ ره‌شیده‌شلی خانوه‌ک هه‌بوو
هی ماڵی عوسمان به‌گی بوو پێیان ئه‌گووت معلق، من و حه‌مه‌د زه‌خۆک ئه‌و
شوێنه‌مان به‌١٢ دیناران له‌قیڕۆی گرته‌وه، ئه‌وه‌نزیکی قوتابخانه‌ی
بوو، له‌کاتی پشوه‌کان قوتابیه‌کان ئه‌هاتن بۆ ئه‌وێ، من رادیۆیه‌کم هه‌بوو
رادیۆکه‌شم له‌وێ دانابوو، ئه‌و ساڵی جگه‌له‌وه‌ی که‌١٢ دیناره‌کانمان
یه‌کی نزیکه‌ی ٢ دینارمان قازانج بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌له‌گه‌ڵ عه‌بدی
به‌یه‌که‌وه‌چایخانه‌ی ته‌مته‌مانمان گرته‌وه، بوو به‌ساڵی ٥٨ و
شۆڕشیشی به‌سه‌ردا هات.
پ که‌ئێوه‌بوونه‌سه‌رباز چایخانه‌که‌چی به‌سه‌ر هات؟
و دوای ئێمه‌عوبێدی برام چایخانه‌که‌ی به‌ڕێوه‌ئه‌برد، دوایی ئه‌ویش له‌دائیره‌ی
به‌ریدی دامه‌زرا، ئیتر چایخانه‌نه‌ما، ته‌خته‌و شته‌کانیش نازانم چیان
به‌سه‌ر هات فرۆشتران یان چی.
پ باشه‌له‌دوای ٥٨ ئه‌تۆ بۆ هه‌وڵی ئه‌وه‌ت نه‌دا له‌شوێنێک دابمه‌زرێی؟
و دایان نه‌ئه‌مه‌زراندم، خوێنده‌واریم نه‌بوو، به‌ڵام چه‌ند جارێک هه‌وڵی
ئه‌وه‌مدا که‌به‌کرێکار دابمه‌زرێم له‌به‌ریدی وه‌ک که‌مالی عه‌ولای جه‌مالی
و ئحیای عەزیزی تریان کەر ، ئه‌وه‌شیان بۆ نه‌کردم.
پ بۆ دایان نه‌ئه‌مه‌زراندی؟
و واسته‌م نه‌بوو، ده‌بوایه‌واسته‌م هه‌با.
پ باشه‌ئه‌تو ئه‌و هه‌موو به‌زم و ره‌زمه‌ت ئه‌کرد بۆ پارتی و شوعی؟
و شوعیه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوایه‌دایان
ئه‌مه‌زراندم.
پ ئه‌ی واسته‌له‌لای کێ ئه‌کرا؟
و پیاوی ناسراو هه‌بوو ئه‌وانیش کارمه‌نده‌گه‌وره‌کانیان ئه‌ناسین، به‌وانه‌ئه‌کرا،
هه‌رچه‌نده‌به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش دامه‌زراندن زۆر که‌م بوو.
پ دامه‌زراندن ئه‌وکاتی چی ده‌ویست؟
و جنسیه‌ی عێراقی و ده‌فته‌ر نفوس و ده‌فته‌ر خدمه‌ی سه‌ربازی.
پ ئه‌ی ته‌زکیه‌ی حزبی نه‌ده‌ویست؟
و نه‌خێر، ئه‌زکیه‌ی حزبی نه‌ده‌ویست.
پ بۆ نمونه‌ئه‌وکاته‌ی که‌شوعیه‌کان ده‌سه‌ڵاتدار بوون، ئه‌گه‌ر پارتیه‌ک
بیوستبا دابمه‌زرێ داوایان لێ نه‌ئه‌کرد ده‌بێ بچێ ته‌زکیه‌له‌لای حزبی
شوعی بێنێت؟
و نا شتی وا نه‌بووه، له‌کاته‌ک شوعیه‌کان ده‌ستیان ئه‌ڕۆیشت، دوو که‌سیان
بۆ دائیره‌ی کاره‌با ده‌ویست، گووتیان ئه‌یکه‌ین به‌یانسیب، وه‌کرا
یانسیب و زاوای سەید مرشدی ده‌رچوو ناوی محه‌مه‌د میرخان بوو، ئه‌من ئه‌وه‌م
زۆر پێ‌ناخۆش بوو، گووتم بۆ به‌یانسیب بێ، ئێمه‌خۆمان ئه‌زانین کێ هه‌ژار
و مه‌سته‌حه‌قه، با خۆمان ئه‌و دوو که‌سه‌دانێین، به‌ڵام براده‌ران
رازی نه‌بوون، وه‌ک گووتم یانسیبیان کرد.
پ ئه‌و براده‌رانه‌کێ بوون؟
و ئه‌حمه‌دی حه‌سه‌نی بله‌ی و برایم ره‌شید بوون.
پ ئه‌و کاتی ئه‌گه‌ر یه‌که‌ک بیوستبا به‌کرێکاری دابمه‌زرێ دابوایه‌له‌رێگای
سه‌ندیکا بوایه؟
و به‌ڵێ له‌رێگای سه‌ندیکاوه‌دائه‌مه‌زرا، سه‌ندیکاش بڕیاریدا بکرێ به‌یانسیب.
پ که‌ی له‌شه‌قڵاوه‌سه‌ندیکا دامه‌زرا و کێ بوون ئه‌وانه‌ی داینمه‌زراند؟
و له‌ساڵی ١٩٥٨ بوو، حزبی شوعی دایمه‌زراند و عەزیز ساڵح سه‌رۆکی نقابه‌ی
بوو ئەحمەد حەسەن بلە سکرتێر بوو و برایم ره‌شید و عه‌زۆی تۆمه حەپۆی و
ئه‌حمه‌د که‌فتیار و چه‌ند که‌سیتر بوون، بۆ جاری دووه‌م گووتیان به‌هه‌ڵبژاردن
لێژنه‌و سه‌رۆکی سه‌ندیکا دیار ئه‌که‌ین، ئه‌و کات من ویستم خۆم هه‌ڵبژێرم،
به‌ڵام قادر به‌کر نه‌یهێشت.
پ بۆ ئه‌و کاتی له‌سه‌ندیکا هه‌لبژاردن ئه‌کرا؟
و به‌ڵێ هه‌ڵبژاردن ئه‌کرا، به‌ڵام حزب که‌سه‌کانی دیار ئه‌کرد، هه‌ر
ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌رئه‌چوون که‌حزب دیاری ئه‌کردن، ئه‌وه‌ی حزب دیاری
نه‌کردبا نه‌ئه‌بوو خۆی هه‌ڵبژێرێ، بۆ نمونه‌من ویستم به‌بێ حزب خۆم هه‌ڵبژێرم
به‌لام قادر به‌کر نه‌یهێشت، گووتی حزب کاریتری به‌تۆ هه‌یه، گووتم نه‌خێر
من ئه‌مه‌وێ خۆم بۆ سه‌ندیکا هه‌لبژێرم با که‌س ده‌نگم پێ نه‌دات،
گووتی کاکه‌نابی حزب نایه‌وێت تۆ خه‌ریکی سه‌ندیکا بیت، حزب له‌لایه‌نیتر
گرینگی به‌تۆ ئه‌دات، من هه‌ر سوربووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆم هه‌ڵبژێرم،
له‌ئه‌نجامدا توڕه‌بوو گووتی هه‌سته‌بڕۆ ده‌رێ ئه‌وه‌تۆم له‌سه‌ندیکا و
له‌حزبیش ده‌رکرد.
پ ئه‌و قادر به‌کره‌ده‌سه‌ڵاتی چ بوو؟
و به‌رپرسی ناوچه‌ی شه‌قڵاوه‌ی حزبی شوعی بوو.
پ خه‌لکی کوێنده‌ر بوو؟
و خه‌لکی ده‌شتی هه‌ولێر بوو مامۆستا بوو، هه‌ر چۆن بێ من به‌دڵ شکاوی
رۆیشتم، ئه‌و کاتی باره‌گای سه‌ندیکا له‌زه‌ندۆرێ بوو له‌به‌ر ماڵێ مه‌حمودی
حه‌مید ئاغای، من چوومه‌چایخانه‌ی، له‌خه‌فه‌تان گریام، دوای نیو
کاتژمێر ئه‌بو سیروان هات، گووتی برا دڵی خۆت ته‌نگ مه‌که‌ئه‌وه‌کاری
حزبیه، حزب ئه‌زانێ چ ئه‌کا به‌ئێمه‌ش گووتراوه‌که‌ئاگامان له‌قادر به‌کر
بێ و حزب گرنگی تایبه‌تیش به‌تۆ ئه‌دا، منیش له‌و شێوه‌هه‌ڵسوکه‌وته‌ی
قادر به‌کر رازی نیم، تۆ پۆلیس نیت و ئه‌ویش مودیر شورته‌نییه، ئه‌گه‌ر
کاره‌کان وا بڕۆن خۆم ئه‌چمه‌هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ براده‌ران قسه‌ئه‌که‌م،
به‌ڵام بۆ کاری حزبی تۆ له‌گه‌ڵ ئێمه‌یت و کاری خۆت ئه‌که‌ی، ئه‌و
قسانه‌زۆر دڵی خۆش کردم، هه‌ر واش بوو من له‌کاری حزبی و کۆبونه‌وه‌کان
به‌رده‌وام بووم تا دوایی سه‌ندیکا داخرا رۆژنامه‌ی حزبیش داخرا، ئه‌وکاتی
به‌ناوی ئتحاد ئه‌لشه‌عب ده‌رئه‌چوو، دوایی گووتیان ئه‌چین به‌ناوێکیتر
داوای ئه‌که‌ین به‌ناوی سه‌وت ئه‌لشه‌عب.
پ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌له‌به‌غدا ده‌رئه‌چوو؟
و به‌ڵێ، به‌ڵام حزب به‌ئێمه‌ی ئه‌گووت ئێوه‌داوای رۆژنامه‌یه‌یکیتر
بکه‌ن به‌ناوی سه‌وت ئه‌لشعب، با داواکاریه‌کان له‌هه‌موو شوێنه‌کان بن
له‌به‌غدا و له‌شه‌قڵاوه‌و له‌ره‌واندز و له‌هه‌موو شوێنێک ئیمزا
کۆبکرێته‌وه‌و داوای ئه‌و رۆژنامه‌یه‌بکرێ.
پ ئێوه‌ده‌بوایه‌بچن بۆ به‌غدا؟
و به‌ڵێ.
پ ئه‌و داواکاریه‌تان پێشکه‌شی کێ ئه‌کرد؟
و داوامان له‌حوکومه‌تی عه‌بدولکه‌ریم قاسمی ئه‌کرد.
پ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌له‌وزاره‌تی رۆشه‌نبیری؟
و نا وابزانم ده‌بوایه‌له‌وزاره‌تی ناوه‌خۆ داواکرابا.
پ باره‌گه‌ی سه‌ندیکای کرێکاران له‌کوێنده‌ر بوو؟
و ماوه‌ک له‌خانی عوسمانه‌فه‌ندی بوو و ماوه‌ک له‌خانی مه‌ڕبێنی بوو و
هاوینان که‌پرمان ئه‌کرد، یه‌کیه‌تی قوتابیانیش ئه‌هاتنه‌لامان.
پ ئه‌و کات له‌شه‌قڵاوه‌ی هیج بڵاوکراوه‌یه‌ک هه‌بوو؟ وه‌ک رۆژنامه‌بۆ
ئه‌وه‌ی خه‌لکی شه‌قڵاوه‌ی بابه‌تی تێدا بنووسێ؟
و ئه‌یان گووت شه‌قڵاوه‌یی هه‌ن له‌ته‌ریق ئه‌لشعب و له‌خه‌بات ئه‌نووسن،
به‌ڵام به‌بیرم نایێ ئه‌وانه‌ی ئه‌یانووسی کێ بوون.
پ حزبی شوعی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌س به‌عه‌ره‌بی بوو یان به‌کوردیشی هه‌بوو؟
و به‌کوردیش هه‌بوو، ئازادی بوو دوایی کرا به‌رێگا.
پ پێت وایه‌له‌شه‌قڵاوه‌ی کێ هه‌بووبێ شتی نووسیبێ؟
و به‌ته‌واوه‌تی نازانم، به‌ڵام مامه‌نووسه‌ر بوو، شتی ئه‌نووسی،
شاعریش بوو، بابه‌تی ئه‌نووسین پێم وایه‌بۆ رۆژنامه‌شی ئه‌نارد.
پ وا دیاره‌مامه‌بۆ تۆ مامۆستا بووه؟
و نه‌وه‌ک هه‌ر بۆ من، مامه‌مامۆستای هه‌موو شوعیه‌کانی شه‌قڵاوه‌ی بوو.
پ مامه‌کتێبی چاپکراو یان ده‌سنووسی هه‌بوو؟
و به‌دڵنیایی ده‌ستنووسی هه‌بوون، به‌ڵام نازانم ماون یان نا.
پ نووسینه‌کانی به‌س شعر بوون یان نووسینی فکریشی هه‌بوو؟
و کتابی فکری نه‌بووه، به‌ڵام توانای ئه‌وه‌ی هه‌بوو که‌کتاب بنووسێ،
مامه‌شتی ئه‌نووسی، زۆریشی ئه‌خوێنده‌وه، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و بۆ ئێمه‌ی
باس ئه‌کرد ئێمه‌نه‌مانئه‌زانی، ئه‌و زۆر به‌وردی و به‌جوانی شته‌کانی
بۆ ئێمه‌شیئه‌کردنه‌وه، باسی فه‌لسه‌فه‌و شته‌مادی و نامادیه‌کانی بۆ
ئه‌کردین باسی چۆنیه‌تی کاری حزبی بۆ ئه‌کردین، مامه‌شاره‌زایه‌کی زۆری
هه‌بوو، به‌ڕاستی زۆر به‌توانا بوو.
پ مامه‌له‌سه‌ندیکای کرێکاران نه‌بوو؟
و نا، له‌سه‌ندیکای نه‌بوو.
پ ئه‌ی ئیشی چ بوو؟
و مامه‌کادیرێکی حزبی بوو، بۆ ژیانیش پشتی به‌کارکردنی خۆی ئه‌به‌ست.
کادیری حزبی مووچه‌ی هه‌بوو؟
و نه‌خێر.
پ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی نقابه؟
و ئه‌وانیش.
پ ئه‌وه‌هه‌ر له‌شه‌قڵاوه‌ی یان له‌شوێنه‌کانیتریش؟
و کادیری حزبی شوعی له‌هیچ شوێنێک مووچه‌ی نه‌بوو.
پ ئه‌ی حزبه‌کانیتر؟
و نازانم، به‌ڵام له‌دوایی بۆ نمونه‌که‌من ته‌رخانکرام بۆ کاری حزبی،
داوام لێ‌کرا که‌کاریتر نه‌که‌م، ئه‌و کات مانگانه‌ی چوار دیناریان پێئه‌دام،
چونکه‌ژن و ماڵم هه‌بوو.
پ ئه‌وه‌له‌چ ساڵێک؟
و ئه‌وه‌له‌ساڵانی ١٩٦٨ و ١٩٦٩.
پ نا با ئێمه‌هه‌ر له‌ساڵی ٥٨ بمێنینه‌وه، ئه‌و کات پارتیه‌کانیش وه‌ک
شوعیه‌کان به‌شداریان له‌شۆڕش کرد؟
و به‌ڵێ ئه‌وانیش به‌شدار بوون و پێیان خۆش بوو، به‌ڵام به‌به‌رده‌وام
ململانه‌و ناکۆکی له‌نێوانماندا هه‌بوو، بۆ نمونه‌له‌کاتی هاتنه‌وه‌ی
بارزانی به‌یه‌که‌وه‌چووینه‌پێشوازی، به‌ڵام بوو به‌شه‌ڕ، ئه‌حمه‌د زه‌خۆک
و حه‌مه‌د زه‌خۆک به‌لێکدان له‌یه‌کتریان دا که‌هه‌ردووکیان برا بوو،
ئه‌حمه‌د پارتی بوو و حه‌مه‌د شوعی بوو.
پ هه‌ردووکیان کوڕێ زه‌خۆکێ بوون؟
و به‌ڵێ، ئه‌و کاتی زه‌خۆک هاواری ئه‌کرد ئه‌یگووت ئه‌و ئه‌حمه‌ده‌له‌من
نییه.
پ زه‌خۆک شوعی بوو؟
و نەخێر شوعی نەبوو بەڵام لە یەکێتی ئافرەتان .
پ باشه‌پێش ٥٨ی ئه‌و کێشانه‌هه‌بوون؟
و نا نه‌بوون، پێش ٥٨ حزبایه‌تی به‌و شێوه‌یه‌ی نه‌بوو.
پ پێش ٥٨ که‌مه‌لا مسته‌فا له‌کوردستان نه‌بوو پارتی وه‌ک حزب هه‌بوو؟
و به‌ڵێ، ئه‌وکاتی قادر حه‌سه‌ن ئاری به‌رپرسی پارتی بوو له‌شه‌قڵاوه‌ی،
سه ردار عه‌لی و خەلیل حەمەد عەلی ناسراو بە خەلیل چەکوچ و عه‌زیز و به‌گپکه‌فه‌ندی
و سمایل حوسێن و ئەحمەد زەخۆک و که‌سانیتریشیان هه‌بوون، به‌ڵام قادری
ئاری زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ من ئه‌دا که‌بمکاته‌پارتی.
پ که‌واته‌دوای ٥٨ی شه‌قڵاوه‌ش وه‌ک شوێنه‌کانیتر ده‌بوایه‌خه‌لک یان
پارتی بێ یان شوعی؟
و وابوو خه‌لک یان پارتی بوو یان شوعی، ئێمه‌له‌ناو خۆمان سه‌رژمێریێکمان
کرد ته‌نها دوو که‌س دیار بوون که‌نه‌پارتی بن و نه‌شوعی بن، ئه‌وانیش
یونسی حه‌مه‌دی مه‌لا یونسی و سالحی برای بایزه‌کۆری بوون، هه‌ر چه‌نده‌ئه‌وانیش
دوایی بوون به‌پێشمه‌رگه‌ی پارتی.
پ باشه‌ئه‌و دوو که‌سه‌خۆیان نابوونه‌حزبی یان پارتی و شوعی وه‌ریان نه‌ئه‌گرتن؟
و وه‌ریان نه‌ئه‌گرتن، ئه‌و دوو که‌سه‌مه‌منون ئه‌بوون ئه‌گه‌ر حزبی
شوعی وه‌ریان بگرێ.
پ ئێوه‌ئه‌و سه‌رژمێریه‌تان چۆن کرد؟
و زۆر ئاسان بوو له‌رێگای شانه‌حزبیه‌کان ئه‌کرا دوایی پارتی و شوعی به‌ئاشکرا
کاریان ئه‌کرد، پارتیه‌کان له‌چایخانه‌یه‌ک کۆ ئه‌بوونه‌وه‌به‌ناوی خه‌بات
بوو، شوعیه‌کانیش له‌چایخانه‌یه‌ک کۆ ئه‌بوونه‌وه‌به‌ناوی ئتحادی شه‌عب
بوو.
پ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌هه‌ر هه‌موو خه‌لک ئه‌ندامی حزبی شوعی و پارتی نه‌بوو،
ئێوه‌دۆسته‌کانیشتان ژماردووه؟
و به‌ڵێ، هه‌ر چه‌نده‌که‌م که‌س هه‌بوو نه‌هاتبێته‌ناو رێکخستنه‌کان،
خه‌لک ده‌هاته‌ناو رێکخستن به‌ڵام ملتزم نه‌بوون، ئه‌گه‌رچی یاسای
ناوەخۆ حزبی هه‌بوو هه‌ر که‌سه‌ک به‌بێ کاری زۆر پێویست نه‌هاتبا
کۆبوونه‌وه‌کان له‌حزب ده‌رئه‌کرا.
پ ئه‌و کات ئه‌و که‌سه‌نه‌ئه‌چووه‌ناو پارتی؟ یان ئه‌گه‌ر له‌پارتی ده‌رکرابا
نه‌ئه‌هاته‌ناو شوعییه‌کان؟
و ئه‌وکاتی ژماره‌ی شوعییه‌کان زۆر زۆرتر بوو له‌پارتیه‌کان بۆیه‌حزبی
شوعی به‌ئاسانی خه‌لکی وه‌رنه‌ئه‌گرت، به‌ڵام چوونه‌ناو پارتی ئاسانتر
بوو، کاتێکیش یه‌کێک له‌حزبی شوعی ده‌رئه‌کرا ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بوو که‌ئه‌چێته‌کوێنده‌ر.
پ ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌پیرانه‌ی که‌خۆیان شوعی نه‌بووینه به‌ڵام کوڕه‌کانیان
شوعی بوون؟
و ئه‌ها، بۆ نمونه‌مه‌لا حوتان نه‌ئه‌هاته‌کۆبونه‌وه‌ی حزبی، هه‌رچی
کوڕه‌کانیشی بوون حزبی بوون، له‌شۆڕشی ئه‌یلول که‌گیرا ره‌وانه‌ی نوگره‌سه‌لمانی
کرا له‌گه‌ڵ پارتیه‌کان، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پارتی نه‌بوو له‌گه‌ڵ
پارتی نه‌بوو، شوعی بوو به‌ڵام ئلتزامی حزبی نه‌بوو.
پ که‌واته‌مه‌لا حوتان ئه‌ندامی حزبی شوعی نه‌بوو؟
و نه‌خێر، ئه‌ندام نه‌بوو، دۆستی حزبی شوعی بوو.
پ به‌ڵام ئێوه‌له‌سه‌رژمێریه‌که‌مه‌لا حوتانتان له‌سه‌ر حزبی شوعی
ژماردبوو؟
و وایه، ئێمه‌ته‌نها ئه‌ندامانی پارتی و شوعیمان نه‌ئه‌ژمارد، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی باسم کرد مه‌به‌ستم له‌گه‌نجه‌کان بوو، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ئه‌کرا
بێنه‌ناو رێکخستنه‌کان.
پ ئه‌ی حزبیتر نه‌بوو؟
و نا هه‌ر پارتی و شوعی هه‌بوون.
پ له‌پێش ٥٨ که‌مه‌لا مسته‌فا له‌سۆفیه‌ت بوو بار و دۆخی پارتیه‌کان
چۆن بوو؟ پارتی حزبه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو نه‌بوو؟ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر باسی
شه‌قڵاوه‌ی بکه‌ین؟
و پێش ٥٨ی پارتیه‌کانی شه‌قڵاوه‌ش هه‌ر به‌شوعی ئه‌ناسران، شوعیه‌کان
دژی ده‌سه‌ڵات بوون هه‌ر که‌سه‌ک دژی ده‌سه‌ڵات بوایه‌به‌شوعی ئه‌ناسرا،
پارتیه‌کانی شه‌قڵاوه‌ش ئه‌وکاتی دژی ده‌سه‌ڵات بوون بۆیه‌به‌رده‌وام
به‌شوعی تاوانبار ئه‌کران، به‌ڵام ئه‌و پارتییانه‌وه‌ک فکر له‌حزبی
شوعی جیاواز بوون.
پ چالاکیه‌کانی حزبی شوعی پێش ٥٨ی چۆن بوو؟
و به‌نێهێنی بوو، هه‌ندێکجار خۆپیشاندان ئه‌کرا.
پ ئه‌ی له‌چایخانه‌کان باس له‌ناڕه‌زایه‌کان به‌رانبه‌ر به‌حوکمه‌ت نه‌ئه‌کران؟
و نا له‌چایخانه‌کان نه‌ئه‌بوو ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و به‌ئاشکرا قسه‌بکه‌ی،
حزب رێگای نه‌ئه‌دا، ئه‌یگووت بتوانه‌به‌ته‌نیا قسه‌له‌گه‌ڵ که‌سه‌کانی
ده‌ور و به‌رت بکه‌یت و به‌نێهێنی بیانهێنیته‌ناو رێکخستن، ئه‌و کاتیش
تۆ که‌قسه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سێک بکردبا بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌رێزی حزب ده‌بوایه‌سه‌ره‌وه‌ی
خۆت ئاگادار بکه‌یته‌وه، له‌سه‌ره‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌و که‌سه‌ئه‌کرد
ئه‌گه‌ر بۆ کاری حزبی گونجاو بوایه‌ئه‌وه‌ئه‌هاته‌رێزی حزب و ئه‌بوو به‌ئه‌ندام
ئه‌گه‌ر نا داوایان ئه‌کرد که‌به‌په‌یوه‌ندی تاکه‌که‌سی بمێنێته‌وه‌تا
کاتێکی‌تر.
پ ئه‌وکات حزبه‌کان چه‌کداریان هه‌بوون؟
و نا، به‌ڵام پیاو هه‌بوو چه‌کی خۆی هه‌بوو.
پ ئه‌ی حزب چه‌کی به‌که‌س نه‌دابوو؟ نه‌وه‌ک له‌ناو شه‌قڵاوه‌ی بۆ
نمونه‌له‌گوند و لادێکان ؟
و نا نا له‌گونده‌کان نه‌بوو، له‌شه‌قڵاوه‌ش هه‌ر ده‌بانجه‌ک و غه‌داره‌ک
هه‌بوو، ماوه‌کی هه‌ردووکیان له‌لای من بوون دوایی غه‌داره‌که‌له‌لا ی
حه‌مه‌د زه‌خۆکێ بوو، ئه‌و غه‌داره‌زۆر ترسناک بوو ئه‌گه‌ر فیشه‌کی له‌سه‌ر
بوایه‌هه‌ر له‌خۆیه‌وه‌ئه‌ته‌قی.
پ پارتیه‌کانیش چه‌کداریان نه‌بوون؟
و ئه‌وانیش مه‌گه‌ر که‌سه‌کان چه‌کی خۆیان هه‌بوایه.
پ که‌واته‌پێشمه‌رگه‌نه‌بوو؟ وه‌ک ئه‌وه‌ی چه‌کدار بێت و له‌شاخ بێ؟
نا شتی وا نه‌بوو، پێشمه‌رگه‌نه‌بوو، تا ئه‌وکاته‌ی که‌مه‌حمود کاوانی
سدیق به‌گی نه‌کوشت چه‌کدار له‌ده‌رێ نه‌بوو.
پ که‌واته‌له‌پێش ٥٨ی حزبه‌کان ته‌نها رێکخستنی ناوه‌خۆیان هه‌بوو؟
و به‌ڵێ.
پ ئه‌وه‌هه‌ر له‌ناو شاره‌کان بوو یان له‌لادێکانیش ئه‌و رێکخستنه‌هه‌بوو؟
و هه‌ر له‌ناو شاره‌کان بوو.
پ ئه‌ی له‌باره‌ی دیانه‌کان؟ دیانه‌کان ئه‌بوونه‌پارتی؟
و یه‌ک دیان پارتی نه‌بوو، هه‌مووی شوعی بوو.
پ هه‌موو شوعی بوون یان هه‌یان بوو بێ لایه‌ن بوو؟
و بێ لایه‌نیان هه‌بوو یان بابڵێین ئه‌ندام نه‌بوون له‌حزب به‌ڵام هه‌ر
خۆیان به‌شوعی ئه‌زانی، شوعیه‌کان وه‌ک هه‌ندێک له‌پارتییه‌کان و مه‌لاکان
بیر و باوڕی دینی وایانی لێ نه‌ئه‌کرد که‌دژایه‌تی دیانه‌کان بکه‌ن،
ژماره‌ی دیانه‌کان که‌متر بوو و دیانه‌کان بێ ده‌سه‌ڵاتتر بوون، هه‌رچی
شوعیه‌کان بوون به‌رگریان له‌مه‌سیحیه‌کان ئه‌کرد، ئه‌وانیش به‌نێهێنی
و ئاشکرا یارمه‌تی حزبی شوعیان ئه‌دا تا ٥٨ی له‌دوای ٥٨ی هه‌مووی به‌ئاشکرا
له‌گه‌ڵ حزبی شوعی بوو.
پ هۆکاری چ بوو هه‌موو دیانه‌کان ئه‌بوونه‌شوعی؟ ئایا حزبی شوعی باوڕی
به‌پێکه‌وه‌ژیانی دینه‌کان هه‌بوو؟
و شوعیه‌کان باوڕیان وابوو هه‌ر که‌سه‌ک به‌پێی بیر و باوڕی خۆی دینی
خۆی بکات به‌مه‌رجێک ئه‌و دین کردنه‌ی زیان به‌حزب نه‌گه‌ینێت، دیانه‌کان
زۆریان هه‌ر باوڕیان نه‌بوو، یان باوڕیان به‌مه‌سیحیش لاواز بوو، له‌فکر
له‌گه‌ڵ شوعیه‌کان له‌یه‌کتر نزیک بوون، به‌ڵام هه‌موویان نا هه‌بوو مه‌سیحیه‌تی
زۆر به‌توندی گرتبوو، ئه‌وانه‌نه‌ئه‌بوونه‌شوعی پارتیش نه‌بوون ، بۆیان
نه‌ئه‌کرا ئه‌گه‌ر نا وه‌ک زۆر له‌مه‌لاکان دژایه‌تی حزبی شوعیشیان ئه‌کرد،
به‌لام ئه‌مانه‌به‌په‌نجه‌ئه‌ژماردران، هه‌ندێکیان له‌و دوادوایه‌بوونه‌پارتی،
دیانه‌کانی شه‌قڵاوه‌ی بده‌ست ئیسلامه‌کان زۆر ئه‌چه‌وسانه‌وه، به‌ڵام
حزبی شوعی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ندام و دۆسته‌کانی خۆی به‌رانبه‌ر به‌دیانه‌کان
گۆڕی، بۆیه‌دیانه‌کانیش ئه‌وها به‌گشتی شوعی بوون.
پ که‌واته‌له‌ناو حزبی شوعی جیاوازی له‌نێوان دینه‌کان نه‌بوو؟
و نا شوعیه‌کان زۆر گرنگیان به‌دین نه‌ئه‌دا، شوعیه‌کان ئه‌یانگووت
جیاوازی له‌نێوان مرۆڤه‌کان نییه، ته‌نها له‌نێوان چه‌وساوه‌و چه‌وسێنه‌ران
هه‌یه، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌وساوه‌کان دابووین دیانه‌کانیش چه‌وساوه‌بوون،
شوعیه‌کان جیاوازیان به‌کورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌کانیش نه‌ئه‌کرد.
پ ئه‌گه‌ر وابێ شوعیه‌کان یه‌کسه‌ر خه‌لکیان له‌دین دوور نه‌ئه‌کرده‌وه؟
و نا شوعیه‌کان ئه‌یانگووت له‌به‌دینه‌کان گه‌ڕێن با دینی خۆیان بکه‌ن
به‌ڵام ئه‌و دین کردنه‌زه‌ره‌ر له‌حزب نه‌دات. چونکه‌پێیان وابوو دوور
یان نزیک ئه‌و که‌سه‌ئیسلامه‌یان مه‌سیحیه‌به‌خۆی ئه‌گاته‌ئه‌و باوڕه‌ی
که‌واز له‌دین بێنێت، ئه‌و کاره‌به‌قناعه‌ته، بۆیه‌رێگا له‌دینی هیج
که‌سێک نه‌ئه‌گیرا.
پ به‌ڵام ئه‌ینزانی رۆژێک هه‌ر دێت که‌ئه‌و که‌سه‌ده‌ست له‌دینه‌که‌ی
هه‌ڵگرێت؟
و ئا، شوعیه‌کان دینیان به‌باش نه‌ئه‌زانی.
پ باشه‌تۆ خۆت وابووی نوێژت ئه‌کرد و وازت هێنا؟
و ئه‌من نوێژم ئه‌کردن، که‌زانیم قادر و ره‌حمان هه‌ردوو کوڕی مه‌لا
حوتانی بوون، که‌زانیم بووینه‌شوعی گووتم ئه‌وه‌کافر بووینه، چووم بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌وان بێنمه‌وه‌سه‌ر رێگای ئیسلام که‌چی ئه‌وان باوڕی منیان
گۆڕی‌و ئه‌وان باسی زۆر شتیان بۆ کردم که‌نه‌مئه‌زانی، ئیتر له‌و کاتی
ئه‌منیش وازم له‌نوێژکردن هینا.
پ جا ئه‌وه‌قناعه‌ت بوو؟
و به‌ڵێ، ته‌واو قناعه‌تم هات، باوڕم به‌هیچ شته‌کانی ئیسلام ناما.
پ ئه‌وان ئه‌و کات هه‌ر باوڕیان به‌مه‌لا و مزگه‌وت و ئیسلام نه‌بوو
یان هه‌ر باوڕیان به‌خوداش نه‌بوو؟
و باوڕیان به‌خودا و ژیانه‌وه‌و به‌هه‌شت دۆزه‌خ و هیج یه‌کێک له‌و
شتانه‌نه‌بوو.
پ ئه‌تۆش قناعه‌تت هات یان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوویه‌شوعی؟
و نا ئه‌منیش ته‌واو قناعه‌تم هات، دوایی خۆشم خه‌لکم له‌دین دوور ئه‌کرده‌وه‌و
گالته‌م به‌و کاسانه‌ئه‌کرد که‌باوڕیان به‌زیندووبونه‌وه‌و به‌هه‌شت و
دۆزه‌خ هه‌یه.
پ باشه‌به‌و بیر و باوڕه‌روو بو روو بوونه‌وه‌ی خه‌لکی دیندار و یسلام
سه‌خت نه‌بوو؟
و ئێمه‌له‌لای خه‌لکی ساده‌و باوڕدار و ئیسلام ئه‌و قسانه‌مان نه‌ئه‌کرد،
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ئه‌مانگووت تۆ نوێژ و خوداپه‌رستی خۆت بکه، به‌ڵام
لایه‌نی چه‌سانه‌وه‌مان زه‌ق ئه‌کرده‌وه‌باسمان له‌زولم و زۆری ئه‌کرد،
باسمان له‌یه‌کسانی و ماف ئه‌کرد، ئێمه‌به‌لامانه‌وه‌گرینگ بوو که‌خه‌لکی
هه‌ژار و جه‌وساوه‌له‌خۆمان کۆ بکه‌ینه‌وه‌و ئاماده‌یان بکه‌ین بۆ به‌رنگار
بوونه‌وه‌ی زولم.
پ که‌واته‌هه‌موو شوعیه‌کان وه‌کو تۆ ئه‌و قناعه‌ته‌یان له‌لا دروست نه‌بوو؟
و نه‌خێر، شوعی هه‌بوو پێش کۆبوونه‌وه‌نوێژی ئه‌کرد، من خۆم سه‌رپه‌رشتی
چه‌ند شانه‌یه‌کی حزبیم ئه‌کرد له‌ناویاندا هه‌بوون ئه‌یانگووت با نوێژ
بکه‌ین ئه‌وجا ده‌ست به‌کۆبوونه‌وه‌ئه‌که‌ین، پێیان ئه‌گووتین که‌به‌رنگاریان
نه‌بین و رێگایان پێ بده‌ین با نوێژی خۆیان بکه‌ن ئه‌وانه‌سه‌ره‌تان
دوایی خۆیان دێنه‌سه‌ر ئه‌و باوڕه‌ی که‌دین هیچی راست نیه.
پ ئه‌ی کادیری حزبی شوعی نه‌بوو توندڕه‌و بێت و به‌ئاشکرا قسه‌به‌ئیسلام
و‌مه‌لاکان بڵێ؟
و هه‌موو کادیره‌کانی حزب قسه‌یان به‌ئیسلام ئه‌گوت، به‌ڵام له‌هه‌موو
شوێنێک نا، هه‌ندێکجار ده‌مانویست گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مه‌لاکان بکه‌ین، بۆ
نمونه‌له‌تازیه‌ی خه‌زورێ من مام ته‌ها به‌ره‌حمه‌تێ بی گووتمه‌مه‌لا
ئه‌حمه‌دی سۆفی برایمی مامۆستا یه‌ک دوو پرسیارم هه‌یه، گووتی ئه‌تو
هیچ پرسیاران له‌من مه‌که، چه‌ند هه‌وڵمدا رێگای نه‌دا پرسیاری لێبکه‌م،
ده‌یگووت ئه‌تو حوڕی حوڕ، واته‌ئازادی.
پ بۆ ئه‌وه‌ی بێ دین بوایه‌له‌لای مه‌لاکان به‌ئازاد ئه‌ناسرا؟
و به‌ڵێ پێیان ئه‌گووتن حوڕ.
پ ئەی پێیان نەئەگووتن کافر؟
و بەڵێ، ئەیانگووت ئەوانە کافرن، بە زۆر کەسانیان ئەگووت نەوەک هەر بە
شوعیەکان، بۆ نمونە عوسمانی سۆفی برایمی و رەسول کاکو پارتی بوون،
پێیان ئەگووتن ئەوانە کافر و مولحیدن، ئەوانیش مەلا و خەلکی ئیسلامیان
بە نەزان ئەزانین، بە تایبەتی رەسول کاکو.
پ رەسول کاکو پارتی بوو؟
و رەسول کاکو پارتیەکی زۆر قەدیم بوو، زۆر چالاک بوو، زۆر زۆر دڵسۆز
بوو.
پ بەڵام باوڕی بە خودا و دین نەبوو؟
و هەر هیچ باوڕی بە خودا و دین نەبوو.
پ ئەی ئەوکاتی ئیسلامی توندڕەو هەبوو؟
و بەڵێ، زۆربەی مەلاکان توندڕەو بوون .قەشەکانش وابوون، من ئاگام
لێبووە لەو شەقڵاوەی قەشە گووتیتی ژن لە شوعیەکان مارەناکەم، بەڵام
لەبەر ئەوەی زۆربەی هەرە زۆری مەسیحیەکان شوعی بوون ئەو قسانە بۆ
قەشەکان نەئەچووەسەر.
پ مەلاکانیش ژنیان لە شوعیەکان مارە نەئەکرد؟
و مەلاکانیش ئەگەر بۆیان کرابایە ژنیان لە سوعیەکان مارە نەئەکرد،
بەڵام لەبەر ئەوەی شوعی زۆر بوون حزبی شوعی خەلکی زۆر لەگەڵ بوو،
سەردەمی خەلکی پێشکەوتووخواز بوو، وەک باسم کرد جگە لە شوعیەکان خەلکی
رۆشەنبیر و خوێندەواری ئەو کات یۆربەیان بێ دین بوون، بۆیە بۆ قەشە و
مەلاکان ئاسان نەبوو بەربەرەکانی ئەو هەموو خەلکە بکەن.
پ ئەی ئەوکاتی هیچ بزوتنەوەیەکی ئیسلامی سیاسی نەبوو؟
و ئیسلامی سیاسی ئەو کات لە عێراق بە گشتی زۆر لاواز بوو، ئخوان
ئەلموسلمین هەبوون بەڵام دەور و کاریگەریان بەو شێوەیە نەبوو کە دیاربن،
بۆ نمونە ئەوەی من ئاگاداربم بۆ ماوەیەکی کەم لە شەقڵاوەی تەنها مەجید
سەرسپی و ئەبو سیروان ببوون بە ئخوان ئەلموسلمین.
پ ئەمانە پێش ئەوەی ببن بە شوعی؟
و بەڵێ، ئەبو سیروان پێش ئەوەی ببێ بە شوعی ئخوان ئەلموسمین بوو،
بەرپرسەکەزان نائب زابتێک بوو ناوی مەلا سابیر بوو.
پ هەر ئەو دوو کەسە بوون یان ئەتۆ هەر ئەو دوو کەسەت ئەناسی؟
پ هەر ئەو دوو کەسەم وەبیرە، خەلکیان زۆر نەبوو بە پەنجەی دەست
ئەژماردران، وابزانم مەحەمەد ئەسعەدیشیان لەگەڵ، مەحەمەد نفوس.
پ چالاکی ئەمانە ج بوو؟
و ئەمانە چالاکی جەماوەریان نەبوو.
پ باشە مام حەمەدەمین هەبوو لە شوعیەکان یان مولحیدەکان باوڕی بە
مارەکردن و تەلاقدان نەبی؟
و هەموویان باوڕیان نەبوو، بەڵام ناچار ئەبوون لەبەر خەلک بیکەن، باشتر
وایە بڵێین وەک داب و نەریت ئەیانکرد نەوەک وەک دین.
چاوەڕوانی بەشەکانیتر بن.
ماڵپه‌ڕی هه‌ندرێن
حه‌مه‌ده‌مین
|