شه‌ڕی ئێستای مالیکی و ڕه‌وتی سه‌در شه‌ڕێكی ناوخۆی شیعه‌كانه.
مه‌هدی کاوانی
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا به‌ریتانیا وه‌ك كارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو هێزه‌كانی خۆی له به‌سره كێشایه‌وه‌و به دوایه‌وه ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێستای حكومه‌تی مالكی و ره‌وتی سه‌دری لێ كه‌وته‌وه . شه‌ڕه‌كه‌ش هه‌ر ته‌نیا پارێزگای به‌سره‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری نیه به‌لكو درێژبۆته‌وه بۆ قوڵایی ناوچه شیعه نشینه‌كان به تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت و خه‌ریكه ته‌واوی ناوچه شیعه‌كان هه‌ندێكیان بكه‌ویته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌وتی سه‌درو ئه‌وی تریش به ناوی حكومه‌ته‌وه ، له ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌عوه‌و مه‌جلسی ئه‌علا بمێنێته‌وه . هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نگژیه ناوخۆیه‌ی نێوانی شیعه‌کان و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌ریتانیا له‌و ئان و ساتانه بوو که هێزه‌کانی قاعیده نه‌فه‌سێکی نوێیان دا به‌ر خۆیانه‌وه له ڕێگای ئه‌و چه‌ند شه‌ڕو پێکدانانه‌یان له گه‌ڵ سه‌حوه‌و کار‌ی ته‌قینه‌وه‌کانیان له ناو خه‌لکی سڤیل که زۆر له ڕاگه‌یاندنه‌کان وایان لێک ده‌دایه‌وه که ئه‌و په‌ڕه‌گرتنه نوییانه‌ی قاعیده له دژی سه‌حوه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان وه‌ک ئه‌وه وابێ که قاعیده بۆ له‌مه‌و دوا بتوانێ نه‌یه‌ڵێ هاوکاری نێوانی ئه‌مه‌ریکاو سه‌حوه وه‌ک پێویست بگات به ئامانج . دیاره هێزه‌کانی سه‌حوه له نێو خۆشیان هه‌نده‌ک ناکۆکی سیاسی و ناوچه‌یی له نێوانیان ڕووی داوه . هاوکێشه‌کان ون ده‌بنو سه‌رله‌نوێ سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه هی نوێ تریش له گه‌ڵ خۆیان ده‌هێنن و عه‌دی ته‌نازولی ده‌سه‌ڵاتی جۆرج ده‌بلیو بۆشیش له کۆشپی سپی ڕووی له دابه‌زینه‌و کات له به‌رژه‌وه‌ندی دا نیه . گه‌ر وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه دیارده‌ی سه‌ر هه‌ڵدانی سه‌حوه‌و یارمه‌تی دانی ئه‌مه‌ریکی و حکومه‌تی مالیکی بۆی و به ده‌ست هێنانی زۆر سه‌رکه‌وتنی له‌پێش چاوان به سه‌ر قاعیده‌و که‌م کردنه‌وه‌ی کار‌ی خۆ ته‌قینه‌وه‌کان له ناو خه‌لکی سڤیل ، بڕوایه‌کی نوێی دا به عیڕاقیه‌کان که ئیدی به‌دواوه به‌خۆشی ده‌ژین و هانده‌ریش بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیڕاقی له ده‌ره‌وه ده‌بێت . دیاره بۆ بۆشیش ته‌نیا ئه‌و گره‌وه‌ی هه بوو که ئه‌گه‌ر بێت و ئاسایشی عیڕاق به‌ره‌و باشتر بڕوا به‌رکی پارته‌که‌ی له هه‌لبژاردنی کۆتایی ئه‌و ساڵ بباته‌وه . که‌چی ئێسا قاعیده‌ش خه‌ریکه بگه‌ڕیته‌وه دۆخی جارانی و به‌ره‌یه‌کی تری شه‌ڕی فراوانیش له نێوان شیعه‌کان خۆیانه‌وه ڕوو بدات . هاوكێشه‌کانی شه‌ڕی ئێستای شیعه‌کان له گه‌ڵ یه‌کتری و دووباره گه‌ڕانه‌وی جموجۆلی قاعیده، کاره خۆ ته‌قاندنه‌وه‌کانیان له ناو خه‌لکی سڤیل و کوشتنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان ، ئاینده‌ی حکومه‌تی مالیکی له ناجێگیریه‌که‌وه به‌ره‌و ناجێگیریه‌کی تر کات به‌ڕێ ده‌کات ، مانه‌وه‌ی هه‌لپاسراوی ماده‌ی 140 و دیار نه‌بوون له ئافاقی ئاینده‌ی ، بڕیار دان یان نه‌دان له سه‌ر کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی له عێڕاق و لێکه‌وته‌کانی ، پێشێلکاریه‌کانی حکومه‌تی تورکی بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان و ترسان له دووباره بوونه‌وه‌ی ، ئاکامی ئه‌و وتوێژانه‌ی ئه‌مه‌ریکی و حکومه‌تی عیڕاق و به‌رده‌وام بوونی به‌وه‌ی له دوا جاردا له‌کوێوه ده‌گیرسێته‌وه ، ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها مه‌له‌فی تر هه‌ر هه‌موویان ده‌که‌ونه ناو به‌رنامه‌ی دیموکراته‌کان و کۆماریه‌کان له پێشبڕکێی هه‌لبژاردنی کۆتایی ئه‌و ساڵه . دیاره جگه له مه‌له‌فی عیڕاق ، مه‌له‌فی نه‌وه‌وی ئێران و لوبنان و فه‌له‌ستین و زیاد کردنی ڕۆڵی ڕوسیا و چین‌و ده‌یان کێشه‌ی جیهانی تریش هه‌نه‌و ئه‌وانیش به‌شبه‌حالی خۆیان کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت له ده‌ست نیشان کردنی ئاڕاسته‌ی پێشبڕکێی هه‌لبژاردن کاخوانه‌کینێ کامه‌یان ده‌ی باته‌وه ، به‌ڵام ئه‌و مه‌له‌فانه هه‌ر هه‌موویان تێکڕا به قه‌ده‌ر مه‌له‌فی عیڕاق کاردانه‌وه‌ی خۆی نابێت له سه‌ر ده‌ست نیشان کردنی ده‌رئه‌نجامه‌کان . هه‌لبه‌ته ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین به گوێره‌ی ئیستفتاکان ئه‌و جاره‌ی هاوڵاتی ئه‌مه‌ریکی ده‌نگ بۆ ته‌تبیع و به‌ره‌وپێشه‌وه چونی ئابووری و ڕوونه‌دانی شه‌ڕی تری ئه‌مه‌ریکی ده‌دات به هه‌ر بیانگۆیه‌که‌وه بێت. کورد ده‌ڵێ چه‌ندی گۆم قوڵ بێت مه‌له‌ی تیادا خۆشتره . ڕه‌نگه شه‌ڕی شیعه- شیعه زیاتر له سه‌ر هێڵی ئه‌مه‌ریکی بکه‌وێته‌وه نه‌ک ئێران . کۆماریه‌کان و دیموکراته‌کانیش که هه‌ر یه‌که‌و ئه‌جندای تایبه‌ت به خۆی هه‌یه له چۆنیه‌تی مامه‌له کردنی له گه‌ڵ مه‌له‌فی عیڕاق ، به‌ڵام ئه‌جندای هاوبه‌شیشیان هه‌یه . هه‌ردولایان پێیان خۆش نیه کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی به کاره‌سات بۆیان بگه‌ڕێته‌وه . ئه‌وان ئه‌گه‌ر ته‌وازنێکی گونجاو له ناوچه‌که پێک بهێنن له ڕێگه‌یه‌وه شیعه‌کان و یارمه‌تی ئێران بۆیانه‌وه له توانای نه‌بێت کۆنتڕۆڵی خۆیان به سه‌ر ناوچه‌که له حاله‌تی کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکی بسه‌پێنن ، ده‌یکه‌ن . پێم وایه کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌ریتانیش له به‌سڕه یه‌کێ له هۆکاره‌کان بێت . ئێستاش که شیعه‌کان له گه‌ڵ یه‌کتری شه‌ڕیان بێت ، بۆ له‌مه‌و دواش ئه‌جندای کورد‌و سوننه به هاوکاری له گه‌ڵ یه‌کتر ڕێک بخرێ و سه‌حوه‌ش وه‌ک ملیشیایه‌کی سوننی ئه‌کتیڤتر بکرێت و له کۆتاییدا ببێته زمان حالی سوننه‌کان و کاردانه‌وه‌ی سیاسسیشی به دواوه بێت ، له ڕێگه‌یانه‌وه جۆره ته‌وازنێکی سیاسی له عیڕاق دروست ده‌بێت . بۆیه من ده‌ڵێم کار‌ی حکومه‌تی ئاینده‌ی ئه‌مه‌ریکی هه‌ر کامه‌یان بن ، دیموکراته‌کان یان کۆماریه‌کان بۆ ته‌وازنی سیاسی و هێشتنه‌وه‌ی بنکه‌ی هه‌میشه‌یی خۆیان و کار کردن له سه‌ر دابه‌ش کردنی هه‌رێمیانه‌ی عیڕاق بۆ سێ هه‌رێمی شیعه‌و سوننه‌و کورد کار ده‌که‌ن . دیاره ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه شه‌ڕیانه‌ی که چه‌ند کانالی جوراوجۆری به خۆوه گرتووه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شی لێ ناکرێ به‌و ماوه کورته‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆش له کۆشکی سپی ماویه‌تی هیچ گۆڕانکاری نوێ به پۆزه‌تیڤ ڕوو بدات ، له ڕێگه‌یه‌وه چه‌نسی دیموکراته‌کان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی کۆشکی سپی زیاتره له کۆماریه‌کان و له ڕێگه‌شیه‌وه کارنامه‌ی حکومه‌تی داهاتوویان به بۆچونی خۆم بۆ به ئامانج گه‌یاندی ئه‌جندای ته‌وازنی سیاسی و سێ هه‌رێمی فیدڕاڵی و هێشتنه‌وی بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌ییان له خاکی عیڕاق ده‌بێت .
mahdikawani@yahoo.co.uk
|