١٦\١٢\٢٠١٠
شه‌ڕی حیزبی
دیموکرات و کومه‌ڵه له ڕوانگه‌یه‌کی دیکه‌وه.
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
به باوه‌ڕی من له شه‌ڕی ناوخوێیدا تاوانبار و بێ‌تاوان نیه، به‌ڵکو
هه‌موو به‌شداربوان و هه‌ر دوو لای شه‌ڕکه‌ر تاوانبارن. من خۆم له شه‌ڕی
ناوخوی حیزبی دیموکرات و کومه‌ڵه، حیزبی دیموکرات و حیزبی دیموکرات دا
به‌شدار بووم و خۆم به تاوانبار ئه‌زانم و داوای لێبوردن له گه‌لی
کورد و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌و شه‌ڕانه ده‌که‌م.
لێکوڵینه‌وه، به دواداچون و شیکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی حیزبی دیموکرات و
کومه‌ڵه یان کومه‌ڵه و حیزبی دیموکرات، له نێوان هه‌شتا و نه‌وه‌دی
سه‌د‌ساڵی ڕابردوو پێویستی به کارناسانی بێلایه‌ن و به‌رپرسیار هه‌یه
که ده‌ستی به هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و سه‌رچاوه‌کانی هه‌ردوو لا ڕا بگا
و بتوانێ به گوێگرتن له به‌شدارانی شه‌ڕه‌که و به‌رپرسیارانی ئه‌و
سه‌رده‌مه ئه‌نجامێکی زانستی وه‌ده‌ست بێنێ و ئه‌وجا کومیته یان
کونگره‌یه‌کی تایبه‌ت پێک بێت که له‌ودا هه‌موو لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به‌شدرا بن و که‌سایه‌تی و ڕوناکبیرانی به‌رپرسیار سه‌رپه‌ره‌ستی
بکه‌ن و به گشتی به بێ له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی که کامه حیزب له
کۆێدا ده‌سپێشخه‌ری شه‌ڕ بووه، شه‌ڕی خۆکوژی و کورد به کورد به
کوشتندان حه‌رام و شه‌رمه‌زار بکرێ و بڕیار بدرێ که هه‌ر لایه‌نێک له
داهاتوو دا هه‌وڵی شه‌ڕی ناخوێی بدات ئه‌وا له لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کانی
دیکه‌وه دژایه‌تی و ڕیسوا ده‌کرێ.
له شه‌ڕی ناخوێیدا ته‌نیا مروڤه‌کان نین که ده‌کوژرێن، به‌ڵکو ئیراده
و تێگه‌یشتن و خوشه‌ویستی و فه‌لسه‌فه و ئازادی ده‌مرێ و هه‌موو هه‌وڵ
و تێکوشانی هه‌زاران و ملیونان مروڤی به باوه‌ڕ ئه‌چیته ژێر پرسیار و
به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه متمانه له ناو کومه‌ڵگا دا ناهێڵی و ئیمکان به
داگیرکه‌رانی وه‌ڵات ئه‌دات کاریگه‌ریان له‌سه‌ر خه‌ڵک زیاتر بێت و له‌و
بۆشایە‌ی شه‌ڕی ناوخوێی پێکی دێنێ که‌ڵک وه‌رگرن له پێناو بچوک کردنه‌وه
و لاوازکردنی به‌رخوه‌دانی گه‌لی کوردا.
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایدا دوای ئه‌وه‌ی که کتێبه‌که‌ی کاک عه‌بدوڵای موهته‌دی
به ناوی "پێنج ساڵ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵای موهته‌دی"دا بڵاو کرایه‌وه، کومه‌ڵیک
بابه‌ت وروژێندران .
ئەوەی ئامانجی کاک عه‌بدوڵا له نوسین یا بڵاوکردنەوەی ئه‌و کتێبه چیه؟
مه‌به‌ستی ئه‌م نوسینه نیه. به‌ڵام ده‌کرا ناوبراو کتێبه‌که‌ی
بکردایه‌تی ئامرازێک بۆ وتنێ ڕاستیه‌کان به جورێک له پاشه‌ڕۆژا وه‌ک
سه‌رچاوه له لایه‌ن لێکوڵه‌ره‌وانانی کورده‌وه که‌ڵکی لێوه‌ربگیردرایه.
بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من نه‌که‌ومه به‌ره‌ی هیچ لایه‌نێک، باسکردنی
کتێب و هه‌ڵویست و نوسینه‌کانی کاک عه‌بدوڵلا موهته‌دی داده‌نێم بۆ
بابه‌تێکی دیکه.
له سه‌ره‌تاوه به‌شداری و تاوانباری خۆم له شه‌ڕی ناوخۆ دا ڕاگه‌یاند
و هیچکاتێک له هیچ نوسین و دانیشتن و باسێکا لایه‌نگری ئه‌و شه‌ڕه‌م
نه‌کردوه، به‌ڵام بێگومان ڕیژه‌ی تاوانباری له‌و شه‌ره دا جیاوازه.
ناکرێ ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تی کاک عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده که له ده‌سپێکردنی
شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری نیووان حیزب و کومه‌ڵه دا جیگری سکرتێری حێزبی
دیموکرات بو و له‌وکاته‌دا سکرتێر له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات بوو و به
کرده‌وه هه‌موو بڕیاره‌کان له ده‌ست ڕیزدار حه‌سه‌نزاده دا بوو، یان
ڕیژه‌ی به‌رپرسیاری کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی و کاک برایم عه‌لیزاده وه‌ک
به‌رپرسانی ده‌ره‌جه یه‌کی ئه‌و کاتی کۆمه‌ڵه و به‌شداری من که له‌و
کاته‌دا ته‌نیا کادرێکی ئاساێی حیزبی دیموکرات یان پێشمه‌رگه بوومب
بەیەک بزانرێت.
له‌م سه‌رده‌مه دا و دوای تاقیکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخوێی و ئه‌نجام و
خه‌ساره‌کانی و، دوای ته‌جروبه وه‌رگرتن له شه‌ڕی ناوخۆی چه‌ند ساڵه‌ی
باشووری کوردستان دا باشتر وابوو هه‌ر دوولا، یان هه‌موو لایه‌نه‌کانی
کومه‌ڵه و دیموکرات به هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تیکردنه‌وه نێزیک هه‌ڵه
و په‌ڵه‌ی ڕابردووی شه‌ڕی ناخۆییان ببانه‌وه و له هه‌ڵوێستێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌دا
ڕیگای به‌ربه‌ست کردنی ناکۆکیه‌کانیان هه‌مووار بکردایه.
ئه‌گه‌ر ئێمه به ئه‌قڵی ساڵی 1980کانه‌وه شیکردنه‌وه و هه‌ڵویست و
تێگه‌یشتنمان له کار و کرده‌وه و هه‌ڵویست و هه‌ڵس و که‌وته‌کانی
پارته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌ت پارته‌کانی ڕوژهه‌ڵاتی
کوردستان و له سه‌روی هه‌مووانه‌وه دیموکرات و کۆمه‌ڵه بێ، ئه‌وا
تووشی که‌مو کوڕی و ده‌مارگرژی ده‌بین و ناتوانین راستیه‌کان بخه‌ینه
ڕوو و، ڕیگه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌سنیشان بکه‌ین.
ئه‌وه‌ێ له نێوان دیموکرات و کومه‌ڵه دا ڕویدا پاساوی ناوێ و ناشگه‌ڕیته‌وه
و خه‌ساره‌کان به هیچ جورێک قه‌ره‌بوو ناکرێنه‌وه و ئه‌و گیانانه‌ی
که به ناڕه‌وا بونه قوربانی به هیچ شتێک به‌رانبه‌ره‌که‌یان وه‌رناگیردرێته‌وه
و خه‌ساره‌که ئه‌وه‌نده زووره به قسه و به من کردم و تۆ کردت و
خه‌تای من بو یان هی تۆ چاره‌سه‌ر ناکرێ.
به‌ڵام بێگومان ده‌کرێ ئه‌و ته‌جروبه تاڵ و هه‌ڵه و ناشیرینه پێشی
پێ بگیردرێ و رێگه نه‌درێ دووباره بێته‌وه و هه‌وڵ بدرێ گیانی ته‌باێی
و لێک حاڵی بون و هاوخه‌باتی به هێزتر بکرێ.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه ئه‌نوسن ده‌بێ به ئه‌قلێ سه‌رده‌م
و پێویستی هه‌نوکه‌ێی کومه‌ڵگای کوردستان بنوسن و هه‌وڵی کولانه‌وه‌ی
برینه‌کان نه‌ده‌ن به‌ڵکو هه‌وڵی ساڕێژکردنی بده‌ن.
وه‌ک پێشتر نوسیومه بۆ باسکردن، به دواداچون و ڕونکردنه‌وه و خستنه
به‌رباسی ئه‌و روداوه تراژیدیا داخداره که پێی ده‌ڵین شه‌ڕی کومه‌ڵه
ودیموکرات، پێویستیمان به کومیسیونێکی بێلایه‌ن و به‌رپرسیار هه‌یه.
بۆیە تا ئه‌و کاته ناکرێ هه‌رکه‌سه و به پیی مه‌زاجی خۆی ئه‌ویتر
تاوانبار بکات . له باشترین حاڵه‌ت دا به باوه‌ڕی من هه‌ردوو لا
تاوانبارن و نابێ له به‌رپرسیاره‌تی و هه‌ڵه‌ی خۆیان ڕاکه‌ن و ده‌بێ
ڕوحی خاوه‌نداریه‌تیکردن له بڕیاره‌کانی خۆیان هه‌بێ.ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
هه‌ڵه‌ش بوبن و له ئه‌گه‌ری قه‌بوڵکردنی هه‌ڵه بونی ئه‌و شه‌ڕه، له
لایه‌ن به‌رپرسه‌کانی کومه‌ڵه و دیموکراته‌وه، ئه‌وا ده‌کرێ زه‌مینه‌ی
دیالوگێکی زانستیانه و به‌رپرسیارانه و نه‌ته‌وه‌یی بخوڵقێ تا ئه‌و
کرده‌وانه دوباره نه‌بنه‌وه و کومه‌ڵه‌کان و دیموکراته‌کانی ئێستا و
هه‌موو حیزبه‌کانی دیکه به تێگه‌یشتن له دیموکراسی و مافی خه‌ڵک، هه‌ڵسو
که‌وت بکه‌ن و ئامانجیان ته‌نیا ده‌سه‌ڵات نه‌بی به‌ڵکو ئامانج خزمه‌ت
بێ و ئه‌وه‌ی باشتر خزمه‌تی کرد و موتمانەی زۆرتی خەڵکی بەدەست هێنا،
مافی ده‌سه‌لاتیشی هه‌بێ.بە کورتی با خەڵک بڕیاردەر بیت.
شه‌ڕی نێوان حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و سازمانی حیزبی
کوموسنیستی ئێران – کۆمه‌ڵه که به کرده‌وه له ساڵی 1984 تا 1988
به‌رده‌وام بوو و ده‌یان و سەدان ئه‌ندامی هه‌ردوولا بونه قوربانی بۆ
پاساو هێنانه‌وه نابێ و هه‌ردوولا وه‌ک یه‌ک به‌رپرسیارن و پێویست
ناکا که‌س له‌و به‌رپرسیاره‌تیه خۆ بدزێتەوە و پیویسته بیر لا پاشه‌ڕۆژ
بکه‌ینه‌وه نه‌ک له بازنه‌ی بۆشی خه‌ون و خه‌یاڵی کۆن دا
بخولێنه‌وه.
|