٨\١\٢٠١٠
شه‌ڕی کلتوور له ئێران.

ره‌سوڵ سه‌فه‌ریانی
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه له سه‌ر گۆڕه‌پانی پاوزلی سیاسی ئێران خه‌ریکی
خۆده‌رخستنه و رۆژ له گه‌ڵ رۆژ زۆرتر شکڵی راسته‌قینه‌ی خۆی
ده‌رده‌خات.له ده‌سپێکدا وا ئه‌هاته به‌رچاو که خه‌ڵکی ئێران بۆ
پشتیوانی له دروشمه‌کانی موسه‌وی و که‌ڕوبی و گه‌ڕاننه‌وه‌ی ده‌نگه
دزراوه‌کانیان رژاونه‌ته شه‌قامه‌کان هه‌ر بۆیه سه‌ره‌تای پاوزله‌که
شکڵی بزوتنه‌وه‌یه‌کی پیشانده‌دا که به رێبه‌ری ئه‌و دوو که‌سه
به‌ڕێوه ده‌چێت.به‌ڵام به‌ره‌به‌ره و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی کات و
کامڵتر بونی ئه‌م شکڵه، ئێستا به ئاشکرایی ده‌رده‌که‌وێت و ده‌کرێت
به چاوی عه‌قڵ هه‌ست بکرێت که ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران
جیاوازه له هه‌موو بزوتنه‌وه‌کانی گه‌لانی ئێران که له درێژه‌ی
مێژوی دوپات و سه‌د پات کراوه‌ی ئێران‌دا تۆمار کراوه.
که ده‌ڵێم مێژوی دوپات و سه‌دپات کراوه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئێمه‌ی
په‌روه‌رده‌کراوی فه‌رهه‌نگی دیکتاتۆری له‌گه‌ڵ مێژوویێکی درێژی خه‌بات
و قاره‌مان په‌روه‌ریدا ژیاوین.هه‌میشه گروپێک ده‌سه‌ڵاتیان پێ بوه و
باقی خه‌لک ژێر چه‌پۆکه و ژێر ده‌سته بووگن و ناچار کراون که به
یارمه‌تی هێزه‌ده‌ره‌کیه‌کان یان به دروست کردنی پاڵه‌وانه ئه‌فسانه‌ییه‌کان
وه یان خود پاڵه‌وان و رێبه‌رانی راسته‌قینه‌یی ،به‌ر هه‌ڵه‌ستی
حاکمان هه‌ستن و به زه‌بری هێزی خه‌ڵکی کۆکراوه له پشت قاره‌مان یان
رێبه‌رێک ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بشکێنن و ده‌سه‌ڵات بگۆڕن.ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
نوێیه‌ش هه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی کورت باش بوه و پاشان دیسان بونه‌ته
دیکتاتۆر و سه‌رکوتی خه‌ڵکیان کردوه و خوێنی خه‌ڵکیان مژیوه،تا دیسان
قاره‌مانێک و پاڵه‌وانێکی تر سه‌ری هه‌ڵداوه و مێژوی دوپات کردوه‌ته‌وه.ئه‌م
ره‌وته تا کاتی رژیمی ئێستای ئێران به‌رده‌وام بوه.شکڵی کۆمه‌ڵگا
هێره‌می یان سێ گۆشه بوه.له سه‌ره‌وه شا ، سوڵتان یان شێخ و مه‌لا
و...
به‌ڵام شێوه‌ی هه‌ڵس و که‌وتی ئه‌مڕۆی خه‌ڵک و ئاکاری بزوتنه‌وه‌که وا
پیشان ده‌دات که خه‌ڵکی ئێران نایانه‌وێت ئه‌م مێژوه بۆ جارێکی که
له‌م سه‌رده‌مه‌دا دوپات بکه‌نه‌وه.ئه‌مڕۆ ئیتر خه‌ڵکی ئێران نه
چاویان له هێزی ده‌ره‌کیه و نه چاوه‌ڕوانی فریشته ئاسمانیه‌کانن
ونه به‌ته‌مای سه‌رهه‌ڵدانی پاڵه‌وانێکی به‌توانان که بێت و تاج وته‌خت،
یان مێزه‌ر و ده‌ستار بروخێنن.ئه‌مڕۆ له ئێران خه‌ڵک شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران ناکه‌ن و نایانه‌وێت که‌سێک بکوژن تا که‌سێکی
که بژی.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بیندرێت ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی ئێران نایانه‌وێت ببنه
دارده‌ستی هیچ هێزێک و حزب یان ئه‌حزابێکی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی له
خوێنیان بۆ رازننه‌وه‌ی کۆشکی نوێی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان که‌ڵک وه‌ربگرن.بۆیه
چاوی هیوایان نه‌بڕیوه‌ته هیچ لایه‌نێکی سیاسی و نایشیانه‌وێت بۆ
گۆڕانی هه‌لومه‌رجه‌که خوێنی که‌س برژێت. .بۆیه نه خوازیاری شۆڕشێکی
توند و تیژن و خوێناوین و نه رێگه‌ش به دروست بونی وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێک
ده‌ده‌ن.چون ده‌زانن ئاکامی توند و تیژی و کوشتن،دوپات بونه‌وه‌ی
مێژووه و ده‌وری باتل لێدانه.
به بڕوای من، خه‌ڵکی ئێران خۆیان نه‌به‌ستوه‌ته‌وه به هیچ لایه‌نێکی
سیاسیه‌وه،چ ئوپوزسیونی نێو وڵات، وه چ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. هه‌ر بۆیه
ئه‌م بزوتنه‌وه زۆر مه‌ترسیداره بۆ رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بیانزانیبایێت که ئه‌م بزوتنه‌وه له‌لایه‌ن
که‌س یان که‌سان،حزب یان ئه‌حزابێکه‌وه کونترۆڵ ده‌کرێت زۆر خوشحالتر
ده‌بون.چون ئه‌وکات له کاتی پێویست دا هه‌وڵی مه‌عامه‌ڵه و رێککه‌وتنیان
ده‌دا و ده‌یانتوانی دایمرکێنن.به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای ئێران به
جوانی شاره‌زای ئه‌م بزوتنه‌وه‌ن و ده‌زانن که خه‌ڵک له پێش به‌ناو
رێبه‌رانیانه‌وه ده‌ڕۆن و ئه‌و به ناو رێبه‌رانه‌یان وادار کردوه که
هه‌وڵبده‌ن لانیکه‌م زۆر پاش خه‌ڵک نه‌که‌ون. به واتایه‌کیتر تا دێت
کونتروڵی بزوتنه‌وه‌که له‌ده‌ست که‌سایه‌تیه‌کان و ئه‌حزاب پتر ده‌رده‌چێت.ئه‌م
زانیاری و شاره‌زاییه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران وای کردوه که نا‌وێرن له‌گه‌ڵ
ئوپوزیسیونی نێو وڵات بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات وتوێژ و مه‌عامه‌له
بکه‌ن . هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتداران ته‌واوی هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه که به‌ربه
گه‌وره بون و روشدی بزوتنه‌وه‌که بگرن.
ئه‌گه‌ر تا دۆێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه و
ترساندن و تۆقاندن ئه‌یان توانی خه‌ڵکانێک که نان و ژیانیان له ده‌ستی
ئه‌واندا بوو بکێشنه شه‌قامه‌کان و به‌م شێوه به ناوی ویست و خواستی
خه‌ڵک شه‌رعیه‌ت به سه‌رکوت و کوشتنه‌کانیان بده‌ن. ئێستا به هه‌مه‌گیر
بونی ئینترنێت و میدیاکان، هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی ئه‌وان له کورتترین
کاتتدا ده‌گاته به‌ر چاوی دونیا و راستییه‌کان ئاشکرا ده‌بێت و به‌ر
به پیلانه‌کانیان ده‌گیریێت. بۆیه رۆژ له گه‌ڵ رۆژ شاهیدی گه‌ڵارێزانی
هێزه‌کانیانین.نمونه‌که‌ی هه‌وڵی سه‌رنه‌که‌وتوانه‌ی رژیم بوو بۆ
سازکردنی ته‌زاهوراتگه‌لێکی به قه‌ولی خۆیان میلیونی بۆ شه‌رمه‌زارکردنی
به‌ناو بێحورمه‌تی به موقه‌ده‌ساتیان له رۆژی عاشورادا.
ئه‌مڕۆ له ئێران ئیتر شه‌ڕ،شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات نیه.خه‌ڵک شه‌ڕ بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی ده‌سه‌ڵات ناکه‌ن.خه‌ڵک خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه زه‌وتکراوه‌کان
ده‌که‌ن.شه‌ڕی ئه‌مڕۆ شه‌ڕی مه‌ده‌نیه‌ت و خشونه‌ته.شه‌ڕی موقه‌ده‌سگه‌رایی
و مافگه‌راییه.شه‌ڕی ئه‌مڕۆ شه‌ڕێکه له نێوان مه‌رگ و ژیاندا.ئه‌مڕۆ
خه‌ڵک خه‌بات ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که که‌س نه‌کوژرێت،نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی
که که‌س یان که‌سانێک بکوژن.ئه‌مڕۆ شه‌ڕه له نێوان دوو کلتور،کلتوری
شه‌ر ئه‌نگیز و کلتوری ئاشتی خواز،کلتوری توند و تیژی و کلتوری مودارا
و به‌زه‌یی و ئینسانیه‌ت وماف،کلتوری حه‌زف و له‌ناوبردن و کلتوری
رێزدانان و به‌خێوکردن.ئه‌مڕۆ خه‌بات بۆ گۆڕینی ئه‌و گرژی و توند و
تیژی و خۆکوژی و خه‌ڵک کوژیانه‌یه. خه‌ڵک ئه‌مڕۆ خه‌بات بۆ سه‌قامگیری
ئه‌م قانونه ده‌که‌ن که ده‌ڵێت هیچ شتێک له‌دونیادا له خوێنی
ئینسانێک موقه‌ده‌ستر نییه.
به سه‌رنجدانێکی کورت له روداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی نێو ئێران و
روانین بۆ گۆڕه‌پانی خه‌بات و شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو به‌ره و شێوه‌ی
قسه‌کردن و دروشمه‌کانیان،به جوانی قسه‌کانی من ده‌سه‌ڵمێندرێت.
له رێپێوانه هێمنانه‌کاندا، خه‌ڵک دروشمی نه‌مان بۆ توند و تیژی و
دیکتاتوریه‌ت ده‌ده‌ن و گوڵ دابه‌ش ده‌که‌ن،ئه‌وان گولله و زیندان و
کوشتن پاراسته‌یان ده‌که‌ن.خه‌ڵک داوای ده‌نگ و مافه دزراو و زه‌وت
کراوه‌کانیان ده‌که‌ن،ئه‌وان که‌هریزه‌ک و ئه‌وین و گۆرستانیان پیشان
ده‌ده‌ن.خه‌ڵک پولیس و به‌سیجی له‌کاتی هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵک ده‌گرن،ئاو
و پێداویستیان پێده‌ده‌ن و به رێزه‌وه به‌ڕه‌ڵایان ده‌که‌ن،ئه‌وان به
ماشین ده‌یانکه‌ن به‌ژێره‌وه و له‌پرد ده‌یان خه‌نه خواره‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتن ده‌که‌ن.
دروشمی خه‌لک له خۆپیشاندانه‌کاندا "بژی ئازادی "یه،ئه‌وان له‌ته‌زاهوراته
ده‌وڵه‌تیه‌کانیاندا هه‌ڕه‌شه‌ی مردن ده‌که‌ن و داوای له‌سێداره‌دان ده‌که‌ن
بۆ موخالفین.پارلمانتاره‌کانی ده‌سه‌ڵات له رێپێوانێکدا، وێڕای داوای
سزای کوشتن بۆ موخالفین،کفن که نیشانه‌ی مردن و کوشتنه له‌به‌ر ده‌که‌ن.
خه‌لکیش به‌رگی سه‌وز که ره‌نگی ژیانه هه‌ڵده‌گرن. دروشمی نوسراوی خه‌ڵک،ئازادی
وئاشتیه،دروشمی ئه‌وان که هه‌مووان بینیان،داوای کوشتنی رێبه‌ران و
ده‌سبه‌سه‌رکراوه‌کانه.
ئه‌مڕۆ.خه‌ڵک ئه‌توانن به ئاسانی به‌رپه‌رچی توند وتیژیه‌کانی ئه‌وان
بده‌نه‌وه،به‌ڵام ئه‌م شته له کلتوری مه‌ده‌نییه‌ت و باوه ڕی که‌سانی
مه‌ده‌نیدا ناگونجێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆی گه‌وره‌ی داڕزانی رۆژ له‌گه‌ڵ
رۆژی هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداره و ته‌نگتر بونه‌وه‌ی بازنه‌که‌یان.
ره‌نگه بکرێت به رشتنی خوێنی که‌سانی زۆرتر بۆ ماوه‌یه‌ک که‌شتی ده‌سه‌ڵاتیان
له به‌رامبه‌ر تۆفانی بڕیاری خه‌ڵکدا راگرن، به‌ڵام به‌نده‌رێک بۆ
لادان نابیننه‌وه، جگه له ته‌سلیم بون به ئیراده‌ی خه‌ڵک و
رێزدانان بۆ مافی مرۆڤ.
safaryani@yahoo.se
|