په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٥\٢٠١٥

شەڕی نێوخۆ درێژەی سیاسەتی نێوخۆی حیزبەکانە..

پێویستە میللەت دەستبەرداریان بی و ئیدی خۆی سیاسەت بکا!

 

 

 

شەڕی نێوان پەکەکە و حیزبی دیموکرات یان راستتر بێژین شەڕی نێوان پەکەکە و پارتی بەرئەنجامی ئەو بەکرێگیراییە دێرینەی سیاسەتمەدارانی کوردە کە تا ئێستاش هەر بەسەر دوو لایەنە داگیرکەرەکەی کوردستان (عوسمانییەکان و سەفەوییەکان) دابەش بوونە.. لە لایەکی دیکەش بێجگە لەوەی درێژەی ئەو فەرهەنگە پاوانخواز و پڕ لە توندوتیژییەیە کە کورد لە ژێر پاڵەپەستۆی خۆسەپێنەرانەی ئیسلام پێی پەروەردە بووە.. نیشانەی دەبەنگیی سەرکردە سیاسییەکانی ئێستای کوردیشە! ئیدی پێویستە میللەت دەست لەو هێزانە و هەر حیزب و حیزبایەتییەک بەربدا.. چونکە ئێستا لە کوردستان و تێکڕای جیهان سەردەمی سیاسەتی (شوان و مێگەل) وەسەرچووە و هەر تاکەکی کۆمەڵ دەیگری لە سیاسەتمەدارەکان هۆشیارترە و ئیدی دەتوانن دوور لە سیاسەتبازان بڕژێنە سەر شەقامەکان و بە پێداگریی و خۆڕاگریی خۆیان ئامانجەکانیان وەدەستبهینن.

 

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک