٥\٩\٢٠١٠
شەڕستان.

فەرهاد کەریم
باران کۆدەکەنەوە
بۆ بەهەشت
مالی ماسی ئاوە
قولاب کۆدی تاریکی
کورسی گوڵدانی نینۆک
سێو ئەدرەسی زەوی
زەوی جەنگی مرۆڤ وخوا
جەنگی لەگەل کردووین و
شەرمان لەگەڵ دەکا خوا
لە شەرستان هاتووە
خاوەن یەکەم جەنگ و
ئێستا و داهاتووشە
خوا
هەم برینە و شمشێریشە خوا
لە جەنگدا دەروێشێکم
دەفم بارانە و دەنگم با
تژیم لە جوانیی و
تەڕتر لە باران شینترم لە خوا مەستتریش
لە ئاو
تۆ گەر شمشێر نیت
خوداش نیت خوا
تۆ گەر خوداش نیت
شمشێریش نیت خوا
نە خودا بە و نە
شمشێر بە خوا
وەرە لەو شەڕە
گەرمە
قاوەیەکی سارد
بخۆینەوە خوا.
ماڵپهڕی فهرهاد کهریم
|